ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هەردو حزبی شیوعی کوردوستان و عیراق و دۆست و لایەنگرانیان, هەروەها کەسایەتی و نوێنەری حزب و کۆمەل و رێکخراوە جۆراوجۆرەکان. لەناو خۆو دەرەوەی ولات. ئەوەندەی کە بۆیان هەڵسوڕا لە رۆژانی پرسەکەی هاورێ دا ئەنجامیان دا. بەرێزو هەڵسەنگاندنێکی بەرەزەوە.

وەک دەرکەوت گەڵاڵەی بیرو بۆ چون و ڕای ئەو بەڕیزانە پێناسەیەکی بۆ هاوڕێ عەزیز و ڕۆڵ و هەوڵ و خەباتی بەم شێوەیە داڕشت (( هاوڕێ عەزیز محەمەد لە مێژوی گەلەکەماندا زیندوە)) ئێمەی شیوعیەکان بەرێزێکی بێ پایانەوە ئەڕوانینە ئەو هەڵسەنگاندنە..

خەباتی حەفتاو دو ساڵەی بێ کۆڵدان و پڕ سەرکەوتن و نوشوستی و ڕوداو و کارەساتی کەم وێنە لە هەردو بواری چینایەتی و نیشتمانی دا. خەباتی پڕ لە ئەزمون و پەندو دەرزی بەنرخ. هاوڕێ عەزیزی شایستەی ئەو پێناسە مێژوییە کرد.

بڵام باڵاترین ڕێزلێنان و هەڵسەنگاندن بۆ مێژو و تێکۆشانی ئەم سەرکردەیەمان. لەلای ئێمە شیوعی لەوەدا خۆی ئەبینێتەوە کە تا چەند ئەتوانین دەرزو پەند لەو ئەزمونە, لەو زەخیرە دەوڵەمەندەی ئەو فێر ببین و لە بواری خەباتماندا بیانخەینە گەڕ. چ لەناو خۆی حزب, چ لە دەرەوەی.

هاورێی زیندو وەک پێناسەکرا. لەدوای ئەوەیش دەستی لە سکرتێری حزب هەڵگرت. بەردەوام بەدڵ و بەگیان هەر لەگەڵماندا بو. لە هەمو کۆنگرە و کۆنفرانسەکاندا. لە زوربەی زۆری کۆبونەوەکانی کۆمیتەی ناوەندی حزب دا بەشداری ئەکرد و دەنگ و سەنگی خۆی هەبو.

بێجگە لەو هاوکارییە هەمیشەییەش. هاوڕێ عەزیز چەند جارێک نامەی تایبەتی بۆ کۆمیتەی ناوەندی ناردوە کە پڕبو لە پێشنیاز و ڕێنومایی و ڕەخنە و گلەیی ... دەستی لەسەر ناتەواویەکان داگرتوە. بەتایبەتی لە ژیانی ناوخۆی حزب دا. جەختی لەسەر (بەدواداچون, پرسینەوە, لێپێچینەوە و هەڵسەنگاندن) کردوە وەک پێویست...

بۆیە پێویستە لەسەرمان هەمو ئەو بیروڕاو ئامۆژگاری و ڕەخنەو پێشنیازانەی هاوڕی نەمر بەسەر بکەینەوە, بێنینەوە یاد. بیانکەین بەبەرنامەی کار بەمەرجێک لەکارو چالاکیەکانماندا ڕەنگ بداتەوە...

ئابەم شێوەیە ئیمەیش ئەی سەلمێنین کە هاوڕێ عەزیز زیندوە و لەناومان دا ئەژی, ئەمەیە ڕێزگرتنی ڕاستەقینە..

 

ئەحمەد حامید