ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یانەی بەرشەلۆنە لە دوای چەندین ساڵ توشی شكستێكی قورس بۆوەو بە چوار گۆڵی بێ وەڵام بە یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی دۆڕا و دوای یاریەكەش لویس ئینریكی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ووتی : ئەنجامی یاریەكە پێمان دەڵێت كە ئێمە لە نێو یاریگا ھیچمان نەكرد من ھۆكاری ئەم شكستە ئەخەمە ئەستۆی خۆم، پاریس سان جێرمان ركابەرێكی بەھێز من پێشتریش ئەوە ووت قسەكەی من ھاتە دی، هەروەها وتی شەوێكی كارەساتبار بوو ، پاریسیەكان زۆر لە ئێمە باشتر بوون لەوە زیاتر ناتوانم ھیچی تر بڵێمپاریسیەكانیش شایستەی ئەو بردنەوەیە بوون.

وتیشی: ئەركی یاری داھاتومان زۆر قورس دەبێت بەڵام جارێ ھیوامان لەدەست نەداوەو لە كامپ نۆ یاریەكی ترمان ماوە.