ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

 هاورێ‌ (مجید خه‌مۆ) تێكۆشه‌رێكی ناوداری شاری هه‌ولێره‌ و، له‌ كۆتایی ساڵانی چله‌كانه‌وه‌ له‌ رێكخستنه‌كانی حزبمان،حزبی شیوعی عێراق، ئه‌ندام بووه‌ و، به‌رده‌وام و به‌بێ‌ دابڕان له‌ پێناوی ئازادی و به‌ختیاری گه‌له‌كه‌ی تێكۆشاوه‌ ،هاورێ‌ (مجید) له‌ سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی له‌ دژی زۆرداری رژێمه‌ كۆنه‌په‌رست ودیكتاتۆره‌كانی یه‌ك له‌ دوای یه‌كی عێراق جه‌نگاوه‌ و تووشی جۆره‌ها ئێش و ئازار بووه‌، هه‌ر له‌ ده‌ربه‌ده‌ری وخۆشاردنه‌وه‌و دوورخستنه‌وه‌و، تا ده‌گاته‌ ئه‌شكه‌نجه‌دان و به‌ند كردن، ئه‌م هه‌موو مینه‌تییانه‌ له‌ به‌رده‌م به‌رده‌وامی هاورێ‌ (مجید) له‌ تێكۆشاندا نه‌بوونه‌ رێگرو بۆ یه‌ك چركه‌ ساتیش له‌ حزب و هاورێیانی دانه‌بڕاوه‌، به‌ هیچ جۆرێك باڵای به‌رزی له‌ پێش دوژمن نه‌چه‌مایه‌وه‌ و، تاكو ئێستاكێ‌ وه‌كو پۆڵا هه‌ر به‌ به‌رزی ماوه‌ته‌وه‌ ،دام و ده‌زگاكانی (ئه‌من) له‌ هه‌ولێر هاورێ‌ (مجید) یان به‌مه‌ترسی له‌ سه‌ر خۆیان ده‌زانی ،له‌ كۆتایی شه‌سته‌كان ناسییاویم له‌ گه‌ڵدا په‌ییدا كرد و،هه‌ندێ‌ زانییاریم له‌ نزیكه‌وه‌ ده‌رباره‌ی خۆراگری و تێكۆشانیم زانی و،له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌وڵمده‌ دا لێه‌وه‌ فێربم،چونكه‌ ئه‌و تێكۆشه‌رێكی دیار و به‌ ئه‌زمون بوو ، به‌ ته‌مه‌نیش له‌ من هه‌راشتر بوو، به‌ڵام ناسییاوییه‌كه‌م له‌ گه‌ڵیدا ته‌مه‌ن درێژ نه‌بوو، به‌ هۆی ئه‌وه‌ی هاورێ‌ (مجید) له‌لا یه‌ن دائیره‌ی (ئه‌منی) هه‌ولێر ده‌ستگیر كراو خرایه‌ به‌ندیخانه‌وه‌، له‌وه‌ به‌ دوا په‌ییوه‌ندیمان پچرا، به‌ڵا‌م هه‌ندێ‌ جار له‌ رێكای مامۆستا (ئه‌دیب) ی برایه‌وه‌ كه‌ به‌ یه‌كه‌وه‌ قوتا بی بووین هاواڵیم ده‌ زانی....له‌ مانگی كانونی یه‌كه‌می/1967 دائیره‌ی (ئه‌منی) هه‌ولێر شاڵاوێكی گرتنی له‌ دژی قوتابییانی شیوعی له‌ شاری هه‌ولێر ئه‌نجامدا و، ژماره‌ یه‌ك قوتابی ده‌ستگیران و، له‌ گرتوخانه‌ی هه‌ولێر به‌ند كران ، قوتابییه‌ گیراوه‌كان (مومتاز حسن و هونه‌رمه‌ند فرهاد شریف و ادریس شێخۆ و نازم شێخۆ و اسحاق مملوك و دڵاور قاسم سعید و تحسین محمد حسین و به‌نده‌ ) بووین، له‌م ماوه‌یه‌‌دا گیراوی شیوعی له‌ به‌ندیخانه‌ی هه‌ولێرته‌نییا هاورئ (مجید) بوو ، كه‌ بۆ ماوه‌ی سێ‌ ساڵ به‌ ته‌نییا له‌ ژوورێك به‌ند بوو، له‌ به‌ندیخانه‌ چاوم به‌ هاورێ‌ (مجید) كه‌وته‌وه‌ و به‌ دیداری شاد بووم،له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی دائیره‌ی (ئه‌منی) هه‌ولێَر ئێمه‌شی به‌ سیاسی هه‌ژمار كرد بوو ،بۆیه‌ ئێمه‌ یان خسته‌ ژووره‌كه‌ی هاورئ (مجید) وه‌، هاورئ (مجید) ووره‌ی زۆر به‌رز بوو ،بڕوای به‌ سه‌ركه‌وتنی حزب بێ‌ سنوور بوو، سه‌ره‌ تا هه‌ندێ‌ ئامۆژگاری كردین و، ووتی هیچ به‌لگه‌یه‌كتان له‌ سه‌ر نییه‌ و به‌ گومان گیراون و، هۆیه‌كه‌ش بێ‌ بنه‌ما یه‌ و هیچ مه‌ترسی نی یه‌، چه‌ند رۆژێكه‌و ئازاد ده‌كرێن ،ئه‌گه‌ر هه‌ندێ‌ داركاریش كران خۆراگربن و، ئه‌ویش ته‌واو ده‌ بێ ، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ به‌ سه‌ر به‌رزانه‌ ده‌ربچن ، ووتیشی دڵَنییام هه‌ر سه‌ر به‌رز ده‌ بن.، له‌و كاتانه‌ی ده‌رگا ی ژووره‌ كه‌ یان ده‌كرده‌وه ‌و، بۆ ناو حه‌وشه‌ی به‌ندیخانه‌ ده‌چووین، له‌ گه‌ڵ هاورێ‌ (مجید) پیاسه‌مان ده‌كرد و جۆره‌ها پرسیاری سه‌باره‌ت به‌ بارو دۆخی حزب ئاراسته‌ ده‌كردم ، به‌ تا یبه‌تی ده‌رباره‌ی كه‌رتبوونی (انشقاقی) حزبمان له‌ 17 / ئه‌یلولی/ 1967 و ،هۆیه‌كانی كه‌رتبوونه‌كه‌ی باس ده‌ كرد و، ئاماژه‌ی بۆ (خه‌تی ئابی ساڵَی /1964) ده‌كرد ،ره‌خنه‌ی زۆری له‌ سیاسه‌تی حزب هه‌بوو، به‌ڵام له‌ روودانی (انشقاقیش) دوو دڵ بوو، هه‌روا ده‌نگوباس و هه‌واڵی حزبی ده‌پرسی به‌ تایبه‌تی چاڵاكییه‌كانی حزب له‌ شاری به‌غدا ، به‌ هۆی ئه‌وه‌ی هاورێ (مجید) ماوه‌یه‌كی درێژ بوو به‌ ته‌نییا له‌ به‌ندیخانه‌ بوو، گه‌ڵێك په‌رۆشی ده‌نگوباسی حزب بوو، ئه‌و ماه‌ییه‌ی له‌(سجن) ما یینه‌وه‌ رۆژانه ‌له‌ پییاسه‌ و ووت ووێژ به‌رده‌وام بووین ... له‌ سجن خواردنمان وه‌كو خواردنی هه‌موو گیراوه‌كان له‌ سه‌ر حكومه‌ت بوو، مام شریف یادی به‌خێَر بێت ،باوكی هاورێی هونه‌رمه‌ند (فرهاد) ئاشپه‌ز بوو، مامۆستا فه‌هادیش له‌ گه‌ڵ ئێمه‌ گیرا بوو، خواردنه‌كه‌ زۆر ساده‌ و خراپ بوو، رۆژێكیان هاورئ (نازم شێخۆ) پێشنیارێكی پێشكه‌ش به‌ هاورێ‌ (مجید ) كرد ، بریتی بوو له‌وه‌ی كه‌ ده‌یه‌وێت داوا له‌ دایكی بكات هه‌ندێ خواردنی تاییبه‌تیمان بۆ لێبنێ‌ و بۆمان بۆ به‌ندیخانه‌ بنێریت ، چونكه‌ ئه‌و خواردنه‌ی سجن زۆر خراپه‌ تكا یه‌ (موافقه‌) بكه‌ ، له‌م جۆره‌ كارانه‌ ده‌ بوو هاورئ (مجید) ئاگادار بێت ، چونكه‌ ئه‌و به‌رپر سمان بوو، ئه‌ویش ووتی له‌م ئیشه‌ چاكتر نی یه‌ ، به‌ بێ وه‌ستان ئه‌نجامی بدا، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موومان تامه‌زرۆی خواردنێكی تایبه‌ت و نا یابین،

