ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە یارییەكی دواخراوی گەری هەژدەی خولی پلە یەكی ئیتاڵی، یانەی كرۆتۆنی لە ناو یاریگا و هاندەرانی خۆیدا رووبەڕووی یانەی یۆڤانتۆسی پێشەنگ بوویەوە.

گێمی یەكەمی یارییەكە بەبێ گۆڵ كۆتاییهات، بەڵام لە گێمی دووەمدا یاریزانانی یۆڤی گەڕانەوە ئاستی خۆیان دوو گۆڵیان لە ڕیگای مانزۆكیچ و هیگواینەوە لە خولەكەكانی شێست و حەفتاو چوار كرد و یارییەكە بەو دوو گۆڵە كۆتاییهات.

بەم ئەنجامەش یانەی یۆڤانتۆس لەكۆی بیست وسێ‌ یارییدا پەنجاو حەوت خاڵی هەیە و پێگەی خۆی لە لوتكەدا قایمتركرد و حەوت خاڵ لە پێش یانەی ڕۆمای دووەمەوەیە، كرۆتۆنی بە سێنزە خاڵ لە پلەی نۆزەدەیەمدایە.

هەر لە یارییەكانی خولی پلە یەكی ئیتاڵی، یانەی ئەیسی میلان لەدەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی بۆلۆنیا. 

گێمی یەكەمی یارییەكە بەبێ گۆڵ كۆتاییهات، بەڵام گابرێل بالێتا بەرگریكاری میلان لە خولەكی سی و هەشت بە كارتی سور كرایە دەرەوەی یاریگا، لە گێمی دووەمدا بەهەمان شێوەی گێمی یەكەم جورای كوچكا یاریزانی ناوەندی میلان لە خولەكی پەنجاو نۆ كارتی سوری وەرگرت و میلان بە نۆ یاریزانەوە یاریی كرد. 

لەدوای ئەو دوو كارتە سورە یانەی میلان هەر هەموویان چوونە بەرگری، بەڵام لە هێرشێكی پێچەوانەدا، ماریۆ پاسالیچ لە خولەكی هەشتاو نۆ گۆڵی سەركەوتنی بۆ میلان كرد و یارییەكە كۆتاییهات.