ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە لێدوانێکدا، کە تۆڕی تی زێدی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، حەسەن ساڵح حەمیدیچی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دەرگای رۆشتنی بەڕووی چەند یاریزانێکی یانەکەی لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانادا کردەوە.

حەمیدیچ روونیکردووەتەوە، یانەکەی نۆ یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی هەیە بۆ سێ پێگە و دەڵێت "میونشن لاری نییە لەسەر رۆشتنی ئەرتورۆ ڤیدال و جیرۆم بواتینگ و خوان بێرنات و تیاگۆ ئەلکانتارا، گەر گرێبەستی گونجاویان پێشکەش بکرێت".

لە وەرزی داهاتوودا، نیکۆ کۆڤاچی کرواتی راهێنەری پێشووی ئینتراخت فرانکفۆرد، راهێنەرایەتی بایرن میونش دەکات، دوای ئەوەی یۆپ هاینکس کارەکەی لەگەڵ یانە باڤاریەکە کۆتایی هات و رەتیکردەوە بەردەوامبێت.

  • 1