ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

پاش هه‌وڵێکی بێهوده‌ی سه‌رکرده‌کانی کورد بۆبنیاتنانه‌وه‌ی عێراق ،وبه‌تایبه‌ت پاش له‌ناوچوونی ڕژێمله‌۲۰۰۳دا،به‌خۆشباوه‌ڕی به‌وه‌ی که‌ عێراقی نوێ ،جیاواز له‌ڕابردوو سیستمه‌که‌ی ده‌بێته‌ دیموکراسیوده‌ستوری،پێکه‌وه‌ژیان دروست ده‌بێت،که‌هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ بوو، چونکه‌ که‌ره‌سه‌که‌ ومرۆڤه‌کانو ئایدیا هه‌مان ئایدیای نه‌ته‌وه‌یی سه‌رده‌ست وئایین ومه‌زهه‌ب هه‌رخۆی بوو که‌۱٤۰۰ ساڵه‌ گۆرانی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌و،کاریگه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی هاوپه‌یمانان وده‌وڵه‌تانی دراوسێ،دۆخه‌که‌ی درێژه‌ پێدا تاگه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر داوای کوردستانییان بۆ مافه‌ ده‌ستوریه‌کان ،ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غا به‌ بودجه‌بڕین هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی وه‌ڵامبده‌نه‌وه‌.

کاتێک ڕیفراندۆم میکانیزمێکه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی سیاسی بۆ وه‌رگرتنی ڕای گه‌ل بۆده‌ربازبوون له‌و باره‌هه‌ڵواسراوه‌ له‌ پێوه‌ندی نێوان هه‌رێم و به‌غا،وله‌م میکانیزمه‌ش باشتر شکنه‌به‌ین،وه‌ک مافێکی پێڕه‌وکراو بێت له‌لای گه‌لانی سه‌رزه‌مینه‌وه‌،بۆ ده‌بێت ئێمه‌ش دوودڵی بکه‌ین له‌ پێڕه‌وکردنی؟

وێرای ئه‌وه‌ی هه‌رهاووڵاتیه‌ک وهه‌ر هێزێکی سیاسی مافیه‌تی ئازادانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه‌و کاته‌که‌ی بێتیان میکانیزم وکاتێکی دی پێ باش بێت، به‌ڵام مافه‌که‌ زیاتر ڕه‌وا ده‌بێت که‌ جێگره‌وه‌(بدیل)ی هه‌بێت،وئه‌وجێگره‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی تر گفتو گۆ بکات تاپێکه‌وه‌باشترین ڕێگا بڕیاربدرێت،که‌به‌داخه‌وه‌ به‌هانه‌گران کات و شێوازی جێگره‌وه‌یان پێشکه‌ش نه‌کرد،وبه‌هانه‌کانیان له‌چاو گه‌وره‌یی پرۆسه‌که‌ زۆر بچوکن۰

لای گه‌لان و ووڵاتانی ئه‌م سه‌رزه‌مینه‌ گه‌لێ شێوازی ڕاپرسی به‌ڕێوه‌چوون ،وزۆرجاریش ئه‌نجامه‌کان به‌دڵی ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕۆژ نه‌شکاونه‌ته‌وه‌،له‌وانه‌(به‌شداربوون له‌هاوپه‌یمانێتییه‌ک یان ده‌رچوون لێی، هه‌موارکردنه‌وه‌ی به‌ندێک یان زیاتری ده‌ستوری ووڵات،۰۰۰تاد)،هه‌موو ئه‌مانه‌ ئاساییه‌ دوو به‌ره‌ی به‌ڵێ ونه‌خێر ململانێی سه‌ختی له‌سه‌ر بکه‌ن،وهه‌رلایه‌ک پاساوی بۆپڕۆژه‌ی خۆی بخاته‌ڕوو۰

پڕۆسه‌ی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له‌کوردستانی باشوور،جیاوازی زۆری له‌گه‌ڵ ئه‌وڕاپرسیانه‌دا هه‌یه‌ که‌و هه‌ربابه‌تێکی دیاریکراو له‌هه‌رشوێنێک کرابێت۰ئه‌م پرۆسه‌یه‌ له‌هه‌لومه‌رجێکدایه‌ که‌ دواخستن هه‌ڵناگرێت وبه‌دواخستنی ئه‌م هه‌له‌ مێژووییه‌ بۆ ده‌یان ساڵی تر ناگه‌رێته‌وه‌،وبڕیار بۆ هاووڵاتی کوردستانی له‌نێوان دووبژارده‌دایه‌، پشتیوانی کردن به‌(بـــــــــــــــــــه‌ڵێ)بۆسه‌ربه‌خۆیی ودامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نیشتمانی کوردستان،یان بژارده‌ی(نه‌خێر)وگه‌ڕانه‌وه‌بۆ وابه‌سته‌یی بۆ ده‌وڵه‌تی عێراق۰

گه‌رئه‌مجاره‌و له‌م هه‌له‌ مێژووییه‌دا گه‌لی کوردستان بڕیاری خۆی نه‌دات بارودۆخه‌ گۆڕڕاوه‌که‌ به‌ره‌و به‌ره‌ژه‌وه‌ندی نه‌یاره‌کانمان ده‌ڕوات، وهه‌وڵه‌کان بۆ ده‌وڵه‌تێکی زیاتر ناوه‌ندی پڕچه‌ک وخاوه‌ن هێزی سه‌ربازی باشتر وده‌ستپه‌رژاوبۆ خستنه‌وه‌ ژێر ڕکێفی ناوچه‌ کوردستانیه‌ ئازادکراوه‌کان وسنوردانان بۆده‌سه‌ڵاته‌کانی هه‌رێم وبه‌رته‌سککردنه‌وه‌ی له‌ژێر ناونیشانی ده‌ستورو مافه‌کان له‌سیستمێکی فیدراڵیدا۰