ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

تێری هێنری ئەفسانەی تۆپی پێی فەرەنسی، پشتگیری نگۆلۆ کانتی یاریزانی هێڵی ناوەندنی چێڵسی دەکات بۆ ئەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی پرێمەر لیگ وەربگرێت.

کانتی دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو یارمەتی لیستەر سیتیدا بۆ بەدەستهێنانی نازناوی پرێمەر لیگ، لەم وەرزەشدا لەگەڵ چێڵسی هەمان ئاست پێشکەش دەکات و لەبەدەستهێنانی نازناوێکی تر نزیکبووەتەوە.

لەلێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی سەن، هێنری وتی: "چووم بۆ ڕاهێنانەکانی چێڵسی بۆ ئەوەی هازارد ببینم، بەڵام ئەوەی سەرنجی ڕاکێشام نگۆلۆ کانتی بوو".

وتیشی: "دواتر چووم بۆلای ئەو و لەبەردەمی وەستام و دەستم لە سنگیدا، پێویست بوو ئەوە بکەم چونکە ویستم بزانم ئەو مرۆڤە و ئەویش بە ڕوومدا پێکەنی، ڕاستە ڕەنگە ئەو مرۆڤ بێت، بەڵام بەدڵنیاییەوە کەسێکی ئاسایی نییە".

هێنری لە کۆتایی وتەکانیدا دەڵێت: "هیچ هۆکارێک نابینم بۆ ئەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی پێ نەدرێت، ئەو لەو یاریزانانەیە کە هەستیان پێ ناکەیت تا ئەو کاتەی لەدەستی نەدەیت، خەڵکی پارە دەدات بۆ ئەوەی هازارد ببینێت گۆڵی شێتانە بکات، بەڵام تۆپی پێ تەنها ئەمە نییە، تۆپی پێ ئەوەیە کە کانتی دەیکات".