ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دەوڵەت چوارچێوەیەکی یاسای و دەستوریە کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دانیپێدادەنێت وبەپێی یاسای نێودەوڵەتی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت،ئەوە لەسەر ئاستی دەرەکی وە لەسەر ئاستی ناوخۆی بریتی یە لە چوارچێوەیەکی یاسای بۆ ئیدارەدانی ململانێ سیاسیەکان و ڕێکخستنی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان،ئایا کورد لە هەردوو بوارەکەدا کەدەوڵەتمان هەبێت هەنگاوێک دەچێتە پێشەوە لەسەر یان هەنگاوێک دێتە دواوە،ئێمە نە هەرێمی بەرشەلۆنەی ئیسپانین وە نە هەرێمی کیوبیکی کەنەدین وە نە هەرێمی سکۆتلەندای ئینگلتەراین،ووڵاتانی مەرکەزیمان دیموکراسی بێت و خاوەن ئابوریەکی بەهێز بێت تاکو مەیلمان بەلای مانەوەدابێت لەگەڵیان یان مەرکەزێکی ئەوەندەی بەهێزی دیموکراسی بن کە بێ خەمبین لەوەی هیچ کاتێک نابنە مەترسی بۆ سەر چەوساندنەوەمان، بۆیە ئێمەی کورد پێویستە شوێنمان و پێگەی جوگرافی هەرێمەکەمان و دەوڵەتە مەرکەزیەکەمان باش بخوێنینەوە،ئینجا بڕیار لەسەر بوون بەدەوڵەت یان مانەوە لەگەڵ عێراق بدەین،نەک حزبیانەو عاتفیانە،با وا قسە بکەین ئێمە هەر وا بمێنینەوە وەک هەرێمێک بنەماکانی دیموکراسی و ئازادی و هاوڵاتی بوون بە هۆی ململانێکانی کۆمەڵگا زیاتر دەچنە پێش و یان دەوڵەتمان هەبێت،ئایە لەڕووی زانستیەوە کام چوارچێوە یاسییە دەستوریە زەمینەو هەل و مەرج زیاتر دەڕەخسێنن بۆ هێنانەدی بنەماکانی ئازادی،ئێمە ئێستا هەرێمێکین نە دیموکراسین ونە مەرکەزەکەشمان دیموکراسی یە کە بەغدادە تا ئێمە چاومان لەسەر بونیاد نانی سیستەمێکی دیموکراسی بێت کام چوارچێوەمان هەبێت،باش،کەلە ڕووە زانستیەکەیەوە لێی بڕوانین بێ گومان دەوڵەت چوارچێوەیەکی لەبارترە بۆ گەشە پێدانی دیموکراسی و ئازادی و گەشەی ئابووری کە بنەمایەکی گرنگە بۆ بەدیهێنانی دیموکراسی،هاوڕێیەکم لەو ماوەی بەستنی کۆنفڕانسی دابڕان گفتوگۆیەکی لەگەڵ ئالان تۆرین گەورە بیرمەندی فەڕەنسی کردبوو هەمان پرسیاری لێکردبوو ئایا ئێمە دەوڵەتمان هەبێت باشتر لە ڕوانگەی بوونیادنانی دیموکراسی ئەچینە پێش یان نەمانبێ،لەووڵامدا ووتبووی هەبوونی دەوڵەت پڕۆسەکە خێراتر دەکات،دەکرێت سەرەتا دەوڵەتان هەبێت ئینجا ئاسانتر دەتوانن دەوڵەتەکە بە دیموکراسی بکەن،کە خۆتان بتانەوە،من پرسیارێ دەکەم چ دەوڵەتێ هەیە بە قۆناغی دیکتاتۆریدا تێنەپەڕیبێت،بۆ ئێستا ئێمە هەرێمێکی دیموکراسمان هەیە تا لەوە بترسین بە دروست بوونی دەوڵەت پاشەکشە لە دیموکراسی دەکەین گرنگە باشتر و ووردتر و زانستیانەتر بیر لە دەوڵەت و ڕیفراندۆم بکەینەوە.