ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هاورێ‌ (رزگار مححد خلیل) له‌ خێزانێكی شیوعی ناسراوی شاری هه‌ولێر بوو، خۆیشی شیوعییه‌كی هه‌ڵكه‌وتوو و به‌ هه‌ڵوێست بوو، ئه‌ندامی لێژنه‌ی شاری هه‌ولێری حزب و گه‌لێك جوست وچاڵاك بوو، له‌ یه‌كێتی گشتی قوتابییانیش ڕۆڵی باڵای هه‌بوو، ده‌رچووی په‌یمانگای مامۆستایان بوو، له‌ ناوه‌راستی ساڵی / 1973 ماڵیان چووه‌ به‌غدا به‌ هۆی ئه‌وه‌ی باوكی بۆ كاری جزبی گوازرایه‌وه‌ بۆ ئه‌وێ ، هاورىَ (رزگار) له‌ كاتی پشووی هاوینه‌ بۆ ماڵی خۆبان نه‌ده‌گه‌ڕایه‌‌وه‌، به‌ڵكو له‌ شاری هه‌ولێر خۆبه‌خشانه‌ بۆ ئه‌نجامدانی كاری حزبی ده‌مایه‌وه‌ ، له‌ هاوبنی ساڵی/ 1978 بارودۆخی سیاسی عێراق به‌ره‌و خراپی ده‌چوو ، به‌ تایبه‌تی له‌ به‌رامبه‌ر حزبمان ، هێرشی به‌عسی بۆ سه‌ر رووكخراوه‌كانی حزب له‌ خوار و ناوه‌رستی عێراق ده‌ستی پێكرد بوو ، به‌غداشی گرتبۆوه‌، مه‌ترسی ئه‌وه‌ هه‌بوو شاڵاوه‌كه‌ به‌ره‌و كوردستانیش په‌ڵ باوێت ، بۆیه‌ حزب هوڵیده‌دا به‌ر له‌ گه‌ییشتنی هێرشه‌كه‌ی به‌عس بۆ سه‌ر رێكخراوه‌كانی له‌ كوردستان ، هه‌ندئ كرداری رێكخراوه‌یی ئه‌نجام بدات ، له‌ پێناو پاراستنی كادیر و ئه‌ندامانی...ئه‌و كات به‌ كرداره‌كه‌ ده‌ووترا پاشه‌كشه‌ی رێكخراو(التراجع المنزم) ، هه‌وڵ وته‌قه‌ڵای زۆر و بئ سنوور درا ، به ‌مه به‌ستی پاراستنی رێكخراوه‌كانی حزب به‌ڵام كاریگه‌رییه‌كانی له‌ سه‌ر پاراستنی هاوڕێیان و رێكخستنه‌كانی حزبمان كه‌م بوو ، به‌ هۆی فراوانی رێكخستنه‌كانمان و ئاشكرا بوونی ته‌واوی ئه‌ندامانی حزب و خێرایی وفراوانی هێرشه‌كه‌ی به‌عس و داموده‌زگاكانی بۆ سه‌ر حزبمان ، له‌م بارو دۆخه‌دا ...حزب بریاریدا هاوڕێ (رزگار) بۆ ته‌واو كردنی خوێندن ره‌وانه‌ی سۆفییه‌ت بكات ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ئاگاداری هاوڕئ (رزگار) م كرد بۆ ئه‌وه‌ی خۆی ئاماده‌ بكات و، له‌ سه‌ری مانگی ئه‌یلول ده‌بێت بۆ خوێندن بۆ سۆفییه‌ت بچیت ، ووتی خۆم ئاره‌زووی خوێندنم هه‌یه‌ و سوپاسی حزب ده‌كه‌م ، كه‌ ئه‌م ده‌رگایه‌ی بۆ كردومه‌ته‌وه‌، به‌ڵاتم چۆن له‌م یارو دۆخه‌ ناهه‌مواره‌ ده‌گونجێ كاری حزبی به‌جێبێڵم ، ووتی ئه‌مه‌ بریاری حزبه‌ وتۆش له‌هه‌ر