ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گۆران هەڵەبجەیی (ئەلبانیا)

بەشی 2

لە بەشی یەکەمدا ئاماژەم بە کەنار خستن و تەنیایی ڕژێمەکەی ئەنوەر خۆجە کرد.

لێرەدا دەمەوێت هۆکارەکانی ئەو مەسەلەیە ڕوون بکەمەوە ،هاوکات ئاماژە بەوەش بدەم کە ئەو کەنارگیریە هەڵەی ئەلبانیەکان بووە یا وڵاتانی دیکە یاخود هەڵەو هوناهی هەمەلایەنە بووە.

هەڵوەستەیەکیش لەسەر ئەو دەسکەوتانەش بکەم کە لەسەردەمی دەسەڵاتی حیزبی کاری ئەلبانیدا بۆ هاوڵاتیان بەدەست هاتبوون.

سەرەتا لەوەوە دەست پێدەکەم کە دەمێک ئیتالیەکان لە ئاپریلی ١٩٣٩ دا ئەلبانیایان داگیر کرد .گەلی ئەلبانی هەر وەک چۆن لە ڕابردوودا تەسلیم بە داگیرکەرانی عوسمانی نەبوو،بەهەمان شێوە بەرەنگاریفاشیەکانی ئیتالیاو حکومتە کارتۆنیەکەی بوونەوە.

ئەم بەرەنگار بوونەوەیەش ئەنور خۆجە سەرکردایەتی کرد. بۆ ئەوەی مقاوەمەکە گشتگیر بێت و زۆربەی خەڵک بەشداری تێدا بکات ،وەک کەسێکی دڵسۆز بەئەزمونی سیاسی هەرجی هیزی سیاسی هەبوو لەبەرەیەکدا کۆی کردنەوە بە نێوی (بەرەی ڕزگاریخوازی نیشتمانی ) کە لە سەبتەمبەری ١٩٤٢ ا دامەزرا. هەر لە سەرەتای داگیرکردنی ئەلبانیاوە ئەنوەر خۆجە بانگەوازێکی بۆ جوتیاران دەرکرد کە هەرچی دەغڵ ودانیان هەیە بیشارنەوەو نەیدەنە فاشەیەکان. ساڵێک دواتر سوپایەکی بەرەنگاربوونەوە دامەزرا بەنێوی (سوپای ڕزگاری نیشتمانی ) کە زۆربەی ئەندامەکانی شیوعی بوون.ئەم بەرەیە توانی زیانێکی زۆر بە فاشەیەکان بگەیەنێت ،بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر و لە ماوەیەکی کەمدا هەموو ئەلبانیا ڕزگارکرا.

نەک هەر ئەمە بەڵکو شوعیەکانی ئەلبانیا هاوکاریەکی جددی بوون بۆ تیتۆ لە دژی نازیەکان و وەک (پارتی زان )بەشداری چالاکیان هەبوو لەو دیو سنوورەوە.

تەنانەت خودی تیتۆ ئەم هاوکاریەی بەرزنرخاندبوو وە سوپاسی شوعیەکانی ئەلبانیای کردبوو.

ساڵی ١٩٤٤ تیرینای پایتەخت ڕزگار کرا ،بەمەش جەنگ لە ئەلبانیا کۆتایی هات .وەک چۆن تیتۆ لە یۆگۆسلاڤیا سونبڵی بەرخوردان و مقاومەت بوو دژی نازیەکان ، بەهەمان شێوەش لە ئەلبانیا ئەنوەر خۆجە داهێنەرو داینەمۆو ڕابەری ئەو مقاوەمەتە بوو دژی فاشیەکان ،بۆیە خاوەنیشەعبیەتێکی زۆر وسەرکردەیەکی خۆشەویست بوو.

ئەوە بوو دوای جەنگ سیستەمی سیاسی وڵات لە پادشایەتیەوە گۆردرا بۆ کۆماری (کۆماری ئەلبانیای شۆشیالستی)لە یەکەم هەڵژاردنی دوای جەنگدا ،حیزبی (کاری ئەلبانی) واتە شوعیەکان ڕێژەی ٪٩٣ یان بەدەست هێنا.

لەهاوکاریەوە بۆ دژایەتی

لە دوای کۆتایی جەنگی دوومی جیهانی پەیوەندی نیوان یۆغۆسلاڤیاو ئەلبانیا چوە ئاستێکی باڵاوە و زۆر بواری گرتەوە، بەتایبەت ئابووری و کشتوکاڵی. بەڵام ئەم پەیوەندیە زۆری نەخایاندو کیشەی مەزن کەوتە نێوانیانەوە.

دوو فاکتەر هەبوو کە سەرچاوەی ئەو کێشانە بوون : یەکەم ئەوە کۆنگرەیە بوو کە حیزبی شێوعی ئەلبانی بەستی (کۆنگری دوو) کە تێیدا داوای (کۆماری ئەلبانیای مەزن) کرا. ئەمەش یانی گەڕانەوەی ئەو دەڤەرە سنووریانەی کە لەژێر دەسەڵاتی یۆگۆسلاڤیادابوون ،بەتایبەتی (کۆسۆڤۆ).تیتۆ بەم بڕیارە زۆر تووڕەو نیگەران بوو .چونکە وای دانابوو لە ئایندەدا ئەلبانیاش بکات بە بەشێک لە یۆگۆسلاڤیا .جا ئەو بڕیارەی کۆنگری دووی شوعیەکانی ئەلبانیا هەموو ئامانج وپلانەکانی تیتۆی لە گۆڕنا . سەرەتا تیتۆ دەیویست بە شێوازی دبلۆماسی ئەلبانیەکان پەشیمان بکاتەوەو قایلیان بکات بینە ناو ئەو قەوارەوە کە یۆگۆسلاڤیایان پێدەگووت. دەمێک بۆی دەرکەوت کە ئەو ڕێگەیە بەرهەمی نیە ،ئەوجا کەوتە دژایەتیان .

هۆکارێکی دیکە ئەوەبوو ڕێکەوتنێکی ئابووری لە نێوانیاندا هەبوو . لەوەدا ئەلبانیەکان بۆیان ڕوونبوویەوە کە ئەم هاوکاریە ئابوریە وەک هاوکاریە ئابوریەکەی نیوان ئیتالیای فاشی و حکومەتە کارتۆنیەکەی ئەلبانیا وایە کە بەسودی ئیتالیەکان شکابوویەوە .لەمەشدا تیتۆ سوودمەندی مەزن بوو .ئەلبانیەکانیشنەک سود بەڵکو زیانیان بەرکەوت.بۆیە ئەلبانیەکان ویستیان ڕاستی بکەنەوە ،لێ یۆگۆسلاڤیا ڕازی نەبوو. ئیدی پەیوەندیەکانیان گەشتە ئاستی دابڕان و هاوکات دژایەتیش.

ماویەتی