ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە یارییەكانی قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، لە یاریی چووندا، یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی لە ناو یاریگا و هاندەرانی خۆیدا رووبەڕووی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی بوویەوە.

لە گێمی یەكەمدا یانەی پاریس سان جێرمان بەشێوەیەكی چاوەڕوانەكراو یارییان كرد و كۆنترۆڵی یارییەكەیان كرد و لە خولەكی هەژدەو چلدالە ڕیگای دی ماریا و دراكسلەرەوە دوو گۆڵیان كرد و ئەو گێمە كۆتاییهات.

وا چاوەڕوان دەكرا هاوڕێكانی مێسی لە گێمی دووەمدا بگەڕێنەوە ئاستەكەی جارانیان، بەڵام پاریسیەكان لە ئاستە بەرزەكەیان بەردەوامبون و لە خولەكی پەنجاو پێنج دی ماریا گەڕایەوە تۆڕی گۆڵی بارسای هەژاند.

لەدوای ئەو گۆڵە ماركۆ ڤیراتی ئیتاڵی و ئەستێرەی هێڵی ناوەندی پاریس دووچاری پێكانهات و یاریگای جیهێشت و ئۆنای ئیمری لە خولەكی شێست دی ماریا دانیشاند و لوكاس مۆرای خستە شوێنی و لە خولەكی حەفتاو یەك ئیدیسۆن كاڤانی گۆڵی چوارەمی بۆ پاریس كرد و یاریەكە بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام لەبەرژەوەندی پاریس كۆتاییهات.

بەم ئەنجامەش یانەی پاریس خۆی لە قۆناغی هەشتی چامپیۆنز لیگ نزیككردەوە، یاریی گەڕانەوە لە هەشتی سێ‌ لە ناو یاریگای كامپ نۆ بەڕێوەدەچێت.