ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەک ڕۆژی ٣٠/٦/٢٠١٧ ڕاگەیەنرا (( دەوڵەتی خەرافیات کۆتایی هات)).....

ئەوەی کە زوربەی سیاسیەکان لە ئاستی جیهان و ناوچەکەو خۆرهەلاتی ناوەراست/یش لێکیان داوەتەوە و بۆی چوون ئەوەیە ـ داعش ـ ئەگەر لە مەیدانی سەربازی /یشدا بکەوێ لەمەیدانی فیکری و کۆمەڵایەتی دا هەر ئەمێنێ. چونکە رێکخراوێکی بەو بەرفراوانیە کە ئەگەر زۆر دور نەگەرێینەوە لەساڵی ٢٠١١ وە لەم ناوچەیەدا. لەگەڵ دەوڵەتانی ناوچەکە ئەجەنگێ. دەیان هەزار کەسی لێ کوژراوە و دەیان هەزاری لێ بریندار و پەککەوتەی لێ بەجێماوە و هەزارانی لێ بەدیل گیراوە و تا ئەمرۆیش لە زۆر شوێنی تری ئەم جیهانە (ئاسیا و ئەفریقا) بە تایبەتی لە شەردایە... هتد. کورد واتەنی ((ئەم حەشاماتە)) ئەگەر فکرەیەک کۆی نەکردبنەوە. ئەگەر باوەر و قەناعەتێک لە مێشکیان دا نەچەسپێ. بۆ کۆتاییان نایەت؟! بۆ بەو ئاسانیە کەسێک لەوان خۆی ئەتەقێنێتەوە؟!!ئەم هەزاران هەزارە بەچی ئەژی؟ بەچی ئەجەنگێ؟ لەکۆێی بوو؟ لەلایەکی ترەوە ئەم بیروباوەرە لە کوێوە هڵئەقوڵێ؟ کامەیە زەمینە گونجاو لەبارەکەی؟! ئایە بنج و بناوانی ناگەرێتەوە بۆ بواری ئابوری و دەرهاویشتەکانی. بۆ کێشەی کۆمەڵایەتی, سیاسی, چەوساندنەوە و روتاندنەوە, بۆ کێشەی چینایەتی؟!!

ئەگەر زانستانە لە زوربەی هەرە زۆری ئەو کەسانە وردبینەوە کەلەم بزوتنەوەیەدا کۆبونەتەوە. بۆمان دەرئەکەوێ کە بریتین لە خەڵکی هەژارو چەوساوەو بێکارو پەڕاگەندەو کۆچ کردو, بەدەرنراون لە کۆمەڵگاکانی خۆیان دا. ئەمانە نەبوونی و هەژاری و بێ دەرامەتی شێتی کردون و سەریان پێ ئەکات بە ماڵی دوژمن دا!! ئەو دوژمنەی کە ژیانی کولەمەرگیان بۆ زامن ئەکات. بەمەرجێک بەبێچەندو چوون مل کەچ و جێبەجێکاری هەمو فەرمان و ئەرکەکانی بن!! ئەو دوژمنەی ئەوان و هەمو مرۆڤایەتی/یش, ئیمپریالیزمی جیهانە, واتە دروستکاری ئەم بزوتنەوەیە, رێکخەرو ئاڕاستەکردنی ڕژێمی سەرمایەداری/یە.

هەمو ئەو مێژونوس و توێژەرەوانەی لەبن و بنچینەی بزوتنەوەی (اخوان مسلمین) کۆڵیونەتەوە. جەخت لەسەر ئەو ئەکەن کەلە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە. بەریتانیا, ئەڵمانیا, فەرەنسا تا ڕادەیەک ئیتالیا و ئەمریکاش دەستیان تێوەرداوەو لەبن دەستی خۆیان ناون و بەپێی بەرژەوەندی خۆیان هەڵیان ئەسوڕێنن و ئاڕاستەیان ئەکەن. وەکو هیلاری کلینتۆن ئاشکرای کردوە!! واتە ئیمپریالیەتی ئەمریکا؟؟ کە بەمەبەستی هەڵوەشاندنەوەی خەریتەی خۆرهەڵاتی ناوەراست و دابەشکردنەوەی سەر لەنوێی وڵاتەکانی ناوچەکە ئاڕاستەیان ئەکات!! بەڵام وا دەرکەوت کە جڵەوی بزوتنەوەکە ـ داعش ـلە دەست ئەو دەرچو بەرەو مەبەستێکی تر مل ئەنێ! بۆیە ئەیەوێ لە پەل و پۆیان بخات!! لاوازیان بکات, سەرلەنوێ مل کەچیان بکاتەوە بۆ کات و مەبەستی پێویست؟؟ بە واتایەکی تر ئەمریکا نایەوێ بزوتنەوەکە بەیەکجاری لەناوببات. چونکە لەمەو دوایش ئیشی پێی هەیە. ئەگەر جمهوریەتی ئیسلامی ئێران بەم شێوەیەی ئێستا لەناوچەکەدا دەسەڵاتداربێت.

وەکو بڵاوکرایەوە. سەرۆکی ئەمریکا وتویەتی: ئامانجی سەرەکی ئەمڕۆی ئەمریکا. بنەبڕکردنی ئەو سەرچاوانەیە کە لە ڕوی ئابوریەوە هاوکاری داعش ئەکەن!! هەر بۆیە گەڕیان لە قەتەر ئاڵاندوە. کە گوایە یارمەتی دەری داعش وهاوپەیمانەکانی بوە.. وەکو ئەو کارەی قەتەر بە ئاگاداری و سەرپەرشتی ئەمریکا نەبوبێ؟!!

ئەم بریارەی ئەمریکا ئەوە ئەسەلمێنێ داعش بێجگە لە ئەساسە فکریەکە... یارمەتی ئابوری و سەربازی و تەکنۆلۆژیای سەربازی و تەقەمەنی گەورەترین یارمەتیەبۆ داعش... دەیان دەولەت یارمەتیان داوە... ئەو نەوتەی کە دەستی بەسەردا ئەگرن لێیان ئەکڕی و بەرانبەر بەچی؟! تەکنۆلۆیای چەک و تەقەمەنی کێ پێی ئەفرۆشێ؟!!

کەواتە هەرچەندە ـ داعش ـ لە روی سەربازیەوە. تێک ئەشکێنرێ لە عێراق و سوریا. واتە لاواز ئەکرێ و لە پەل و پۆئەکەوێ. بەلام هەردو هۆکارە سەرەکیەکەی مانەوەی هەر ئەمێنێ (فکری و ئابوری) کە پەیوەستن بەیەکەوە وکاریگەری سەرمایەداری جیهان یان لەسەرە. واتە دەستی ئیمپریالیەتی جیهانی تێدایە. لەبەر ئەوە, تا ئەو کاریگەری دەست تێوەردانە بمێنێ, بزوتنەوەی توندڕەو و تیرۆریست هەر ئەمێنێ...