ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پارێزەر: لوقمان مستەفا صالح

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ھەرێم، لە بەرواری 19-4 ڕۆژی چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماری شەش مانگی رابردووی کار و چالاکیەکانی دەستەکەیانی بڵاوکردەوە.کە بەڕاستی داتایەکی مەترستدارە بۆ شوێنێکی وەک هەرێمی کوردستان کەلەگەڵ چڕی دانیشتوانەکەیدا هەرگیز ناگونجێت.!

ئەحمەد ئەنوەر،سەرۆکی دەستەی دەستپاکی (( ئاماژەی بەوەکرد، ٣٧٨ کەیسی گەندەڵی ئامادەکراوە لێکۆڵینەوەیان تێدا دەکرێت، ھەروەھا ١٩کەیسی گەندەڵی رەوانەی دادگای تایبەتمەندکراون، و ١٥ کەیسی دیکەش رەوانەی دادگاکانی تر کراون بەمەبەستی یەکلاکردنەوەیان، لە ئێستاشدا ٤٨ کەیسی گەندەڵی لە ژێر لێکۆڵینەوەدان.

ھەروەھا وتیشی، کەیسەکان بەشێوەی زانیاری و ھەواڵدەری و سزایی کاری لەسەر دەکەن، بەجۆرێک لە ھەولێر ٦٧ کەیسی زانیاری لەسەر ھاتوە و ١٠١ کەیسی ھەواڵدەری ( ١٢ کەیسی ٢٠١٧ و ٨٩ کەیسی ساڵانی رابردوو)، ھەروەھا ٩٤ کەیسی سزایی (٤٧ کەیسی ٢٠١٧ و ٤٧ کەیسی ساڵانی پێشوو).

رونیشیکردەوە، لە پارێزگای سلێمانی ١٥ کەیس زانیاری لەسەر ھاتوە، کە ٣١ کەیسی ھەواڵدەری (١٢ کەیسی ٢٠١٧ و ١٩ کەیسی ساڵانی رابردوو) و ٨٥ کەیسی سزایی (٤٠ کەیسی ٢٠١٧ و ٤٥ کەیسی ساڵای پێشوو ).

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی، دەشڵێت، لە پارێزگای دھۆک ١٠ کەیس زانیاری لەبارەوە ھاتوە، و ٥١ کەیسی ھەواڵدەری (١٦ کەیسی ٢٠١٧ و ٣٥ کەیسی ساڵانی رابردوو) و ١٦ کەیسی سزایی (٩ کەیسی ٢٠١٧ و ٧ کەیسی ساڵانی رابردوو ((.

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ھەرێم جەختیشیکردەوە، "بەیەکلای کردنەوەی ئەو دۆسیانە لە دادگاکان، کاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر کەمبونەوەی گەندەڵی و بەرەوپێش بردنی ھەنگاوەکانی چاکسازی لە ھەرێمی کوردستان".

هەر بۆیە بە پێویستی دەزانم لەم ڕوانگەیەوە ڕۆچمە ناو بابەتە کەمانەوە کە ئامانجی سەرەکی وتارەکەمانە:-

هەرچەندە هیچ گومانێکم لە دڵسۆزی ودەستپاکی سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێم وهاوکارەکانی نیە،کە ئەرکێکی ئێجگار قورسیان لەسەر شانە،چونکە هەروەک دەزانیین لەناو فەوزایەکی سیاسی وپڕقەیراناویدا مافیای زەبەلاح ومەترسیدار سەرهەڵدەدەن، دەستبردن بۆ ئەو کەیسە ترسناکانە هەروا ساناوئاسان نیە.چونکە هەرچۆنێک مامەڵەی لەتەکدا بکەیت ناتوانرێت وەک پێویست بگەیت بە ئەنجام.

بەڵام ئەم گەشبینیەی د. ئەحمەدی سەرۆکی دەسەتەی دەستپاکی لەگەڵ ئەوەی داتایەکی مەترسیداری خستە ڕوو لەهەمان کاتیشدا گەشبینی خۆیشی نیشاندا بەوەی دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی گەندەڵی سەرەتایەکیشە بۆ چاکسازی.

