ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕەوتی ڕوداوەکان سەبارەت بە ڕاپرسی گشتی لە هەرێمی کوردوستان دا تێکرا ئەو خەڵکەی لەدوڕێیانێکدا گیرداوە. گەلە کۆمەکیەکی نێودەولەتی و دراوسێ و ناوخۆ سازدراوە پەیتا پەیتا هەڵمەت و گوشار ئەهێنن بۆ ڕاگرتن و دواخستنی!! لەم لایشەوە کۆمیتەی بالای ریفراندۆم سەرگەرمی سازدانی پیداویستیەکانی ئەنجام دانیەتی.. واتە دو بۆچوون و خواست لەکایە سیاسیەکەدایە دژی یەکتر!!

دوای ئەوەی وەزیری بەرگری ئەمریکا و وەزیری دەرەوەی تورکیا هاتنە هەولێر و ناڕازی خۆیان بەرانبەر پرۆسەکە ڕاگەیاند. هەرێمی کوردوستان جارێکی تر ڕایگەیاند کە سورە لەسەر ئەنجام دانی ڕاپرسیەکە و یەک سەعات دوای ناخات. ئەگەر جێگرەوەیەک ـ بەڵێنێکی مسۆگەر لەلایەن ئەو نەیارانەوە پێشکەش نەکرێ پێش وەخت.

پێش ئەوەی باس لە وردەکاریەکانی ئەو بەڵێنە, ئەو چمانە بکەین کە لەلایەن کۆمیتەی بالای ڕیفراندۆم/ ەوە خراوەتە ڕو. پێم باشە باسی ئەگەری ئەو کۆسپ و تەگەرانە بکەین. کەلەوانەیە بهێنرێتە ڕێی ئەنجام دانی پرۆسەکە.

بەڕای من یەکەم لایەن کە کۆسپ دروست بکات ( بەهەر شێوەیەک) خودی حکومەتی ئەمریکایە. چونکە لەڕاستیدا نایەوێ حکومەتی سەربەخۆ بۆ کورد لە عێراق دا دابمەزرێ لەبەر ئەوی نایەوێ عێراق دابەش بکرێت لە نێوان کوردو شیعە و سوننەدا. چونکە کە شیعەیشبۆ ناوچە شیعە نشینەکان داوای حکومەتی سەربەخۆ بکات و ئێران بەجدی پشتیوانی ئەکات.سعودیە و هاوپەیمانەکانی/ش ئەوە قبوڵ ناکەن.

بێگومان زوربەی دەوڵەتە سەرمایەدارەکان/یش ئەوە قبوڵ ناکەن. ئەوان بیر لە عێراقێکی کۆنفیدراڵی یەکگرتو ئەکەنەوەکە ئێران لێیی دور بێت...

حکومەتی ـ عەبادی ـ کە ئەمریکا و سعودیە هەوڵ ئەدەن بەلای خۆیان دا بەکێشی بکەن کە نەرمی لەگەڵ کوردا ئەنوێنێ. لەوە ئەترسێ سوننەی کورد و عەرەبی سوننە دژی شیعە یەک بگرن. لەلایەکی ترەوە کێشەی ئەو کوردانە هەیە کەلە بەغدادن فەیلیەکان ئەوانەی کە سەدام بەزۆر خستنیە نێو سنوری پارێزگای (سەلاحەدین, موسڵ, دیالە) وە... ئەمانە لە ژێر ڕکێفی حکومەتی بەغداد دان و ئەتوانێت بە زۆر شێوە گوشار بخاتە سەریان ماوەنەدات کە لوجنەکانی ڕیفراندۆم تیایان دا دەست بەکار بێـت...

ئەو ناوچە کوردوستانیانەش کە هێزی پێشمەرگە بە خوێن لەچنگی داعش رزگاری کردن. ئەوەبو حەشدی شەعبی داوایکرد کە هێزی پێشمەرگە چۆڵیان بکات!! ئەمە لە خۆی دا هەڕەشەیە..

ئەمانە بێجگە لەوەی کەلە خودی هەرێم دا بە ئاشکرا ئاڵای ـ نەخێر ـ بۆ ریفراندۆم هەڵکراوە و لایەنگری هەیە...

وردەکاریەکانی ئەو (بەڵێن و چمان) ەی کە خراوەتە ڕو. وەکو کفاح مەحمود بەناوی مەکتەبی سەرۆک بارزانیەوە ڕۆژی ٢٤/٨ بە ڕۆژنامەی (الشرق اڵاوسگ) ی ڕاگەیاندوە بەڕەوانی ئەڵێ:"ڕاپرسیەکە یەک دەقیقە دواناخرێ بەبێ جێگرەوە. جێگرەوە کەیش (چمان) نێکی ،نێو دەوڵەتیە کە ئەبێ هەمو لایەنەکان مۆری بکەن بەتایبەتی ئەو لایەنە سەرەکیانەی پەیوەستن بە (بەغداد) ەوە لەگەڵ حکومەتی ئەمریکادا. تەنانەت ئێران و تورکیاش. ئەم (چمانە) یش ئەبێ بە نوسین بێ و ڕۆژێک یان کاتێکی تر بۆ ئەنجام دانی ڕاپرسیەکە دیاریبکەن و بەڵێن بدەن کە ڕێز لە ئەنجامەکەی ئەگرن. تەنها لەم حاڵەتەدا ئەکرێ دوابخرێ ئەگینا لەکاتی دیاریکراوی خۆی دا جێبەجێ ئەکرێ".

ئەتوانین بڵێین ئێستا پڕۆسەکە خرایە سەر سکەی خۆی ووەک ئەڵێن: تۆپەکە لە گۆڵی نەیاراندایە.

بەڕای من ئەم داوایە ئەبێ خاڵێکی تری لەگەڵ دابێ ئەویش ئەبێ دەستوری عێراق دەستکاری بکرێ و تیادا بەڕەوانی بچەسپێنرێ کە کوردوستانی عێراق هەر کاتێک ویستی ئەتوانێ بەبێ چەندو چون جیابێتەوە.

سەبارەت بە ناوچە کوردوستانیە دابڕێنراوەکانیش نابێ ئەوە بکرێ بەبیانو کە بێجگە لە کورد کەمایەتی نەتەوەیی و ئاینی تری تێدا ئەژی چونکە ئەرکی حکومەتی سەربەخۆی کوردوستانە ـ ئەو حکومەتی ئەوانیشە بەبێ جیاوازی.