ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا، لویس سوارێزی هێرشبەری هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای ئاشکرایکردووە، پەیوەندی بە لیۆنێل میسی هاوکاریەوە لە یانەی بەرشەلۆنە کردووە و پاڵپشتی خۆی بۆ دەربڕیوە بەهۆی دەرکرانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیادا.

سوارێز دەڵێت "بەدڵنیاییەوە قسەم لەگەڵ میسی کرد، بەڵام ئەوەی وتومانە تایبەتە بەخۆمان، پاڵپشتی خۆم بۆ دەربڕی چونکە ئەو هاوڕێمە، ئەویش پیرۆزبایی لێ کردم بەهۆی بەردەوامبوونم لە کێبڕکێکانی مۆندیالدا".

سوارێز بەرگری لە میسی دەکات، دوای ئەو رەخنانەی بەهۆی کرانەدەرەوەی ئەرجەنتین لە کاپتنەکەی تانۆ دەگیرێت و دەڵێت "لە هەڵبژاردەکاندا پشت بە یاری بەکۆمەڵ دەبەسترێت، نەک تەنیا لەسەر یەک یاریزان".

هەڵبژاردەکەی سوارێز گەیشتووەتە قۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیال و لەو قۆناغەدا رووبەڕووی فەڕەنسا دەبێتەوە، کە بڕیارە هەینی ئەنجامبدرێت.

  • 1