ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەگەر چی لە ئێستادا دوژمنێكی سەرسەخت مەترسی لە سەر ناوچەكە بە گشتی وهەرێمی كوردستان بە تایبەتی دروست كردووە لە سەروی هەمووشییەوە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان كە ئەویش داعشە ، بەڵام لە دوای داعش دوژمنێكی مەترسیدارتر هەیە كە نەك بە تەنها مەترسی لە سەر ئەو ناوچانە دروست دەكات بگرە دەبێتە مەترسی بۆ سەر هەرێمی كوردستان كە ویش حكومەتی بەغدایە.

هەرچەندێ‌ لە ئێستادا حكومەتی بەغدا بە هیچ شێوەیەك وا خۆی نیشان نەداوە كە دوژمنی هەرێمی كوردستان بێت ولایەنی كوردی بەوە تومەتبار دەكات كە خۆیان بۆ خۆیان كێشەو گرفت دروست دەكەن بەڵام دوای كۆتایهێنان بە داعش دەردەكەوێت كە كورد خۆی بۆ خۆی كێشەی دروستكردووە یا حكومەتی عێراق هەوڵیداوە لكەداری بكات وكێشەو گرفتی بۆ دروست بكات.

هەڵە گەورەكەی كورد لەبەرانبەر حكومەتی عێراق لەوەدایە كە لە دوای نەمانی سەدام حسێن حكومەتی عێراقی سەردەمەكەشی لە هەموو ڕووەكانە كۆتایی هات و تواویەوە وشارو شارۆچكەكانی بێ‌ خاوەن مایەوە وتووشی چۆڵایەكی ئەمنی وسیاسی وئیداری بو كە چی هەرێمی كوردستان بووە سەكۆیەك بۆ كۆكردنەوەی لان وتەیارە سیاسەكانی بەمەبەستی دروستكردنی حكومەتێكی نوێی دیموكراسیخواز كە هەموو لایەك وەكو یەك لە ماف ودەسەكەوتی سیاسی وئابوری سودی لێوەرگرن ، كەچی دوای دروستبوونی حكومەتی نوێی عێرا قوبە هێزبوونی دەسەڵاتە سەربازی وئیدارییەكانی لە هەرێمی كوردستان هەڵگەڕایەوەو لە برشی سوپاسكردن كێشەو گرفتی بۆ دروستكردن كە لە سەروی هەموویەوە ئەم كێشەو گرفتی داراییە كە ڕووی لە هەرێمی كوردستان كردووەو بە تەواوەتی كاریگەری كردۆتە سەر باری ئابوری وخۆشگوزەرانی دانیشتووانی هەرێم.

گریمان لە ئێستادا حكومەتی هەرێمی كوردستان دەرگایەكی نوێی بە ڕووی حكومەتی عێراقیدا كردەوە بەمەبەستی چارەسەركردنی سەرجەم ئەو كێشانەی لە نێوانیاندا هەڵپەسێردراون، ئایا حكومەتی عێراق بەبێ‌ هیچ شەرت وقەیدێك بەوە رازی دەبێت كە كێشەكان لە گەڵ هەرێمی كوردستان چارەسەر بكات وكۆتاییان چێ بهێنێت یاخود خۆی لە چارەسەكردنیان دەدزێتەوەو دواتریش حكومەتی هەرێم لەو ڕووەوە تومەتبار دەكات.

ئەوەی بۆ كورد لەم ئان وساتەدا زۆر گرنگە كە دەبێت زۆر وریا وبەئاگا بێت بەرامبەر حكومەتی عێراق ، چونكە حكومەتی عێراق زۆری پێیە بەرامبەر بە كوردو هەرێمی كوردستان و ئەگەر لە ئێستاشدا نەتوانێت لە بەر بارودۆخی ئەمنی دەریبخات، ڕەنگە لە داهاتوودا بە تایبەت دوای كۆتایی هێنان بە چەنگی دژ بە داعش دەریبخات ولەو ڕێگەیەوە زەبر بە هەرێمی كوردستان بگەیەنێت ، هەر واش دەبێت چونكە داهاتوو دەریدەخات كە چۆن دەبن لە گەڵ كوردو هەرێمی كوردستان.

بۆیە پێویستە كورد ژیرانە مامەڵە لە گەڵ بارودۆخەكەدا بكات و هەموو جم جوڵەكانی حكومەتی عێراق زور بە جدی وەربگرێت چونكە بە چاوێكی زۆر جیاواز تەماشای هەرێمی كوردستان دەكەن وتا بویان بكرێت هەموو شتێكی ناشایستە دژ بە هەرێم ئەنجام دەدەن بو ئەوەی نەهێڵن كورد بگاتە ئاواتەكانی خۆی ولە ژێر ڕكێڤی ئەواندا وەكو پاشكۆیەك بمێنیتەوە.