جێگایه‌ك بیت كوری حزبی ، هیوادارم له‌ كاتێكی تر و گونجاوتر بگه‌رێته‌وه‌ و بڕوانه‌مه‌یه‌كی به‌رز بێنی و، ئاواتمانه‌ له‌داهاتوودا سه‌ركرده‌یه‌كی به‌توانه‌ی حزبمان بیت ، كاری حزبی به‌رده‌وامه‌ وكۆتایی نایه‌ت و په‌له‌مه‌كه‌ ، شه‌وی سه‌فه‌ركردنی به‌ یه‌كه‌وه‌ بووین ، هاورئ (رزگار) ووتی ئاگادار حزب بكه‌ هه‌ر كاتێك پێویست بكات بگه‌رێمه‌وه‌ بۆ كوردستان ئاماده‌م و داوام بكه‌ن و ده‌گه‌رێمه‌وه‌ ، نابێت مه‌یدانی تێكۆشان به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك چۆڵ بكه‌ین، ووتم دڵنیام ده‌گه‌رێته‌وه‌ و یه‌كتر ده‌گه‌ریینه‌وه‌، ڕێگاكه‌مان دورودرێژه‌ له‌ پیناوی ئامانجێكی پیرۆزدا، كه‌ دڵنییاین سه‌ركه‌وتن هه‌ر بۆ حزبه‌كه‌مان ده‌بێت ، له‌ سۆفییه‌تیش به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كانی تێكۆشانی حزب و كاری حزبیمان به‌رده‌وام ده‌بێت ، به‌م شێوه‌یه‌ له‌ یه‌كتر دابڕاین و ئه‌م گه‌ییشته‌ سۆفییه‌ت ، دوای ئه‌وه‌ هاورێێان ورێكخستنه‌كانی حزبمان به‌ر هێرشی به‌عس كه‌وتن، یه‌شێك له‌ هاورێیانمان روویان له‌ شاخه‌كانی كوردستان كرد و باره‌گا و هێزی پێشمه‌رگه‌ی حزبییان رێكخست، به‌شێكی تر له‌ هاورێیان له‌ كاری نهێنی حزبی له‌ ناو شاره‌كانی كوردستان برده‌وام بوون و، هاوروێیانی زۆریشمان گیران و تووشی ئه‌شكه‌نجه‌و به‌ند كردن بوون، جگه‌ له‌وانه‌ی ده‌ربه‌ده‌ری شاره‌كانی ناوه‌راست و خواروو عێراق و ده‌وڵه‌تان بوون، له‌ شاخ و له‌ ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی هه‌ندئ جار چاوم به‌ هاورئ (ابو دڵشاد) برای هاورئ (رزگار) ده‌كه‌وت و هه‌واڵی (رزگار)م ده‌پرسی ، وه‌ڵامه‌كه‌ی كورت و پوخت بوو، ده‌ی ووت، ده‌ڵێن ژنی هیناوه‌، زۆر باشیشه‌ ، چۆن باش نابێت له‌ مۆسكۆ ده‌ژی....له‌ هاوینی ساڵی /1982 به‌ بریاری حزب بۆ كاری حزبی بۆ ناو شاری هه‌ولێر گه‌رامه‌وه‌ ، به‌ ئامانجی رێكخستنه‌وه‌ی رێكخراوه‌كانی حزب، له‌گه‌ڵ هاورێێان شه‌هید (كۆچه‌ر) و (ئارام) له‌ ده‌شتی كۆیه‌ یه‌كترمان گرته‌وه‌ و بۆ ناو شاری هه‌ولێر گه‌رایینه‌وه‌، به‌یه‌كجاری له‌ زانینی هه‌واڵی (رزگار) دابڕام، هه‌ندئ جار له‌ ناو شار بۆ سه‌ردانی هاورئ (محمد خلیل) باوكی (رزگار) ده‌چوومه‌ ماڵییان له‌ گه‌ره‌كی سه‌یداوه‌ و باسی هاورئ (رزگار) مان ده‌كرد، ئه‌و بارو دۆخه‌ تاكو 1/6/1985 به‌ده‌وام بوو، دوای ئه‌و به‌رواره‌ من و هاورئ (ئارام) به‌ بریاری حزب بۆ ناوچه‌ی بارزان گه‌راینه‌وه‌ ، پێویست بوو بچمه‌ باره‌گای لێژنه‌ی هه‌رێمی كوردستانی حزبمان له‌ مه‌ڕانه‌ له‌ چیای گاره‌ بۆ ئه‌وه‌ی دیدار له‌ گه‌ڵ مه‌كته‌بی لێژنه‌ی هه‌رێم ساز بده‌م ، ئه‌و كاته‌ هاورئ (فاتح رسول) به‌پرسی لێژنه‌ی هه‌رێم بوو، هاورئ (مام قادر)یش له‌وێ بوو، هه‌ر له‌ گه‌ڵ یه‌كه‌م دیدارم له‌ گه‌ڵ هاورێیانی مه‌كته‌بی لێژنه‌ی هه‌رێمی كوردستان هاورئ (فاتح رسول) ئاگاداری كردم كه‌ هاورئ (رزگار) له‌ مۆسكۆ گه‌راوه‌ته‌وه‌ و، ئێستاكه‌ له‌ گه‌ڵ هاورئ (ئاسۆ كریم) و (بدران) له‌ راگه‌یاندن و رۆژنامه‌ی رێگای كوردستان ده‌رده‌كه‌ن، هاورئ (فاتح رسول) ده‌یزانی گه‌لێك ئاره‌زووی دیتنی هاورئ (رزگار) م، بۆیه‌ ووتی دیداره‌كه‌مان دواده‌خه‌ین و بۆ ڵای (رزگار) بچۆ، شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان له‌ هه‌مان باره‌گا بوو، بۆ لای چووم و ، به‌ دیداری شاد بووم و، تێرتێر ماچم كرد و له‌ باوه‌شم گرت، پاش كه‌مێك دانیشتن (رزگار) ووتی ، نه‌م ووت ده‌گه‌رێمه‌وه‌ ، بۆ باوه‌شی گه‌رمی حزب ، منیش ووتم ئه‌ی نه‌م ووت رێگای تێكۆشانمان دوورو درێژه‌ و كۆتایی نایه‌ت ،ئه‌نجا هه‌ندێ باسی ژیانی خۆی له‌ مۆسكۆ بۆ كردم و، ووتی ژنم هێناوه‌ و كچێكم هه‌یه‌ به‌ ناوی (ئانه‌) ، ووتم پیرۆزه‌ و ته‌مه‌نتان درێژ بێت ، به‌ڵام به‌ ده‌نگێكی به‌رز پێكه‌نیم، ووتی بۆچی پێده‌كه‌نی ، ووتم هیوادارم ته‌مه‌نی (ئانا) درێژ بێت ، چما له‌ زمانی كوردی هیچ ناو نه‌ بوو ناوی كچه‌كه‌ت ناوه‌ (ئانه‌) ، ووتم له‌ سه‌رده‌می حوكمی مه‌له‌كی جۆره‌ پاره‌یه‌ك به‌ناوی ئانه‌ هه‌بوو، نرخه‌كه‌ی چوار فلس بوو، كاكه‌ (رزگار) ووتی ده‌زانم ، به‌ڵام (ئانه‌) داپیره‌یه‌كی هه‌یه‌ و ئه‌م ناوه‌ی لێناوه‌، له‌ پایزی /1985 بریاردرا هاورئ (رزگار) بۆ كاری حزبی بۆ ناو شاری هه‌ولێر بچێته‌وه‌ و، سه‌ر په‌رشتی رێكخراهوه‌كانی حزب بكات، هه‌روا هاورئ (ئارام) بۆ ناو شار بگه‌رێته‌وه‌، به‌ مه‌به‌ستی هاوكاری هاورئ (رزگار) بۆ ئه‌وه‌ی به‌پرسه‌كانی حزبی له‌ ناو