ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

مەترسیەكی زۆر هەیە كە كورد لە باشوری كوردستان دا دیسان بە بەڵێنی وڵاتان بە تایبەت زلهیزەكان متمانە بكا و ئەو ئیمكانەی كە سەبارەت بە ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان بۆی رەخساوە لە دەست بدات. ئەو گوشارە چڕەی لەم چەند رۆژانەی دوایدا لە لایەن بەغداوە لە لایەك و هاوپەیمانانی شەر لە دژی داعش بە سەرۆكایەتی ئەمریكا لە لایەكی دیكەوە لە سەر كوردە، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەرێز مەسعود بارزانی و سەركردایەتی پارت و لایەنە سیاسیەكانی باشوری كوردستانی خستۆتە بەر دەم بریارێكی سیاسی و میژویی. 

دوو بژارەدەی سەرەكی لە سەررێگای سەركردایەتی باشوری كوردستانە: یان لە ژێر گوشاری بەغدا و بە پێی بەلێنی هاوپەیمانان پرۆسەی ریفراندوم و پرۆسەی سەربەخۆیی رادەگرێ یان لە سەر برێاری خۆی سەبارەت بە ریفراندۆم لە وادەی دیاریكراو ٢٥ سپتەمبەر و دواتریش پرۆسەی راگەیاندنی سەربەخۆیی بەردەوام دەبێ.

گوشاری سیاسی و دیپلۆماسی هاوپەیمانان زۆرتر لە بەر ئەوەیە كە شەرلە دژی داعش كۆتایی نەهاتووە و ئەمریكا نایهەوێ بە جیابوونەوەی كوردستان لە عێراق بەرژەوەندی خۆی لەم وڵاتەدا لە دەست بدات. ئەمریكا لە روانگەی بەرژەوەندی خۆی لە ناوچەكەدا مامەلە لە گەڵ كورد دا دەكا نەك لە روی سۆزی مرۆڤانە و وەفا بە دۆستایەتی لە گەڵ كورد. ئەو گۆشارە توندەی مەكگۆرك نوێنەری ئەمریكا لە هاوپەیمانەتی نێودەوڵەتی شەر لە دژی داعش لە چەند رۆژ لەمەوبەرەوە خستویەتە سەر كورد نیشانەی بێوەفایەكی زۆرە نیسبەت بە كورد. وادیارە مەكگۆرك بەو هەڵوێستە توندە لە دژی كورد دەیەوێ مداڵیای سەركەوتنی نهایی بە سەر داعش و راگرتنی عێراقی یەكگرتوو بە بەهای واداركردنی كورد بە گەرانەوە و رێكەوتن لە گەڵ بەغدا لە هاوپەیمانان و سەرۆكایەتی وڵاتەكەی خۆی ئەمریكا وەرگرێ. ئەمریكا لەوە تێدەگات كە كورد جێگای متمانەی ئەمریكایە لە ناوچەكەدا بەڵام بەرژەوەندی گرینگتری ئێستای خۆی لەوەدا دەبینێ كە بەرەی دژی داعش لە عێراقێكی یەكگرتوودا رابگرێ. ئەمریكا هەروەها نایهەوێ بە نەبوونی كورد لە دەسەڵاتی ناوەندی لە بە‌غدا دا مەیدان بۆ دەسەڵاتی زۆرتری شیعە و نفوزی زیاتری ئێران لە بەرێوەبەری عێراق دا ئاوەڵە بێ. 

راستە كە بە دوا خستنی ریفراندۆم كورد واز لە پرسی سەربەخۆیی ناهێنێت. بەلام پاشگەزبونەوە لە بەرێوەبردنی ریفراندۆم لە كاتی دیاریكراودا ودورخستنەوەی راگەیاندنی سەربەخۆیی ئاكامێكی زۆر نەرینی بۆ كورد بە دواوە دەبێ. لە لایەك ئەو هەستە نەتەوەییە جەماوەریەی ئێستا لە پشت پرۆسەی ریفراندۆمە توشی ناهومێدی دەكا و لە لایەكی تریشەوە كارتێكەریكی نیگاتیڤ لە سەر ستاتۆی سیاسی كورد لە رای گشتی نیونەتەوەی دا دادەنێ. كارتیكەری هەرە خراپ بۆ كورد ئەوەیە كە كورد ناچار دەبێ رێكاری گەرانەوە بۆ بەغدا و سەرلەنوێ درێژەدان بە كێشەكانی خۆی لە گەڵ بەغدا دا بگرێتە بەر. بە شێوەیەكی گشتی دیسان كورد هەڵەی سیاسی رابردوو سەبارەت بە لە دەستدانی فرسەتێكی میژوویی بۆ گەیشتن بە ئامانجی دیرینەی خۆی كە سەربەخۆیی كوردستانە لە ژێر گۆشاری دەرەكی دا دووپات دەكاتەوە. دەسەڵاتی ناوەندی دژ بە كورد لە بەغدا و هەروەها لە ئێران و توركیە و سوریە سودێكی زۆر لەم پاشگەزبوونەوە و بێ ئیرادەیەی كورد وەردەگرن. ئاكامی ئەم لایەنە نەرینیانە دەبێتە گرفت و ئاستەنگی زۆرتر لە سەر رێگای درێژەی هەوڵەكانی كورد بۆ سەبەخۆیی لە داهاتودا. بۆیە كورد هەڵەیەكی گەورەدەكات كە تەسلیمی ئەو گۆشار و هەرەشانە بێ. گۆشاری هەیئەتی نێونەتەوەیی بە سەرۆكایەتی ئەمریكا بۆ راگرتنی ریفراندۆم پێویستە رەتبكرێتەوە.

