ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پرسی دەوڵەت و حکومەت دوو پرسی جیان لە کوردستاندا، ئەم دوو بابەتە زۆر جار بەمەبەست یان کەم ئاگایی تێکەڵ دەکرێن. خەڵکی کوردستان کێشەیان لەگەڵ حکومەت هەیەو حەقیانە بێ متمانە بن لەم حوکمڕانیە، بەڵام پرسی دەوڵەت جیاوازەو نابێ بەتەواوی تێکەڵ بکرێ بە حکومەت، هەبوونی دەوڵەت یان مانەوە لە چوارچێوەی عیراق وەک هەرێمێک هێشتا گرنەتی نابێ بۆ حوکمڕانیەکی باشتر، چونکە دواجار ئەو بۆچوونەش راستە کە ئەوە خەڵک خۆیەتی دەتوانێ بڕیار لە جۆری حوکمڕانی بدات، بەڵام کۆمەڵێک پێدراو هەن وا دەکەن لەم ساتەوەختە گۆڕاوەی هێزو جۆری ململانێکاندا لەم چەقبەستوویە بەرەو فۆرمێکی باڵاتر هەنگاو بنێین و بەرەو ئەندامبوون لە کۆمەڵی نێودەوڵەتان.

بەکوردیی و بەکورتی هۆکار زۆرن بۆ هەنگاونانی کرداریی بۆ سەربەخۆیی و جیابوونەوەی کوردستان، لەم وڵاتەی لەبنەماوە پایەکانی لەسەر زەبروزەنگ و کوشتن و پێشێلکاری گەورەی مافی دانیشتوانەکەی بەزۆر چەسپێنراوەتەوەو خاکەکەیشی سوتماککراوە. هەر ئەو هۆکارەش بووە دوای سەدساڵ لەحوکمڕانی عیراق جگە لەماڵوێرانی و شەڕی وڵاتان و گەلانی ناوەوەی هیچی تری لێ سەوز نەبوو. لێرەدا وەک ئەرکێکی نیشتمانی تەنیا دە هۆکار بۆ پێویستیەکانی جیابوونەوەی باشوری کوردستان لە عیراق دەخەمە روو:_

یەکەم: بەپێی جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ دابینکردنی مافی یەکسان لە نێوان کۆمەڵی مرۆڤایەتیدا مسۆگەری ئاشتی و ئازادیی و دادپەروەریی دەکات، بەدەستهێنانی مافی چارەنووسی کورد وەک گەلانی تری دونیا بەشێکە لە بەدیهێنانی ئاشتی و دادپەوەریی لە جیهان بەگشتی و ناوچەکەش بەتایبەتی. 

دووەم: بەپێی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان مادە یەک بڕگە دوو بۆ کۆتایی هێنان لە ناکۆکی نێوان گەلان مەسەلەی مافی دیاریکردنی چارەنووس رێگایەکی دروستە، پێویستە کۆمەڵی گەلان هاوکاری بەدیهێنانی ئەو مافە بێ. کەواتە پێویستە هەم نەتەوە یەکگرتوەکان هەم عیراقیش وەک ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان هاوکارو یارمەتیدەری کوردستان بن لە دیاریکردنی چارەنووس بەپێی ئەم پەیمانە.

ئەمە جگە لە هەردوو عەهدە نێودەوڵەتیەکەی ساڵی ۱۹٦٦ تایبەت بەمافە سیاسی و مەدەنیەکان، مافی چارەنووسی گەلانی وەک

مافێکی چەسپاو ناساندوە.

سێیەم: بەپشت بەستن بە مادە (٥٥) لەهەمان پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە مافی چارەنووسی گەلان لەسێ بڕگەدا بەرپرسیارێتی خستۆتە سەر ئەندامانی و خودی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ بەدیهێنانی ئۆقرەیی و پابەندبوون و رێزگرتن لە پرەنسیپە چەسپاوەکانی ئەم پەیماننامەیە. ئەمەش لایەنێکی تری حەقی دیاریکردنی چارەنووسی کوردستانە لە ناو وڵاتێکدا کە رێز لەو بنەمایانە ناگرێ و پێشێلیان دەکات.

چوارەم: دەستوری عێراق پەیمانی نێوان كوردستان و بەغدابوو بە پلەی یەکەم وەک لە دیباجەکەیدا هاتووە بەڵام پرسیاری جەوهەری ئەوەیە دوای سیانزە ساڵ نەک پابەندیە دەستوریەکان لەلایەن عیراقەوە جێبەجێ نەکرا، بەڵکو بەپێچەوانەی حوکمەکانی دەستوور مامەڵە لەگەڵ مافی گەلی کورد دا کرا. لەوانە گەڕانەوەی خاکی زەوتکراو بەپێی میکانیزمێکی دەستوریی و بە چاودێری نەتەوە یەکگرتوەکان ئەویش مادەی ۱٤٠ کە دوا وادە ۳۱/۱۲/۲٠٠۷ بوو بۆ جێبەجێکردنی هەرسێ قۆناغە دیاریکراوەکە، بەڵام بەئێستاشەوە قۆناغی یەکەمیش جێبەجێ نەکراوە. ئەم خاڵە وەک نمونەیەکی روونی دەستوری لە چەندان پێشێلکاریی دەستوری تر.

