ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە یاری نێوان هەردوو یانەی بەرشەلۆنە ئاتلەتیکۆمەدرید لە جامی شای ئیسپانیا کاتێک ١-١ کۆتایی هات کە شەوی رابردوو بەرێوەچوو، هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە لویس سوارێز کارتێکی سووری لە خولەکی ٩٠ وەرگرت و لە لایەن ناوبژیوانی یاریەکەوە کرایەوە دەرەوە.

بەڵام رۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویان کردەوە سوارێز سزایەکی قورس چاوەڕوانی دەکات بەهۆی ئەوەی ئەو یاریزانە نەچۆتە دەرەوەی یاریگاکەو تا کۆتایی یاریەکە بینەری بووە، ئەمەش وای لە ناوبژیوانی یاریەکە کردووە لە راپۆرتی یاریەکەدا سوارێز تۆمەتباربکات بە نەچوونە دەرەوە ی لە یاریگاو بە پێی هەواڵی رۆژنامەکانیش لەوانەیە ئەو یاریزانە بۆ دوو یاری ڕابگیرێت.