كارتی ئەرێنی كورد سەربەخۆیی لەم كاتەدا زۆرن. بیروای گشتی جیهانی لەوە ئاگادارە كە كورد وەك نەتەوەیەك خاوەنی رەوا بوونی گەیشتن بە مافی سەربەخۆبوونە، خاوەنی مێژویەكی پڕ لە خەبات و قوربانی سەد ساڵەیە بۆ گەیشتن بەم مافە نەتەوەیە، هەروەها كورد خاوەن پێگەیەكی باشی سیاسی نێونەتەوەییە، خاوەنی پشتیوانی هێزی بەرفراوانی خەڵكی كوردستان و لەشكری كارامەی و بەئەزمونی پێشمەرگەی بە وفای نەتەوەییە. لە لایەكی دیكەوە بەغدا لە هەڵومەرجێكدا نییە و ناتوانێ و رێگاشی پێنادرێ شەرێكی درێژخەیەن لە دژی كوردستان بخاتە رێ. هیچ لۆژیك و گریمانەیەكش نییە كە هاوپەیمانان لە دژی داعش لە دژی سەرخۆبوونی كوردستان بچنە سەنگەر و تەنانەت ناشێ لە بەرانبەر ئەگەری شەری حەشدی شەعبی و هێزی دیكە لە لایەن عێراق یان ئێرانەوە لە دژی كوردستان بێدەنگ بن. هەم هاوپەیمانان و هەم دەسەڵاتدارانی سیاسی شیعەو سوننە لە بەغدا دەیانەوێ بە هەرەشە و بە بەڵێنی دیپلۆماسی لە نوختە لاوازی كورد كە باوەر بە بەڵێنی وڵاتان لە سەر مێزی وتوێژە كەڵك وەرگرن و كورد وادار بە پاشگەزبوونەوە لە پرۆسەی ریفراندۆم و سەربەخۆیی بكەن. 

لایەنێكی دیكەی كە مێدیای بێ ستراتێژی كورد بەردەوام بە گۆیی بیسەرانی دا دەدات ئەوەیە كە وڵاتانی دنیا تەئیدی سەربەخۆیی كوردستان ناكەن. ئەمە لە كاتێكدایە كە زۆرێك لەو وڵاتانەی كە ئێستا لە دەرەوەی ناوچەكە خۆازیاری راگرتنی ریفراندۆمن لە بنەرەتدا لایەنگری سەربەخۆیی كوردستانن، بەلام لە بەر پاراستنی بەرژەوەندی پێوەندیەكانیان لە گەڵ دەسەڵاتی ناوەندی لە عێراق، ئێران و توركیە و بە پێی پرینسیپی دیپلۆماسی خۆ لە پشتیوانی ئاشكرا و راستەوخۆ لە لەتبوونی عێراق وەك وڵاتێكی سەربەخۆ دەپارێزن. كەم وڵات لە دنیا دا هەیە كە مافی سەربەخۆیی بۆ كورد بە رەوا نەزانێ. هەر بۆیە گرینگە كە كورد نیگەرانی ئەوە نەبێ كە لە دوای راگەیاندن، سەربەخۆیی كوردستان شەرعیەتی نێونەتەوەیی نابێ. هیچ وڵاتێك لە شەر بالكانی بیست ساڵ لەمەوبەردا پێشبینی ئەوەی نەدەكرد كە یۆگۆسلاوی ببێتە ٧ دەوڵەتی جیای سەربەخۆ. هیچ كام لەم وڵاتە تازە سەبەخۆیانە لە سەرەتادا پشتیوانی جیددی جیهانیان بۆ سەربەخۆ بوو