ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

زێنەدین زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی پێش رووبەڕووبوونەوەی یانەی ناپۆلی ئیتاڵ دوپاتی كردەوە كە یانەكەی لە هەموو یارییەكەدا پاڵێوراوە بۆ بردنەوە بەڵام ئەوە سەركەوتنت بۆ بەدەست ناهێنێت، بەڵكۆ دەبێت بجەنگیت تاكوو بیبەیتەوە. 

لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا تایبەت بە یارییەكەی ناپۆلی، زێدان وتی: "ڕیاڵ مەدرید بەردەوام پاڵێوراوی یەكەمە بۆ بردنەوە، بەڵام ئەوە گرنگ نییە، دەبێت هەوڵ بدەیت و بجەنگیت تاكوو سەركەوتن بەدەست بهێنێت، متمانەمان بەخۆمان هەیە تاكوو باشترین ئاست پێشكەش بكەین، دەبێت شان بە شانی هاندەرانی تاكوو كۆتایی بڕۆین". 

زێدان لە دڕێژەی قسەكانیدا ڕایگەیاند، دەبێت لە یاریگای خۆماندا گۆڵمان لێتۆمار نەكرێت، ئەگەر یەكەم یاریی لە یاریگای خۆتدابێت ئەوە دەبێت هەوڵی ئەوە بدەیت گۆڵت لێ نەكرێت. 

زێدان ئاماژەی بەوەشكرد، هەلی سەركەوتن بۆ هەردوو یانە یەكسانە، متمانەمان بەخۆمان هەیە كە زیان بە بەرانبەرەكەمان بگەێنین، ئەوانیش دەتوانن كێشەمان بۆ دروست بكەن.

دەربارەی ماورسیۆ ساری و یانەی ناپۆلی، زێدان روونیكردەوە، ساری ڕاهێنەریكی زۆر باشە، ناپۆلی یانەیەكی زۆر نایابە، ئەنجامی زۆر باش بەدەست دەهێنێت، تەماشای كردنی ئەو یانەیە چێژت پێ دەبەخشێت. 

لەكۆتاییدا زێدان ڕایگەیاند، من دڵخۆشم كە چەندین یاریزانی یانەكەم لە پێكان چاكبوونەتەوە، ئەوەش كارەكەم قورس دەكات لە هەڵبژاردنی پێكهاتە، بەڵام بەهەرحاڵ دڵخۆشم و هیودارم سبەینێ یاریەكی باش ئەنجام بدەین.

 

وەرزش