ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

کاتێک کە هیرش بۆ رزگارکردنی (موسڵ) دەستی پێ کرد و بازدرا بەسەر ـ حەویجە ـ و دەوربەری دا. زۆر کەس و لایەن وتیان ئەوە هەڵەیەکی سەربازی گەورەیە. چونکە لە رووی تاکتیکی سەربازیەوە نابێ هیچ دەرفەت و هەلێک بۆ دوژمن بهێڵیتەوە کە بتوانێ سودی لێ وەربگرێ چ بۆ هەراسان کردنی سوپای شەرکەر. چ بۆ شەرو ئاژاوە نانەوە و بنکە دانان لەشوێنانی تر. بەواتایەکی تر ئەبێ ناوچەکانی پشتی سوپا ئەمین و ئارام بێ...

وەکو دەرکەوت لەوساوە. زیاد لە دە مانگ. داعش بەدرێژایی ڕۆژهەڵاتی ڕوباری دیجلە و چیای حەمرین لە جموجۆڵ و پەلاماردان و کوشت بڕ دایە تا ئەگاتە (سعدیە) و بەشێکی باشی لە هێزەکانی سوپا و پۆلیس سەرقاڵ و شپرزەکردوە!! لەوکاتەوە زۆر کەس و لایەنی سیاسی و شارەزای بواری سەربازی و خەڵکی کەرکوک لە مەترسیدان. هاوار ئەکەن ـ داعش ـلەناوچەیە دەربکەن و ئەو هەڕەشەیە لەسەر خەڵک و حکومەت و سوپایش لابدن... بەڵام تا ئەمڕۆ وەڵامێکی پەسەندو دروستی ئەو کەس و لایەنانە نەدراوەتەوە. بۆیە پرسیارێکی سەیرو سەرسوڕهینەر لەلای خەڵکی پارێزگاکەو ناوچەکە و شارەزایانیش دروست بوە, تۆ بڵێی مەبەستێکی سیاسی بە دوای ئەم مەسەلەیەوە نەبێ؟ وەک ئاشکرا هەر لە سەرەتای شەرەکەوە لەگەل داعش هێزی پێشمەرگە کەرکوک و ناوچە نەوتاویەکەی کۆنترۆل کردوە و لەو کاتەوە تا ئێستا ناوبەناو شەرو پێکدادان لە نیوان پێشمەرگە و داعش/ ی حەویجە دا بەردەوامە...

شارەزایان لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا ئەڵێن بەڵێ ئەم دواخستنەی رزگارکردنی (حەویجە) نەک سیاسی بەڵکو ئابوری و سەربازی / شە.

یەکەم: ـ کەرکوک و ناوچەکەی یەکێکە لەو ناوچانەی کە لە هەرێمی کوردوستان دابرێنراون و لە شەری یەکەمی جیهانەوە گرێ کوێرەیەکەو ناکرێتەوە لەم شەڕەی دا عش ـ دا کورد دەست پێشخەری کرد و دەستی بەسەردا گرت. وبەغداد بەنارەوای ئەزانێ.

دوەم: ـ کەرکوک هەرێمی کوردوستان هەڵیئەسورێنێ و نەوتەکەی بەڕێ ئەکات. کە بەغدادزۆر پێی سەغڵەت بوە!!

سێیەم: ـ حکومەتی بەغداد لەبەر ئەو دو هۆیەی سەرەوە ئەو ناوچەیەی هێشتەوە. بۆ ئەوەی بەهێزی تایبەتی خۆی (حەشدی شەعبی) و بەبێ بەشداریکردنی هێزی پێشمەرگە دەست بگرێتەوە بەسەر شارەکەو نەوتەکە و ناوچەکەدا!! ئەمەیش لەخۆی دا پیلانێکە دژی کورد. بۆ ئەوەی سبەی ڕۆژ وەرەقەیەک بێ بە دەستیەوە و گەمەی پێ بکات!!

ئەم بیرکردنەوەیە, ئەم تاکتیکە مەترسیەکی گەورەی بە دواوەیە چونکە هێزی پێشمەرگە بەئاسانی ناوچەکە چۆڵ ناکات. کورد واتەنی ((سواربون عەیبێکە و دابەزیین دو عەیب)) لەم حالەتەیش تەنها دو ڕیگا چارە لەبەر دەست دایە ـ

اـ شەڕوپێکدادان لەگەل پێشمەرگە کە نازانرێ ئەو سەری کامەیە.

ب ـ پێکهاتن لەسەر هەڵمەتیکی هاوبەش لە نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە بۆ رزگارکردنی تەواوی ناوچەکە. لەم حالەتەیش کێ ئیدارەی ناوچەکە ئەکات و چۆن؟!