ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەشی (1)

مۆنتەنەگرۆ واتە (شاخی ڕەش) ساڵی ٢٠٠٦سەربەخۆیی ڕاگەیاند .جاران بەشێک بوو لە وڵاتی یۆغۆسلاگیا. دەکەوێتە بەلکانەوە،دراوسێکانی ئەلبانیا ڕۆژهەڵات،سەربیا باشوور،بۆسنیا ڕۆژئاوا، کرواتیا باکوور.

ژمارەی دانیشتوانەکەی بە ( ٦٥٥ ) هەزار کەس مەزەنە دەکرێت.

لە ڕووی ئاینیەوە زۆربەی هەرەزۆری سەر بە کەنیسەی ئەرتۆدۆکسن.موسوڵمان و کاتۆلیکیش بەڕێژەیەکی کەم هەن.

خەڵکەکەی لە ڕووی ئەتنیکەوە بە ڕێژەی ٤٣٪ (مۆنتەنەگرۆین). وە بەڕێژەی ٣٢٪ سەربن، ئەلبان و بۆسنیاش بەڕێژەی کەمتر لە وڵاتدا دەژین بەتایبەت لە سنورەکاندا .خەڵکەکەی بەردوام خۆیان بە جیاوازتر لە سەرب داناوە،زمانێکی تایبەتیان هەیە کە بڕێک جیاوازە لە زمانی سەربی . تەنانەت ناسیۆنالستەکان وەک نەتەوەیەکی تەواو جیاواز لە سەرب خۆیان هەژمار دەکەن.

هەرگیز ملکەچی داگیرکەران و سەربی گەورە نەبوون،ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕۆحە یاخیەی لە مێژوەوە لە ناخیاندا درووست بووە.

گەر بە ناخی دیرۆکدا شۆر ببینەوە بۆمان دەردەکەوێت مۆنتەنەگرۆکان هەرگیز تەسلیم بە واقیعی سەپێنراو نەبوون.

+ لە ١٣٥٦تا ١٩١٨ دەتوانین بلێین مۆنتەنەگرۆ زۆربەی کات سەر بەخۆبووە .

+ لە ١٦٠ ساڵی یەکەمی ئەو مێژوەی سەرەوەا وڵاتێک یا میرنشینێکیان هەبووە بە نێوی (زەتا) کە ناوچە شاخاویەکانی گرتبوویەوە.

+لە سەرەتای (١٤٢٠) دا توورکە عوسمانیەکان بەرەو بەڵکان هاتن و زۆبەی ئەو دەڤەریان داگیر کرد، خەلکی مۆنتەنەگرۆ بەرهەڵستیەکی مەزنیان کرد. ئەوەبوو عوسمانیەکان پاش چەندین ساڵ لە شەڕ و کووشتار و تاڵانی، نەیانتوانی ملکەچیان بکەن و بەردەوام شکستیان دەهێنا.گەورەتین بەرهەڵستی لە دەڤەری (چەتینیا ) بوو،ئەو دەڤەرە شاخاویەیە کە هەرگیز نەعوسمانیەکان و نەپاشان (ڤەلەنسەییەکان )نەیانتوانی داگیری بکەن. 

+ تا کۆتایی جەنگی جیهانی یەکەم، مۆنتەنەگۆ وەک زۆربەی بەلکان بە شێک بوو لە ئیمپراتۆریەتی (نەمساو هەنگاریا)

+ ساڵی ١٩١٨ مۆنتەنەگرۆ سەربە خۆیی وەرگرت،پاشان بووە بەشێک لە سەربیا تا سالی ١٩٢٢ کە پاشان بووە بەشێک لە مەملەکەتی یۆگۆسلاڤیا.

+لە جەنگی دووەمی جیهانیدا،ئیتالیا مۆنتەنەگرۆی داگیر کرد و کردیە بەشێک لە ئیتالیا،بەڵام ئەوان بەچەک ڕووبەڕوویان بوونەوەو تەسلیم بەو داگیرکردنە نەبوون. 

+لە ١٩٤٣ ئیتالیەکان لە مۆنتەنەگرۆ کشانەوە ئەڵمانیەکان جێگەیان گرتنەوە،بەهەمان شیوە بەرنگاری ئەوانیش بوونەوە.

+پاش کۆتایی دووەم جەنگی جیهانی مۆنتەنەگرۆکان کۆماری سۆشیالستییان ڕاگەیاند و پاشان بوونە بەشێک لە یۆگۆسلاڤیای سۆشیالست .

+ ساڵی ٢٠٠٣ لەگەڵ سەربیادا فیدراسیۆنێکیان پێک هێنا .

+ ساڵی ٢٠٠٦ مۆنتەنەگرۆییەکان لەو فیدراسیۆنە هاتنە دەرەوە،هەمان ساڵ سەربەخۆییان (بێ ڕیفراندۆم) ڕاگەیاند.

مۆنتەنەگرۆییەکان بەردەوام هەوڵیانداوە سەروەری و ئازایەتی بۆ خۆیان تۆمار بکەن و زۆربەی جاریش سەرکەوتووبوون تێیدا.ئەمەش وای کردوە هەردەم خۆیان بە جیاواتر لە سەربەکانی تر بزانن،تا ڕادەی جیاوزی کەلتوورو ئەتنیک و زمان و دابونەریت. بێگومان سروشتی سەختی وڵاتەکەش هاندەرێک و هاوکارێک بووە بۆ بزواندنی گیانی بەرهەڵستکاری و مەزنکردنی هەستی سەربەخۆیی و بەخشینی وزەی شەڕ بەرامبەر بە داگیرکەران.

ڕوویەکی دیکەی یاخیبوونی مۆنتەنەگرۆکان لەوەدا خۆی دەبینێتەوە،دەمێک شاعرێک،نووسەرێک،ناودارێک لە نێو مۆنتەنەگرۆکاندا پەیدا بووە،سەربەکان بەوە شانازیان کردوە کە کەسێکی سەربیە،بەڵام مۆنتەنەگرۆکان وتویانە،کەسێکی مۆنتە نەگرۆییە.

هەروەها دەمێک لە نەوەدەکاندا شەڕی بەڵکان پەیدا بوو سەربەکان فشارێکی زۆریان خستە سەر مۆنتەنەگرۆکان کە بەشداری ئەو جەنگە بکەن،بەو پێیەی بەشێک بوون لە پاشماوەی یۆگۆسلاڤیا،

مۆنتەنەگرۆکان ژیرانە مامەڵەیان لەگەڵ ئەو فشارانەداکردو خۆیان بەدوور گرت لە ئاگری جەنگ.

دەرکەوت ئارەزووی سەبەخۆیی لەناخیاندا چەکەرەی کردبوو،بەڵام هەڵیان گرتبوو بۆ دەرفەتێکی گونجاو،بۆ ئەو کاتەی سەربەکان ئیدی توانای شەڕو کپ کردنی ئارەزوی سەربەخۆیی هیچ لایەکیان نەمابوو. 

ئەوەبوو بەر لە (١١) ساڵ هەلیان دەسکەوت و بێ خوێنڕشتن و شەڕ سەربەخۆییان ڕاگەیاند.

سەربەکانیش لە قوبوڵکردنی ئەو واقیعە تاڵە بەولاو هیچ بژاردەیەکی دیکەیان لە بەرەستدا نەبوو.