ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە یاریی هەفتەی 24ی خولی پلە یەکی ئیتاڵی، لە یارییەکی بەهێزدا هەردوو یانەی لازیۆ و ئەیسی میلان لە نێو یاریگای ئۆڵۆمپیکۆ رووبەڕووی یەکتربوونەوە.

هەرچەندە یانەی لازیۆ بە گۆڵێک تاکوو خولەکی 84 لە پێشبوو، کاتێک لوکاس بیلیا بە لێدانی سزا لە خولەکی 46دا بۆ لازیۆ تۆماریکرد، بەڵام یانەی ئەیسی میلان لە خولەکی 85دا لە ڕیگای سوسوی ئیسپانی گۆڵی یەکسانبوونی کرد و یاریەکە بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتاییهات.

بەم ئەنجامەش یانەی لازیۆ لەکۆی 24 یارییدا 44 خاڵی هەیە و لە پلەی شەشەمدایە، میلان بە 41 خاڵ لە پلەی حەوتەمدایە.