ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەشی ( 2)و کۆتایی

لە ئیمڕۆدا مۆنتەنەگرۆ کیشەی لە گەڵ دراوسێکانیدا هەیە ،بەڵام زۆرترین کشەی لە گەڵ برا ئەنتنیکەکانی خۆی هەیە کە سەربن.

مۆنتەنەگرۆ لە ڕووی ئابوریەوە هەژارە ،هیچ جۆرە سامانێکیسروشتی نیە .هەروەها خاوەنی پیشەسازیەکی ئەوتۆش نیە . بۆیە دوای سەربەخۆیی بیریان لە سەرچاوی داهات کردوە تا وڵاتی پێوە بەڕێوە بەرن. ئەوەش لە گەشتوگوزاردا خۆی بینیەوە.

بەهۆی ئەوەی مۆنتەنەگرۆ خاوەنی سرووتێکی جوانە ،کەوتووەتە سەر دەریای ( ئەدریاتیک ) هاوکات خاوەنی شاخ و دارستان و سەرچاوەی ئاویی زۆرە ،ئەمانە هەموو فاکتەری چاکن بۆ ڕاکێشانی گەشتیار .لەماوەی چەند ساڵێکی کەمدا مۆنتەنەگرۆ بووەتە ولاتێکی کەشتیاری مەزن و لە ئێستادا شان بەشانی کرواتیا لە سیاحەتدا دەڕوات . ئەوەش گرنگە ئاماژەی پێبدەم کە گەشت وگوزار لە مۆنتەنەگرۆ تەنها لە وەرزی هاویناندا خۆی نابینێتەوە ،بەڵکو لە زستانانیشدا زۆر گەشتیار ڕوو لە شاخەکانی دەکەن بە مەبەستی وەرزشی خلیسکانێی سەر بەفر ،کە ئەمەش داهاتێکی باش بۆ وڵات بەدەست دەهێنێت.

بە پێی ئامارەکانی دەزگا گەشتیاریەکان ساڵانە دوو هێندەی دانیشتوانەکەی گەشتیار ڕووی تێدەکات.زۆربەی گەشتیارەکان لە ڕووس ئۆکرانی و پۆلپۆنیدا خۆیان دەبیننەوە،پاشان گەشتیارانی وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژئاوادێت.

دەوڵەت و دامەزراوە ئەهلیەکانیش کاری باشیان کردوە بۆ گەشەکردنی کەرتی گەشتوو گووزار.هاوکات کارئاسانی تەوا هەیە بۆ گەشتیار ،گەر کەسێک لە دەمی (سەزۆندا) کە دەمی گەشتیاریەو دەکەوێتە مانگەکانی (یولی و ئاگۆست ) بیەوێت سەفەر بکات بۆ ئەو وڵاتەو پێشتر شوێنی نەگرتبێت ، ئەوە بە ئەستەم دەتوانێت شوێنێک مەیسەر بکات .

سەیر لەوەدایە مۆنتەنەگرۆ بۆ گەشتیار لە چاو ئەلبانیاوبۆسنیادا زۆر گرانە .مرۆڤ بەئاسانی هەست بەو گرانیە دەکات .

مۆنتەنەگرۆ یاخود بە زمانەکەی خۆیان (کراما گۆرا)،وڵاتێکی شاخاویە و ناوەکەشی گوزارشتە لە خۆی .لە ٦٠٪ پانتایی وڵاتەکی بەرزاییەو لە زۆر شوێن هەزار مەتر لەسەر دەریاوەیە .شوێنی واش هەیە دەگاتە ٢٥٠٠ م بەرزی لە ڕووی دەریاوە ،بەتایبەت دەڤەری (بۆباتۆڤ کووک)وەک پێشتر ڕوونم کردوە مۆنتەنەگرۆ یانی (شاخی ڕەش) ،بەڵام ئەو ماوەی لەو وڵاتە بووین چەندین شوێنی شاخاوی گەڕاین شاخێکی ڕەشمان نەدیت .جا ئیتر نازانم بۆ پێی دەڵێن شاخی ڕەش؟

ئەوەی خەڵکی مۆنتەنەگرۆی هەراسان و بێزار کردوە ئەو گەنەڵیەیە کە لە سەرکردایەتی بەڕیوەبەرانی وڵاتدا هەیە. (میلۆ دۆکانۆڤیچ)کە بەردەوام لە دەسەڵاتدایە ،ئیدی وەک سەرۆک وەزیران بیت یا وەک سەرۆک کۆمار . خۆی و برایی و کەسو کاری چەندین ساڵە کۆنترۆڵی دەسەڵاتیان کردوە ،هاوکات جومگە ئابووریەکانیشیان لە ژێر دەستدایە و بەئارەزووی خۆیان گەنەڵی دەکەن .

