ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هۆ ئینسان لەکوێی،بۆچی دەنگم ناتگاتێ؟هۆوەچەی دارەپیرەی مەلەکشاو،یەکەم زریکەی سەر ئارێز،ئەمجارەش سێ جەوانم سێ جگەرم بەجاجمی خەزانێکی ئەم پوشپەڕە دادەپۆشن.تۆش ئاویەرە بێنازەکەم دیسانەوە خۆت ڕاگرە بەرەوپیری کۆستێکی نوێ،گوڵەبارانی گۆڕی سمکۆکە.

تارکخانەی ڕژێمی ئێران ناتوانێ ورەی شۆڕشگێڕانی سنە خەفە بکات،چونکە جەوانەکانی سنەم خەریکن دەست بۆ تیرێژی هەتاو دەبەن و بەڵام سێدارەکانی ئەوان پیر پیر بون و توانای ئەوەیان نەماوە ململانێ لەگەڵ(فەرزادی کەمانگەرو،سەباح حسەین پەناهی و حامید سەیف پەناهی و بەهزاد نوری بکەن)تاریکخانەی ڕژێمی سێدارە ئەمە نقوڵ و شیرینی جەژنانەی بو بۆ ئەو دایکانەی جەرگیان سوتێنرا؟

ئەرێ گەلۆ من دەپرسم ئەم داژگە ناڕەوایە لەکام بەندی جاڕنامەی مافی مرۆڤ دا هەیە؟

بەڵام قەیدی نیە چونکە ئێوە پەیامی ئازادی شارێک و میلەتێکن،ئێوە بومەلەرزەی ڕاپەڕیون بەڕوی ئەو ڕژێمەی کەئەوەندە لێتان دەترسێت تەنانەت پاوەنخوازی لەگەڵ دەوەنەکانیشتان دەکات،هەربۆیە دەڵێم سێ هاوڕێ گیانبەختکردوەکەم چەمکی ئازادی و قوتاربون لەبابەتی مۆرە بون قوماشێک نیە تا بکرێت بەدیاری بەباڵای هەموجۆرە مرۆڤێکدا،بەڵام بۆ ئێوەی مرۆڤ دۆست و ئازادیخواز، هەرزو ئەم چانسەتان بەدەستهێنا،بەڕاستی هەمو کەسێک ئەو بەختە یاوەری نابێت لەوەهاشەوێکی پوشپەڕدا بەقاتی خوێناوی و جلی خاکیەوە باوەش بەباڵای هاوڕێ فوئادو جەعفەری شەفیعی دا بکات،بەڵام ئێوە کردتان.

هەربۆیە ئەمن دەڵێم کومیتەی ناوەندی شۆڕشگێڕانی کۆمەڵە گیانبەختکردن و بەگژداچونەوەی ئەم سێ هاوڕێیە بەسە بۆ سەلماندنی هەستی نەتەوەیی و نەترسانتان بەرانبەر کۆماری سێدارە.

دیسانەوە نەبەزی و نەبەردی و گیانفیداییتان دوپاتکردەوە،وانەیەک داڕێژرا کەمیری نەتەوەییتان بۆ ئێمەش گەشتر کردەوە،هەربۆیە مافی خۆتانر بڵێن وانەی مێژو لەسەر دەستی ئەم سێ هاوڕێ ڕۆح بەرزە فڕە بۆ ئەوڕۆکەش نوسرایەوە.

ئێوەش کۆماری سەربەرانی ئێران جەژنەکەتان پیرۆز بەخۆتان بێ و منی کوردی هاونیشتیمانیش لەگەڵ دەنگی برایانی کۆمەڵەم ئەم جەژنەشتان داگێڵ دەکەم

 

٢٤/٦/٢٠١٧

سلێمانی