ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

له‌وكاته‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕیفراندۆم ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردوه‌ ،ته‌وژمێكی فكری به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو لێره‌وله‌وێ ده‌ستیان كردوه‌به‌به‌خشینه‌وه‌ی تۆمه‌ت به‌سه‌ر كه‌سانێكدا زۆر به‌تایبه‌ت ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌خاوه‌نی ده‌نگی نه‌خێر له‌به‌رامبه‌ر به‌ده‌نگی به‌ڵێ بۆ ڕیفراندۆم ، له‌كاتێكدا ئه‌م ته‌وژمه‌ به‌چه‌شنێك تۆمه‌ت ده‌به‌خشنه‌وه‌ كه‌خۆیان به‌نه‌ته‌وه‌ په‌رست ونیشتمان ویستی عه‌یار‌ بیست وچوار ده‌زانن و هه‌ركه‌سێكیش له‌ته‌ك هاوده‌نگی ئه‌واندا نه‌بێت ئه‌وابێ قه‌یدوشه‌رتێك ده‌یخه‌نه‌ ریزی خیانه‌تكه‌ران به‌ نه‌ته‌وه‌ و نیشتمانه‌وه‌ .

هه‌ستكردن به‌بونی ته‌وژمێكی له‌م چه‌شنه‌ هه‌وڵدانێكی جدییه‌ بۆ به‌رته‌ستكردنه‌وه‌ی پانتایی فراوانی ئازادییه‌كانی ئینسان كه‌به‌لای هه‌مووانه‌وه‌ ڕوون و ئاشكرایه ‌ئینسانه‌كان ئازادن له‌وه‌ی چۆن بیرده‌كه‌نه‌وه‌ ؟ یان چ جۆره‌ بیروبۆچونێك ده‌رده‌ربڕن ؟ 

پێویسته‌ به‌رله‌وه‌ی ده‌ست به‌به‌خشینه‌وه‌ی تۆمه‌تی خائین بوون به‌نه‌ته‌وه‌ ونیشتمان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌بكه‌ین كه‌ده‌نگی نه‌خێریان بۆ ڕیفراندۆم به‌رز كردۆته‌وه‌ .ده‌كرێت به‌ووردی له‌هۆكاره‌كانی بونی ئه‌و ده‌نگه‌نه‌خێرانه‌ بین وبه‌جدییه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی وئه‌كادیمیانه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ین . پێویسته‌به‌رله‌هه‌مووشتێ ئه‌وه‌بپرسین ئایا به‌جدی ئه‌م ده‌نگانه‌ به‌نه‌خێر له‌به‌رامبه‌ر به‌ڵێ كانی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌وه‌ستنه‌وه‌ یان ده‌یانه‌وێ له‌م رێگه‌یه‌وه‌ و به‌هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌نگی نه‌خێرانه‌ ناڕه‌زایه‌تی خۆیان بگه‌یه‌نن .

بۆیه‌ ناكرێت ، ئێمه‌ بۆئه‌وه‌ی ئاشته‌وایییه‌كجاره‌كی ڕابگه‌یه‌نین و له‌م ڕوانگه‌یه‌وه‌ یه‌كڕیزی نه‌ته‌وه‌یی ڕابگه‌یه‌ننتا بتوانینده‌نگی زیاتر وڕێژه‌یه‌كی زۆرتر بۆ به‌ڵێ كانی بۆ ڕیفراندۆم زیاد بكه‌ین ..نه‌ك ته‌نیا له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێكی تایبه‌ت وحیزبی بێین وببینه‌ حاكمێك به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا وبه‌ره‌یه‌ك به‌ خائین ناوزه‌ده‌بكه‌ین .