ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەماوەی ڕابردوودا هەواڵەکانی بەڕیتانیا ئاشکرایانکردبوو کە سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرنجەنتینی و هێرشبەری یانەی مان سیتی ئینگلیزی لەدوای ئەوەی بووەتە یەدەگ بیر لەوە دەکاتەوە بۆ وەرزی داهاتوو ریزی ستیزین جێبهێڵێت.

لە سێ یاریی کۆتایی مان سیتی لە خولی نایابی ئینگلتەرا، ئەگوێرۆ یەدەگی گابرێل خیسۆسی بەرازیلی و ئەستێرەی نوێی یانەکە کە لە یارییەکەی سوانزی سیتی دوو گۆڵی تۆمارکرد و سێ خاڵی گرنگی بۆ سیتی بەدەستهێنا.

لەسەر داهاتووی خۆی لەگەڵ مان سیتی بە ڕۆژنامەکانی وتبوو: "دڵخۆشم لە یانەکەم، هێشتا سێ مانگی تر بۆ کۆتایی وەرز ماوە، دەبێت هەموو تواناکانم بخەمە گەڕ بۆ ئەوەی تواناکانم بسەلمێنم و یارمەتی یانەکەم بدەم، بزانین لە داهاتوودا چی دەبێت".

لەسەر ئەو لێدوانەی ئەگوێرۆ، گواردیۆلا لێدوانێکی بۆ ڕۆژنامەی زە سەنی بەڕیتانیدا و وتی: "لە هاوینی داهاتوودا هیچ پلانێکمان نییە تاکوو ئەگوێرۆ بفرۆشین".

وەرزش