بەڵام کاتێک دڵخۆشکەرە کە دەسەڵاتی دادوەری بتوانێت وەک : ئەو گەندەڵییانەی کە لە وڵاتانی دیكەی ڕۆژئاوادا ڕوو دەدات، کەدادگاکانیان چۆن بە بی ترس و دوودڵی بێ ئەوەی هیچ دەستێوەردانێک لە کارەکانیان بکرێت لیپیجینەوە لەگەڵ هەرتاکێکی گەندەڵدا دەکەن بێ ڕەچاوکردنی هیچ پلەوپۆست وپایەیەک.

ئەوەتا لە وڵاتانی دیموکراسی و پێشکەوتوو، دەستەڵاتی دادوەری ڕۆڵێکی باش لە نەهێشتنی ئەم دیاردەیە دەبینێت و بە هیچ شێوەیەک سەیری ڕووی ئەو کەسانە ناکەن کە گەندەڵی ئەنجام دەدەن و بە لایەنەوە گرنگ نییە ئەو کەسە خاوەن دەستەڵات بێت یاخود سیاسی یا پۆستێکی پلەبەرزی لە حکومەتدا هەبێت. بە لای دەستەڵاتی دادوەرییەوە ئەوە گرنگە ئەو گەندەڵکارە بهێنێتە بەردەم دادگا و لیکۆڵینەوەی خۆی لەگەلدا بکات و بە سزای خۆی بگەیەنێت. نموونەی ئەمەیش لە وڵاتێکی وەک ئیتالیا بینراوە كە چەندین جار دەستەی دادوەریی نەهێشتنی گەندەڵی، لە دادگای ئەو وڵاتەدا، (سیلڤیۆ بێرلسکۆنی)ـی سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی بە تۆمەتی ئەنجامدانی کاری گەندەڵی، ڕاکێشاوەتە بەردەم دادگا کە چەندین دۆسیەی سەبارەت بەم بابەتەی لە لای دادگا هەیە.کە هەندێکیان هەڵسوکەوتی کەسیەو پێگەکەی بەکار هێناوە بۆپەیوەندی ناشەرعی وسۆزداری لەگەڵ کیژۆڵەی خوارتەمەنی یاسایی 

لە لایەکی دیكەوە، درانەدادگای سەرۆکی پێشووی فەڕەنسا (جاک شیراک)ـی تەمەن 76 ساڵان، بە تۆمەتی بەکارهێنانی سامانی دەوڵەت بۆ بەرژەوەندیی تایبەتی خۆی، لەو کاتەیدا کە سەرۆکی شارەوانیی پاریسی پایتەخت بوو لە سەرەتایی حەفتاکاندا، دەنگدانەوەیەکی زۆری لە جیهاندا لێ كەوەتەوە. بێگومان ئەو وڵاتانەی کە گەندەڵیان تێدا ڕوو دەدات، پێویستییەکی زۆریان بەوە هەیە دەستەڵاتێکی یاسادانانی تێدا دابمەزرێنرێت، کە لە چەند دادوەرێکی پسپۆڕ و خاوەن ویژدان و چاونەترس پێک بهێنرێت و لەگەڵ ڕوودانی هەر گەندەڵی یەک، بە بێ ڕوانینی پۆستی گەندەڵکارەکە، ڕایکێشنە بەردەم دادگا و سزای یاسایی خۆی بدەن.

بە داخەوە ئەمڕۆ لە کوردستانیش ئەم دیاردەیە بە زەقی دەبینرێت،بەڵام ئایا ئەودەسەڵاتدارانەی کە تێوەگلاون لەو کەیسانەی کە دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی پێکردوون دەتوانرێت بهێنرێنە بەردەم دادگا بۆ لێکۆڵینەوە.؟

یان خەڵکە ڕەشووڕووتەکە پێوەدەکەن وپشت وپەناداروو گەندەڵە زەبەلاحەکان وەک بەرزەکی بانان بۆی دەردەچن.؟