ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یانەی ریاڵ مەدرید لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا دەڵێت "ئەو راپۆرتەی کەناڵی تی ڤی ئی ئیسپانیا بڵاویکردووەتەوە، کە گوایە ریاڵ مەدرید گرێبەستێکی بۆ کڕینی نیماری بەڕازیلی پێشکەشی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی کردووە، دوورە لە راستییەوە".

یانە مەدریدیەکە روونیکردووەتەوە، هیچ گرێبەستێکی فەرمی لەم هاوینەدا پێشکەشی نیمار نەکردووە و ئاماژە بەوە دەکات بەرپرسانی یانەکە سەرسام بوون بە راپۆرتی کەناڵە ئیسپانیەکە.

ئەم راگەیەندراوەی یانەی شاهانە لە کاتێکدایە، کە پێشتر کەناڵی تی ڤی ئی ئیسپانیا بڵاویکردبووەوە، ریاڵ مەدرید گرێبەستێکی حەوت ساڵی بەبڕی ٣١٠ ملیۆن یۆرۆی پێشکەشی پاریس سان جێرمان کردووە بۆ گواستنەوەی نیمار بە موچەی ساڵانەی ٤٥ ملیۆن یۆرۆ.

  • 1