ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دوای سەردانەکەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سعودیە. بەچەند رۆژێک چوار دەولەتی عەرەب. دراوسێکان بە تایبەتی. پەیوەندی دیپلۆماسیان لەگەڵ قەتەری هاوپەیمان بچڕاند و هێرشی پروپاگەندەی سیاسی توند و بەرفراوان کرایە سەری. 

دوابەدوای ئەوە ئەمریکا هاواری لێ بەرزبوەوە داوای لەو چوار دەوڵەتە کرد لە ڕێگەی گفت و گۆی ئاشتیانەوە کیشەکانیان چارەسەربکەن و یەکێتی دەوڵەتەکانی کەنداو بپارێزن!! نەک هەر ئەوە بەڵکو بەین بەستی لەگەل قەتەر مۆرکرد بە فرۆشتنی سی فڕۆکەی F15 بەچەند ملیارێک دۆلار!! ئەمە جگە لەوەی کە قەتەر پایەگای سوپای ئەمریکای تێدایەو هاوپەیمانی ئەمریکایە, واتە ئەمریکائاگای لەهەمو هەڵسوکەوتێکی ئاشکراو نهێنی قەتەر هەیە. بگرە بەبێ رەزامەندی ئەو (قەتەر) هیچ هەنگاوێکی نەناوە. کەچی وەکو بەربەرە دەرئەکەوێ قەتەر پەیوەندی لەگەل ئیران هەبوە. یارمەتی حوسیەکانی داوە. دژایەتی سعودیەی کردوە. یارمەتی داعش و نوسرەی داوە. مەڵبەندی سەرەکی (ئیخوان موسلمین) بوە...... هتد. لەوانەیە لەماوەیەکی کورتدا زۆر لە هەڵسوکەوتی تری بخرێتە ڕو...

کاتێک ئەم بگرەو بەردەیە روی دا. سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندکە لە کۆبونەوەکانی (ریاز) دا قەتەر یەکێک بوە لەو دەوڵەتانەی دەست نیشان کراون کە یارمەتی دەری تیرۆریستانن وریاکراوەتەوە.

بەرانبەر بەم هەڵوێستەی ئەو چەند دەولەتە, تورکیا هێزێکی سوپای بۆ قەتەر نارد. ئەوەیش بوبە مایەی پەیداکردنی سەرنجێکی تایبەت بەانبەربە تورکیا. بەتایبەتی هەواڵەکان دەریان خست کە قەتەر هاوپەیمانی تورکیا بوە بۆ دامەزراندنەوەی دەولەتی ـ خەلافەتی ئیسلامی ـ کە وەک ڕۆژنامەی (شەرق ئەلئەوسەت) نوسیویەتی. ئۆردوغان خۆی بۆ یەکەم خەلیفەی ئەو دەوڵەتە داناوە!! بەمەرجێک هێشتا جۆرەها پەیوەندی ئەمریکاو تورکیاو پەیمانی ناتۆ ئەبەستیتەوە.

کورد واتەنی ((بانێکەو دوهەوا)) !! ئەمریکا گەلە کۆمەی لە دژی تیرۆریستان و تەنانەت ـ خەلافەتی ئیسلامی ـ یش کردوە. بەڵام تورکیا و قەتەری دۆست و هاوپەیمانی هاوکارو پشتیوانی ئەو تەوژمە ئیسلامیە تیرۆیستەن!! ئەمریکایش تارادەیەک بێدەنگە یان ناوبژی کارە!!

ئەم کەین وبەینە لێدوانەکەی (هیلاری کلینتۆن) مان وەبیردەهێنێتەوە کە رۆژنامەی (الشاهد) ی کوەیتی بڵاوی کردبوەوە و خۆلاسەکەی ئەڵێ(( لەگەڵ ئیخوان موسلمین رێککەوتین کە ـ داعش ـ ڕابگەیەنین)). لەو پیلانەدا کە بۆ داعش دانراوە جێ بەجێی بکات. سەرلەنوێ داگیرکردن و دابەشکردنەوەی دەولەتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستەو سەرەتا لە (کوەیت) وە دەست پێ دەکاو وڵاتی (میسر) کەرت و پەرت ئەکرێ........ هتد. تورکیاو قەتەریش جێبەجێکاری چالاکی ئەم پیلانەبوون بەسەرپەرشتی ئەمریکا!! بەڵام وەک ڕۆژنامەی ناوبراو بڵاوی کردۆتەوە لەزمانی هیلاری/ یەوە ڕاپەڕینی سوپای میسر دژی حکومەتی ئیخوان شکستی بەو پیلانە هێناوە.. ئەمریکاسەرێکی هەیەو هەزار سەوا!!