ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

تا ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی بالای ڕیفراندۆم له‌و بڕیاره‌ی پاشگه‌زنه‌بۆته‌وه‌ كه‌بڕیاره‌ ڕۆژی 25 ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ پرۆسه‌ی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم بۆ جیابونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌عێراق ئه‌نجام بدات .

لێره‌دا قسه‌له‌سه‌رئه‌وه‌نییه‌ ،ئایا ئه‌م پرۆسه‌یه‌ زۆرترین ده‌نگی (به‌ڵێ ) یان (نه‌خێر ) به‌ده‌ست دێنێت ،یان لێره‌دا قسه‌له‌سه‌ر هۆكاری بوونی ده‌نگه‌ نه‌خێره‌كان له‌نێو سندوقی پرۆسه‌كه‌دا بكه‌ین .

لای هه‌مووان ئاشكرایه‌ تاكی كۆمه‌ڵگای كوردی به‌تایبه‌ت له‌باشوری كوردستاندا خوازیاری دروست بوون و بنیات نانی ده‌وڵه‌تی كوردییه‌ و خه‌ونێكی له‌ مێژینه‌و هه‌میشه‌یی یه‌، بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌ریایه‌ك خوێن و قوربانی به‌خشییوه‌ .

ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ لێره‌دازۆر به‌ڕوونی ئاشكرا قسه‌ی لێوه‌بكه‌م ، ئه‌وه‌یه‌ ئایا ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی بڕیاره‌ پاش 25 ی ئه‌یلول دروست بكرێت و له‌ته‌واوی دونیا دا ر}ابگه‌یه‌نرێت و پاش ئه‌و مێژووه‌ دورو درێژه‌ له‌ ژێرده‌سته‌یی و داگیركاری و خه‌بات و شۆڕش و تێكۆشان ئێمه‌ش ببینه‌ خاوه‌نی ووڵات ؟ ئایا ئه‌م ووڵاته‌ بۆئێمه‌ ی نیشته‌جێ ی سنووری جوگرافیاكه‌ی ده‌بێته‌ ده‌وڵه‌تێكی مه‌ده‌نی ؟ ئایا ژیان كردن له‌نێو چوارچێوه‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ نێیه‌ماندا ده‌بێته‌ سه‌ره‌تای پشوو دان و حه‌سانه‌وه‌ و چنینه‌وه‌ی به‌رهه‌می ماندووبون و تێكۆشان وئه‌و سه‌دان ساڵه‌ی به‌رده‌وام ئێمه‌ قوربانی بووین ؟یان به‌پیچچه‌وانه‌ ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ نوێیه‌ش به‌ده‌ردی بیست و شه‌س ساڵ ته‌مه‌نی حكومدارێتی حكومه‌تی حیزبی هه‌رێمی كوردستان . كه‌ئه‌وه‌نده‌ی حكومه‌تێكی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی حیزبایه‌تی بووه‌ و له‌پێناو مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حیزب دا و بۆبه‌رژه‌وه‌ندییه‌ حیزبیه‌كان كاری كردووه‌ ، ئه‌وه‌نده‌ هاووڵاتیانی ده‌ره‌وه‌ی خوڵگه‌ی حیزب نه‌یتوانیوه‌ مامه‌ڵه‌ی حكومه‌تی هاووڵاتی له‌ته‌ك دا بكات .

ئه‌گه‌ر بێتو سه‌رنج بده‌ینه‌ كابرو چالاكیه‌كانی لیژنه‌ی بالای ڕیفراندۆم هه‌ست به‌وه‌ ده‌كه‌ین جارێكی دیكه‌ ،به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ڕای جه‌ماعی و هاوڕابوونی سه‌رجه‌م حیزبه‌كان ،ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و ڕاستییه‌ی هه‌رله‌ئێستاوه‌ حیزبێك خۆی كردۆته‌ براگه‌وره‌ی حیزبه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم و خۆی كردۆته‌وه‌ خاوه‌ن مه‌سه‌له‌ و له‌ته‌واوی بوونی لیژنه‌كاندا هه‌ست ده‌كرێت به‌رپرس و كه‌سی یه‌كه‌می لیژنه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئینتمای ئه‌و تاكه‌حیزبه‌ ،ئه‌مه‌ش واده‌كات ئه‌م سیاسه‌ته‌ شۆڕبێته‌وه‌ بۆ ئه‌ندامه‌كانی خواره‌وه‌یان و به‌شكڵێكی كۆنكرێتی و به‌رنامه‌ بۆ دارێژراو ئه‌مانه‌ش خۆیان بكه‌نه‌ خاوه‌ن مه‌تله‌ب و دادگایی خه‌ڵك بكه‌ن له‌چۆنیه‌تی مموماره‌سه‌كردنی مافی ده‌نگ دانیاندا .ئه‌گه‌ر چاوێك به‌سۆشیال میدیادا به‌تایبه‌ت تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بخشێنین ئه‌و ڕاستیه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت .

به‌ڕای من كه‌ ئومێد ده‌كه‌م ئه‌م بۆچونه‌م ڕاست ده‌رنه‌چێت ،ئه‌و ده‌وڵه‌تی بڕیاره‌ دوای 25 ئه‌یلول ڕابگه‌یه‌نرێت سیماو پێكهاته‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی حیزبی ده‌بێت و ئێمه‌ش ده‌بینه‌ هاوڵاتی ده‌وڵه‌تێكی حیزبی .

بۆیه‌ به‌رای من ئه‌ركی هاوولاتی بوونی ئێمه‌ له‌و ده‌وڵه‌ته‌داسه‌ختر ده‌بێت وپێویسته‌ حیزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌ كان بوارنه‌ده‌نه‌ هیچ حیزبێك خۆی بكاته‌ برا گه‌وره‌و خاوه‌ن پێشنیار وبڕیاره‌ بۆئه‌وه‌ی سبه‌ینێ ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ش به‌ده‌ردی بیست و شه‌ش ساڵ حكومدارێتی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌چێت .