ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

شكستی سیاسی وڵاتانی زلهێزو نەخویندنەوەی پێشهاتەكانی دوای داعش هۆكاریكن بۆ ئەو هەموو ئاڵوزیانەی لەجیهان دەگوزەرێ‌ ئەو كۆمەڵە چالاكیانەی ئەم دوایەی داعش ئاماژەیەكن بۆ دەستپێكی ململانێی نوێ‌ وگرتنەبەری رێوشوێنی جیاواز بۆ دژایەتی كردنی ئەو وڵاتانەی لەرابردوو بون بەهۆكاری سەرهەڵدانی كروپە توندرەوە تیرۆریستیەكانی هاوشێوەی داعش ودواجار بەگژیدا چونەوە وەك هەمیشە لەرابردوودا وڵاتانی زلهێز بەبێ‌ بونی پلانی (b)بۆ هەموو ئەو دەستیوەردانانەی لەدروست كردن وهەناردەكردنی شەرو ئاشوب لەرۆژهەڵات بەتایبەت لەدووای روداوەكانی بەناو بەهاری عەرەبی دژی ئەو وڵاتانەی لەرابردوو بەبیچەوانەی بەرژەوەندیەكانیان سیاسەت وهاوپەیمانیەتیان كردووە گومانی تیدا نیە ئەبێت چاوەروانی پیشهاتی نەخوازراوی زیاتر ببین.

نەدەبوو وڵاتانی ئەوروپاو ئەمریكا بەهاوكاری وڵاتانی كەنداو بەتایبەت (قەتەرو سعودیە)كە بەملیارەها دۆلاریان بۆ هاوكاری ویارمەتیدانی ئەو گروپانە سەرف كردووە ووڵاتێكی وەك توركیا لەپێش چاوی وبەهاوكاری كردنیان لەگواستنەوەی ئەو هەموو چەكدارانەی كە بەلێشاو ئەهاتنە توركیاو لەفرۆكەخانەكانی ئەتاتوركەو ئەگوازرانەوە بۆ غازی عەنتاب وپاشان بەرەو نیوخاكی سوریا بەری ئەكران، حسابی ئەمرۆیان بۆ بكردبانایە وەك كونە جرجێك ئاو چوبیتە ناویەوە هەریەك بەلایەكدا بڵاوەیان پێ‌ ئەكرێت وئەبینین دوینی ئەلمانیاو ئەمرۆ لەپاریس و لەندن وتاران وئەمریكا.

وەك پەیامێك بەگویی جیهاندا دەیچرپێنن لەهەر شوێنێك بمانەوێ‌ كارو چالاكی ئەكەین روداوەكانی ئەو دووایە تەواو جیاوازن پێیان ناوەتە قۆناغێكی پرمەترسیەوە ناوچەكە بەتەواوی بەرەو كوڵان هەنگاو دەنێت لەئەنجامی چاوچنوكی وڵاتانی سەرمایەداری بەسەرۆكایەتی ئەمریكا بۆ هەڵلوشینی سامان وسەروەتی میللەتان وبەدبەخت كردنی تەواوی خەڵكی هەژارو بێ‌ تاوانە كە تەنیا خەمی ژەمە خواردنیكیان لێ‌ بووەتە دێوەزمە.

ئەی جێگاو رۆڵی كوردستانیان چی ئەبێت لەو هەلچون داچونەدا؟

ئایە بەم نارێكی نێومالی كوردەوە بەم پەیوەندیە ناتەندروستەی نێوان لایەنە سیاسیەكاندا هەیە كە ئەبێت رۆڵیان هەبێت لەو گەمە سیاسیەدا ئەتوانن ئەو گەمەیە بكەن كە بەپێی خواستی میللەتەكەمان بێت.

دڵنیام ئیمەی كورد لەبەردەم مەترسیەكی زۆر گەورەداین ئەگەر هەڵەیەكی بچوك بكەین ئەوا میژوو رەحمان پێ‌ ناكات وبۆ چەندین ساڵ دەگەرێینە دوواوە وە مومكینە جاریكی دی چەند سەدەیەكمان پێویست بێت بۆ ئەوەی دوبارە ئەم هەلانەمان بۆ بێتە پێش دیارە ئەویش بەبێ‌ قوربانی دان نابیت لەكاتێكدا میللەتەكەمان هیشتا خوێنی قوربانیەكانی لێ‌ دەچۆرێی وكفنی زۆرێك لەرۆڵەكانمان كورد وەتەنی زەرد نەبووەتەوە.

ئوباڵی لەدەستدانی ئەم هەلەیش بەتەواوی لەئەستۆی سەركردایەتی سیاسی لایەنەكان ودەسەڵات بەدەستی ئەم هەرێمەدایە بەرژەوەندی وسامانی ئەو مافیایانەی دەسەڵاتیش پاریزراو نابێت بۆیە ئەمجارەیان تەنیا خەلكی هەژارو بێ‌ دەرەتان زەرەرمەند نابن...

لەداهاتوویەكی زۆر نزیكدا زۆر بابەتی دیكەمان بۆ رونتر ئەبیتەوە 

كوردستانمان سەڵامەت..