ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئێمەی نەتەوەی کوردی بندەست ئەوەندەی کە بەڵگەی نوسراومان هەبێت یان باشتروایە بڵێم لەپێش خۆمانەوە بۆمان بەجێ مابێت زیاتر لە(٢٧)شۆڕشمان لەخوێندا گەوزاوە بەفیتی ئیستیعمارو وڵاتانی دراوسێ و دەستی بێگانە ئەگەر سەد ساڵی ڕابردو لەبەرچاو بگرین کە دەتوانین بڵێین تاڕادەیەک مێژوەکە دیارەو دەتوانین قسەی لەسەر بکەین، بەتایبەت بۆ ئەوانەی کە کەمێک لەدنیای نوسین و کتێب و مەعریفەوە نزیک بن، وەلەهەمان کاتدا ئارەزوی ئەوە بکەن کەئاشنای ڕابردو دیرۆکی نەتەوەی خۆیان بن،ئەگەر بەکورتی بێینە سەردەمی شێخ دەبینین بەچی دەردێک براو تائەوکاتەی کەلەساڵی ١٩٥٦تەرمی هێنرایەوە قەڵەمڕەوی بەریتانیا داژگەی ویلایەتی شارەزورو مەملەکەتی شێخی دەکرد،دوابەدوای ئەمانە هاتنە ئاراوەی حیزبی هیواو ئەو بزافە ڕزگاریخوازانەی لەسەردەمی سەرەتای ساڵانی پەنجاکانی سەدەی ڕابردودا،جارێ ئەگەر لە حکوم دارێتی عێراق بمێنینەوە دەتوانم بڵێم سەردەمی عەبدولکەریم قاسم سەردەمێکی گەش بوو بۆ مێژوی عێراق لەژێر ڕۆشنایی ئەو داژگەیەی کەناوبراو خاوەنی فکرێکی مارکسیزم بوو،هەر ئەوەش بووبەهۆی ئەوەی کە ئەو چەند ساڵەی عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو گەشەی فکری و عەدالەتی کۆمەڵایەتی بەرپابوو،دواتر ڕاگەیاندنی شۆڕشی ئەیلول بەسەرۆکایەتی کۆچکردو(مستەفا بارزانی)بۆئەوسەردەمە تروسکایی ئومێدبو بۆهاونیشتیمانیانی کوردستانی باشورو تاڕادەیەک پارچەکانی دیکەی کوردستان لەدوای یەئسی شۆڕشی کورد ئەوسەردەمە حیزبی ئینتەرناسیۆناڵ و فاوندەیشن هاتەئاراوە

قسەکە لێرەوەیە...

گەر تێڕوانینێکی خێرا بەهەژمونی هەندێک لەحیزبەکانی دیکەی پارچەکانی کوردستان بکەین بەتایبەت کوردستانی ڕۆژهەڵات لەکۆتایی ساڵانی ١٩٤٥ کە قازی محەمەد حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانی دروست کردو کەکۆمارە١١مانگیەکەی تێدا لەدایکبو وەلەبەرانبەر سازش نەکردنی بۆ کۆمەڵێک پرسی نەتەوەیی گیانبەختکردنی خۆی هەڵبژاردو ئەوەبو دواتر عەبدولڕەحمان قاسملۆ بە کارتێگەری حیزبی (تودە)ی ئەوکات بەردەوامی بە پرەنسیپەکانی حیزبدا،گومان لەوەدا نیە کە گیانبەختکردو عەبدولڕەحانی قاسملۆ دیبلۆماتکاروزمانزان و سەرکردەیەکی خاوەن وەرارو هەڵوێستی سیاسی بو،چۆن؟کاتێک لەساڵی ١٩٨٤پەیوەندیەکانی حکومەتی عێراقی و یەکێتی نیشتیمانی دەکەوێتە دواترۆپکی تەزەنەوە بەنێوەندگیری گیانبەختکردو قاسملۆ هەردولا دانوستان دەکەن بەمەشەوە ناوەستێت گفت لەسەدام حسەین وەردەگرێت کە وەفدی یەکێتی نیشتیمانی بەسەلامەتی بگەڕێنەوە کوردستان سەرباری ئەمانەش د.قاسملۆ دۆستەکانی فەرەنسا ئاگادار دەکاتەوە پێش بەهەر حاڵەتێکی نەخوازراوی حکومەتی ئەوکاتەی بەغاد بگرن لەهەمبەر شاندی دانوستانی کوردی،دواتر ئەم سەرکردە هزر مەندو ڕۆشنبیرەی کورد لەساڵی ١٩٧٨و یەک ساڵ پێش شۆڕشی گەلانی ئێران و ڕژێمی شای دەرکراو وەک وەڵامێک بۆ دەسەڵاتدارێتی ئەوکاتەی ئێران کۆبونەوەیەکی جەماوەری لەمەهابادی کوردستانی بندەستی ئێران رێکدەخات کەبەمیتینگی سەدهەزار کەس دەخەمڵێنرێت،دواتر لەسەرەتای ساڵانی هەشتاکان قاسملۆ لەهەمو پارتەکانی دیکە زیاتر نێوەندی لەگەڵ جەلال تاڵەبانی و یەکێتی باشدەبێت،هەرئەمەش وایکرد لەساڵی ١٩٨٨بەنێوەندگیری جەلال تاڵەبانی دانوستانی نێوان ڕژێمی کۆماری سێدارەو دکتور قاسملۆ دەکرێت،کۆبونەوەی یەکەم یەکێتی نییشنیمانی ئاسایشی کۆبونەوەکەی دەکرد کۆبونەوەی دوەم ئێران بەبیانوی ئەوەی یەکێتی نیشتیمانی ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی ئاشکرا کردوە داوایکرد شاندەکە بگۆڕن هەر بۆیە فازڵ ڕەسوڵ سیاسەت مەدار کەوتە بەین کێشەکە لێرەوە دەستپێدەکات کۆبونەوەی سێیەم گیانبەختکردو د.قاسملۆ بەبێ ئاگایی دەفتەری سیاسی دێمۆکرات چوبەرەو هۆڵی کۆبونەوە کە قادری سولەیمانی لەگەڵ بو بەڵام جێی داخ وەفدی دێموکرات د.کتۆر قاسملۆ بۆهەرگیز نەگەڕانەوە ئێمەی کوردی غەدر لێکراو کەئەم مەئەساتانە مشتێکە لەخەرمانێک با کەڵکێک لە پەندەکانی ڕابردو وەرگرین هەر سەد ساڵ جارێک کە پرسێکی نەتەوەیی دێتە پێش ناتوانین ئەو هەلە بقۆزینەوە.