ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

جیان لۆجی بۆفۆنی ئیتاڵیاو گۆڵپارێزی یانەی یۆڤانتۆس نهێنیەک ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت هیچ کات لە کاتی یاریکردن نەترساوم تەنها ئەو کاتە نەبێت کە لە یاری کۆتایی مۆندیالی ٢٠٠٦ بەرامبەر بە فەرەنسا و زیدان یاریمان کرد.

بۆفۆن دەڵێ بە درێژای یاریەکە نەترسام تا ئەو کاتەی زیدان لێدانە سزاکەی جێبەجێ کردوو کاتێك سەیری ناوچاوانیم کرد ترسم دایگرتم و زۆر هەستم بە ترسکرد.

لە یاری کۆتایی ئیتالیا توانی بە لێدانەکانی سزا لە فەرەنسا بباتەوە.