هاورێ‌ (نازم) ئاگاداری ماڵەوەیانی كرد و، دوای دوو رۆژ مەنجەڵێك بریانی و كوبە و كەباب گەییشت و،هاورێ‌ (نازم) وای دانا بوو خواردنەكە لە پێش خۆی دابنێ‌ و چەندی دەتوانی بیخوات،بەڵام هاورئ (مجید) ووتی كاكە (نازم) خواردنەكە دابنێ‌ و خۆم دابەشی دەكەم ،قاپ و مڵاكی لە( مام شریف) وەرگرت و، خواردنەكەی بە یەكسانی بە سەرماندا دابەشكرد، ژمارەمان زۆر بوو ، هاورئ (نازم) بەشی خۆی بە كەم زا نی و، بە توركی بە هاورێ‌ (مجبد) ی ووت ،بوناد، واتە ئەوە چی یە، ئەویش 

ووتی ئەوە بەشی تۆ یە و قەرموو بیخۆ ، هاورئ (نازم) یش ووتی ئەگەر لەم هەموو خواردنە هەر ئەوەندە بەشی من بێت ، ئەوەش ناخۆم و،خواردنەكەی (مام شریف) دەخۆم باشترە ، هاورئ (مجید) ووتی كەیفی خۆتە مەخۆ (نیزامی سجن) ئەوها یە ،هاورئ (نازم) هەندێ‌ برنج وشلەی لە مام (شریف) وەرگرت و ، وەكو رۆژانی پێشو خواردی و،خواردنەكەی دایكی بەرێزی نەخوارد، هاورئ (مجید) ووتی خواردنەكەی مام (شریف) ت لە گیان خۆش بێت و ، خواردنەكەی دا یەت نەخوارد هەر خۆت زەرەرت كرد ، كاكە (نازم) یش بە پێكەنینەوە ووتی باشە با من زەرەر بكەم و، جەنا بت تێر بخۆ ی ،هاورێان پێكەنین و،كاتێكی زۆر خۆش بوو ...

بە هیوای تەمەن درێژی و تەندروستی چاك بۆ هاورئم (مجید خەمۆ) .

رەوەند كریم 25 /6/2017 

هاورئ (دڵاوەر قاسم سعید) لە ساڵی /1974 لە لایە ن دائیرەی (ئەمنی) هەولێر دە سگیر كراو له‌ ژێر ئە شكەنجە شەهید كرا.

درود لە گیانی پاكی...