ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

زیدانی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید دڵخۆشی خۆی بە بردنەوەی یانەكەی لە ناپۆلی دەربڕی و ستایشی ئاستی بەرزی بنزیمە و جەیمسی كرد.

لە كۆنفرانسێكی هەواڵیدا زینەدین زیدانی ڕاهێنەری ریاڵ مەدرید رایگەیاند، تیپەكەی نمایشێكی جوانی تۆپی پێی بەرامبەر یانەی ناپۆلی كرد و توانی بە درێژایی یاریەكە كۆنترۆڵی یاریگا بكات.

زیدان وتیشی" بنزیمە و جەیمس رۆدریگێز ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد و كلیلی بردنەوەی یانەكە بوون و سەرجەم ئەستیرەكانی تریش توانیان بەباشی كارەكانیان ئەنجام بدەن".

راهێنەركەی ریاڵ مەدرید تەئكیدیشی كردەوە، ئەنجامی یاریەكە لە سوودی یانەكەیەتی و لە یاری داهاتوودا و لە نێو یاریگای ناپۆلی هەوڵ دەدەن باشترین ئاست پێشكەش بكەن.

ریاڵ مەدرید لە یاری چوونی قۆناغی شانزە خولی یانە پاڵەوانەكان بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە ناپۆلی ئیتاڵی بردەوە و بڕیاریشە یاری گەڕانەوە لە حەوتی مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێت.