ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەمیانەی یارییەکانی گەڕی 25ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی بۆرنمۆس لە ناو یاریگا و هاندەران خۆیدا رووبەڕووی یانەی مان سیتی بوویەوە.

لە ئەنجامدا یانەی مان سیتی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام شکستی بە بۆرنمۆس هێنا، هەردوو گۆڵەکە ڕەحیم ستێرلینگ و تیرۆن مگنس بەهەڵە لەخۆیانیکرد.

بەم ئەنجامەش یانەی مان سیتی لەکۆی 25 یارییدا 52 خاڵی هەیە و خۆی گەیاندە پلەی دووەمی پرێمەرلیگ، بۆرنمۆس بە 26 خاڵ لە پلەی 14 یەمە.