شار بناسێ و، به‌ كاری نهێنی حزبی و ژیانی ناو شار ئاشنا بێته‌وه‌ ، له‌ گوندی سه‌یدان له‌ نزیك بارزان هاورئ (رزگار) به‌ره‌و شاری هه‌ولێر به‌رێكه‌ت و، به‌بئ گیرو گرفت گه‌ییشته‌ ناو شار ، له‌ گه‌ڵ هاورئ (ئارام) ماوه‌یه‌ك له‌ناو شار كاری حزبی به‌رێوه‌ ده‌برد، ئێواره‌یه‌ك كاتی دیداری له‌ گه‌ڵ هاورئ (ئارام) له‌نزیك (گه‌سی دڵشاد) ده‌بێت و، هاورئ (رزگار) له‌ كاتی دیاری كراودا بۆ لای (ئارام) ده‌چێت و چه‌ند هه‌نگاوێك له‌ (ئارام) دوور ده‌بێت ، مه‌فره‌زه‌یه‌كی ئه‌منی هه‌ولێر هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر (ئارام) شه‌ر و پێكدادان رووده‌دات و ئارام ده‌سگیر ده‌كرێت، ئارام له‌ كاتی شه‌ره‌كه‌دا په‌نجه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌فسه‌ری به‌رپرسی مه‌فره‌زه‌كه‌ی ئه‌من ده‌كرۆژێ و په‌نجه‌كه‌ی ده‌شكێت، به‌م شێوه‌یه‌ هاورئ (ئارام) مان گیراو، كادیرێكی به‌ توانا و به‌ ئه‌زمونمان له‌ ده‌ستدا ، پاشان هاورێ (رزگار) یش شاره‌كه‌ی به‌جێهێشت و بۆ ناو هێزی پێشمورگه‌ی حزبمان گه‌رایه‌وه... دوای ده‌رچوونی رۆژنامه‌ی ( به‌ره‌ی كوردستان) زمانحاڵی "به‌ره‌ی كوردستانی" هاورئ رزگار به‌شداری له‌ رۆژنامه‌كه‌ كرد و هه‌روا گۆشه‌یه‌كی تاییبه‌تی له‌رۆژنامه‌ی (به‌ره‌ی كوردستانی) به‌ ناوی ئاوێنه‌ هه‌بوو... له هاوینی /1990 بریاردرا هاورئ (رزگار) بۆ لای هاوسه‌ره‌كه‌ی و منداڵه‌كه‌ بۆ مۆسكۆ ره‌وانه‌ بكرێته‌وه‌ ، ئه‌ویش هه‌ندێ دیاری زۆر ساده‌ی بۆ هاهوسه‌ره‌كه‌ی و ئانای كچی كری و، وابزانم هاورئ (ابو دڵشاد) یش دیاری بۆیان كری بوو، له‌ باره‌گای حزب له‌ ( ناوزه‌نگ) هاورئ (رزگار) به‌ره‌و سۆفییه‌ت به‌ رێكرا ، پاش ماوه‌یه‌ك هه‌واڵ له‌ هاورێیانی حزب له‌ مۆسكۆ ها ت كه‌ (رزگار) نه‌گه‌ییشتوه‌، دوای پرسیارو به‌ دوادا چوون وگه‌ران، به‌ داخه‌وه‌ ده‌ركه‌وت (رزگار) له‌ نێوان سنوری ئێران وسۆفییه‌ت شوون بزر بووه‌، پاشان هاورێیان له‌ نزبك سنوری سۆفییه‌ت هه‌ندئ له‌ دیارییه‌كانی (رزگار) یان كه‌ بۆ (ئانا) ی كچی كری بوو دۆزییه‌وه‌ و، ئه‌و كات زاندرا (رزگار) شه‌هید بووه‌...‌

هه‌زارا ن سه‌ڵاو له‌ گیانی پاكی هاورێی شه‌هبد رزگاری محمد خلیل..

ره‌وه‌ند كریم

6/7/2017