لە ڕووی گەندەلیەوە هەر وەک دەسەڵاتەکەی لەمەڕ خۆمان وان. معارەزە بەهێزەو کاردەکات بۆ لادانیان بەڵام دیارە تا ئێستا دەسەڵات مقاوەمە دەکات.

هەر ئەم گەندەڵیشە وای کردوە کە لە یەکێتی ئەروپادا وەک ئەندام وەرنەگیرێت.

چەند وێنیەک لە مۆنتەنەگرۆوە

1. گۆمی ڕەش ( بەم گۆمە جوانەش دەوترێت گۆمی ڕەش)

دەکەوێتە باکووری وڵات لە نێو دارستانێکی جوان و دڵگیردایە، کە بە ناوچەیەکی سرووشتی ناسراوە ،بۆیە مەلەکردن ،ڕاوە ماسی ،بەلەمی ماتۆڕی ل تێیدا قەدەغەیە.قوڵیەکەی (٣٠)مەتر زیاترە.

ئاوەکەی لە وەرزی هاوینانیشدا ساردە.

لەڕێگەی گەشتن بەو گۆمە چەندین کیۆسک (دووکانی گچکە) هەن کە جۆرە ها بەروبوومی خۆماڵی دەفرۆشن.

هەر لەو بەروە بە دەمی شاخەکانەوە ئەشکەوتێک هەیە کە گەشتن پێی زۆر سەختە ،دەڵێن کاتی خۆی لە دەمی جەگی پارتیزانیدا( تێتۆ) و هاوەڵەکانی وەک بنکەی سەرکردایەتی بەکاریان هێناوە.

هەر لەو نزیکانە چەندین مۆنۆمەنتی جەنگی پارتیزانی هەن کە هێمان بۆ گیانبەختکراونی ئەو جەنگە( جەنگی پارتیزانی لە دووەم جەنگی جیهانیدا).

2. گەلی (تارا) ئەم گەلیە جوانەش دیسان دەکەوێتە باکووری وڵاتەوە.

لە ڕیگەیەکی پێچاوپێچی جوانی نێو دارستان و شاخاویەوە گەشتیار دەگات پیێ.

لەسەر بەشێکی گەلیەکە پردێکی زۆر جوان بیناکراوە.

ڕۆژانە جمەی دێت لە گەشتیار، هەموو پێداویستیەکانی تیدایە ،وەک تەلەفریک، دیاریکڕین .ڕێستووڕانت، کافێتریا ڕێگای تایبەت بۆ پێاسەی نیو شاخ.

3. لە دوا وێنەدا کە لەدەمی ئێوارەدا چرکاندوومە،دوورگەیەکی گچکە بەدی دەکرێت. ئەو دوورگەیە لە (٣٠٠) ساڵی ڕبردوودا جێگەی پشکنینی نەخۆش بووە (الحجز الصحی). هەر کەشتیەکی بار هەڵگر بەر لە ڕێگەپێدانی بۆ لەنگەرگرتن لە وشکانی ،سەرنشینەکانی پشکنینی تەندرووستیان بۆ کراوە ،گەر هەر جۆرە نەخۆشیەکیان بەدی کردبێت لە کەسێکدا ئەوە ڕێگەیان پێ نەداوە لەسەر وشکانی دابەزێت ،یا لەوێ ماوەتەوە تا چارەسەری بۆکراوە یا خود لەگەڵ کەشتیەکەدا گەڕاندوویانەتەوە.

تێبفکرێن لەو دەمەدا ئەو وڵاتانە کە خەسڵەتی دەوڵەتیشیان نەبووە ،بەو جۆرە پارێزگاریان لە هاوڵاتیانی خۆیان کردوە .لەکوردستانیش لە سنوورەکانەوە بە سەدەها تەن دەرمانی ئێکسپایەر هاوردەدەکرێن و هاوڵاتیانی پی کوێرو ئیفلیج دەکەن ،کەسیش مێشیک میوانی نیە ،چونکە مافیاکانی دەسەڵات خاوەنی ئەو کۆمپانیایانەن.

سەرنج

بابەتی ئایندە سەبارەت بە بۆسنیا دەبێت