پێنجەم: لەدەستوری هەمیشەیی عیراقدا باسی مافی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی نەکراوە هەر مافێک بە حەسری دیارینەکرابێ لە دەسەڵاتەکانی ئیتحاتیدا ئەوا حەق دەدرێ بەهەرێم ئەمەش مافێکی دەستوریە بۆ هەرێم لە راپرسی و جاڕدانی سەربەخۆیی.

شەشەم: باڵادەستی بۆ یاسای نێودەوڵەتیە لە بەدیهێنانی چارەنووسدا نەک دەستوری نیشتمانی، هەرچەندە دەستوری وڵاتانی سەردەستی ناوچەکە خۆی باش نەگونجاندوە لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتیەکاندا وەک چۆن لەدەستووری زۆرینەی وڵاتانی ئەوروپی یاسای نێودەوڵەتی ئیعتباری لەسەرووی یاسای نیشتمانیەوە دانراوە، بەڵام لەدەستوری عیراقدا ئەمە نەچەسپیوە.

حەوتەم: ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەزگایەکە سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەگەر عیراق لە رێگەی ئەم دەزگایەوە کار لەسەر پاراستنی یەکپارچەیی عیراق دەکات ئەوا دەبێ پێشتر بزانرێ کە پێویستە ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر بنەمای میساقی نەتەوەیەکگرتوەکان کار بکات نەک پێچەوانەکەی. چونکە کەرامەتی مرۆڤ و مافی گەلان لە دابەشبوون و نەبوونی خاک گرنگترە، ئەگینا ئەو هەموو گۆڕانکاریانەی لەنەخشەی وڵاتان و دروستبوونی دەوڵەتی نوێدا روودەدەن لەسەر چ بنەمایەکن.

هەشتەم: بۆ ئەوەی کورد بچێتە ناو مێژووەوەو ببێتە ئەندام لە کۆمەڵی نەتەوەکانی جیهان و ناسنامەی سەربەخۆی خۆی هەبێ و دیوارێکی قانوونی نێودەوڵەتی دروستبکا بۆ رێگرتن لە جینۆسایدی ترو لەناوبردنی ترو هەوڵی سڕینەوەی تر کە عیراق یەکێکە لەمەترسیەکانی ئەنجامدانی تاوانی جینۆسایدی تر پێویستە کاری نیشتمانی بۆ سەربەخۆیی بکرێ و ئێستا درەنگیشە.

نۆیەم: لە کۆنەستی گەلی کوردستاندا عیراق و عیراقی بوون مانایەکی تاڵ و کارەساتباری هەیە، عیراق چیتر وڵاتی پێکەوە ژیان نییەو نەبووە، بەتایبەتی دوای تاقیکردنەوەی هاوبەشی لە حوکمڕانی لەسەربنەمای دەستوور. لەماوەی سەد ساڵدا حکومەتی ئینتداب و مەلەکی و کۆماریی بەهەموو فۆرمەکانیەوە تاقیکرایەوە رژێمێکیان نەبوو مافی گەلی کوردستان بدات. بۆیە پێویستە کورد خۆی بڕیاری بەدەستهێنانی مافی چارەنووس بدات و ئەو مافە بسەنێت.

دەیەم: بنەماکانی دەوڵەت لە كوردستاندا لە خاک و گەل و دەسەڵاتی سیاسی سیماکانی سنورو ئاڵاو هێزدا هەن. مەرجی مسۆگەرکردنی هەموو ئەو دە خاڵانەی پشتیوانمانن، کوشتی دەردە مێژوویەکەی کوردە ( بێ ئیتفاقی) لەبەرامبەردا یەک هەنگاو بەهێزترین خاڵی بەدیهێنانی چارەنووس (یەکڕیزیی نیشتمانییە).

دەیان ساڵە ئەو یاساو پرەنسیپە نێودەوڵەتیانە هەن، عیراق هەر یەک عەقڵیەتی جارانە بەفۆرمێکی تر، کەواتە ئەوەی دەبێ بگۆڕدرێ بۆ بەدیهێنانی دەوڵەتی کوردستان خۆمانین. یەک هەنگاو لەپێناو بەجێهێنانی ئەو دە خاڵەدا