ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ھەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ئالاڤێس گەیشتنە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا ، بەرشەلۆنە دوای بردنەوەی لە ئەتلەتیکۆ مەدرید و ئالاڤێس یش دوای شکست پێھێنای سلتافیگۆ گەیشتنە یاری کۆتایی ، یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیاش رۆژی شەممە ٢٧-٥-٢٠١٧ ی وەک رۆژی ئەنجامدانی یاری کۆتایی جامی شا دیاری کردووە بەڵام تا ئێستا یاریگاکە یەکلا نەبۆتەوە ، چونکە بە پێی یاسای یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ھەردوو ئەو یانەیەی دەگەنە یاری کۆتایی خۆیان یاریگایەک ھەڵدەبژێرن ھەرچەندە یانەی بەرشەلۆنە سورە لەسەر ئەوەی یاریەکە لە شاری مەدرید لە یاریگاکانی ریاڵ مەدرید یان ئەتلەتیکۆ بکرێت بەڵام تا ئێستا یەکلا نەبۆتەوە