ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یانەی ریال مەدرید لە یاریگای خۆی یانەی ناپۆلی ئیتاڵیای لە یاریەکانی چوونی قۆناغی شانزەدا ناردەوە دوای ئەوەی توانی ٣-١ یاریەکەی لێ بباتەوە.

ریاڵ مەدرید سێ گۆڵی لە لایەن هەریەکە لە بنزیمەو کرۆس و کاسێمێرۆوە تۆمار کرد، تاکە گۆڵەکەی یانەی ناپۆلی یاریزان ئینسینی تۆماری کرد.

ریال مەدرید لە یاری گەڕانەوە دا بە هەموو بردنەوەو بەرامبەربوونێک دەگاتە چارەکی کۆتایی، بەڵام یانەی ناپۆلی دەبێت بە جیاوازی دوو گۆڵ یاریەکە بباتەوە.