ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە لێدوانێکی رۆژنامەنوسیدا، کە تۆڕی دویچە ڤێلای ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، یواکیم لۆفی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەڵێت "رێز و سوپاسێکی زۆرم بە متمانەی یەکێتی تۆپی پێی وڵاتەکەم بە تواناکانم هەیە، لەگەڵ ئەو رەخنانەی بەهۆی دەرکرانمان لە مۆندیالدا لێمانگیرا، بەڵام هەست بە رێزێکی گەورە لە پاڵپشتی و هاندان دەکەم".

لەلای خۆشیەوە، ئۆلیڤەر بێرهۆڤی بەڕێوەبەری هەڵبژاردەکە دڵخۆشی خۆی بە مانەوەی لۆف لە پۆستەکەیدا دەربڕی و هەروەها مانوێل نویەری گۆڵچی ئەڵمانیاش ئاماژە بەوە دەکات، دڵنیایە لەوەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هێزی جارانی لە ژێر سەرکردایەتی لۆفدا.

  • 1