ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ڕەنگە بەبەڵگەی سەلمێنراو یان لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی مەیدانی و زانستی ئەمەم وەرنەگرتبێت.بەڵام ئەوەی کەدەیزانم ئەوەیە ئێمەی میللەتی کورد هەرگیز میللەتێکی تووندو تیژ و شەڕ فرۆش نەبووین و هەرگیز گیانی تۆڵەمان لە خۆماندا هەڵنەگرتووە.تەنانەت لەگەڵ ئەوانەشی کە بەو شێوەیە نەبوون لەگەڵمان و لەسەر دەستیشیان چی کارەساتی ناخۆش و ماڵ وێرانی هەبوو بەسەرمانداهات.کەچی ئێمە نەک هەروەک ئەوان نەبووین بووین بەڵکو هەوڵمان داوە لەگەڵیان بژین و خۆمان فێری زمان و عادەت و کلتوریشیان بکەین و بچینە شارەکانیان وسەیری بەرهەم هێنراوەکانیشیان بکەین و دەست خۆش

یشیان لێ بکەین بۆ کاره جوانەکانیان.تێچوویشمان هەبێت بۆ ئەوەی ئێمە هەمیشە لەگەڵ ئەوان بین و لێیان دانەبڕێین.تەنانەت ئەوانەشی کە بۆ ئێمە نابێت و ناشێت فێری ببین.ڕەنگە بڵێن کامە ئەو فلیمە دۆبلاژکراوانەی کە ئەوان ئامانجان لە خشتە بردنی ئێمەو ڕۆڵە تازە پێگەشتووەکانمانە ئەو قوتابخانانەی ئەوان کە ئامانجیان هەیە لە کردنەوەیان لە نیشتمانی ئێمەداو ئەو کۆمپانیایانەی ئەوان کە بەرهەمەکانیان زۆرترین کڕیاری هەیە لەلایەن هاوڵاتیانی ئێمە ئەو کیژەی ئەوان کە زۆر ترین ئاخی بۆ هەڵدەکێشرێت لەلایەن لاوانی ئێمەوە ئەو شەقامەی ئەوان کە زۆر ترین گەشتیاری ئێمە پیاسەی لێ دەکات.ئەو وڵاتەی ئەوان کە زۆرترین هاوڵاتی ئێمه شوێنی نیشتە جێ بوونی لێ دەکڕن هیتد.ئەوانەی ئێمە دەتوانین هەمووئەوانەیان لەگەڵ بکەین و لەگەڵیان بژین ئەوە دووژمنەکانمانن ئەوانەی شیخ سعیدی پیرانیان هەڵ دەواسی و دووسەت و پەنجا هەزار مرۆڤی کوردیان دەکوشت و لەمێژووی پڕ لە نەهامەتی گەلەکەماندا هەزاران کچ و کوڕی ئەم گەلەیان زیندە بەچاڵ کرد یان ملیانکردن بە پەتەوە و نەیان هێشت بەخەونەکانیان بگەن و ژیانیان لێ حەرامکرا.ئەوانەی نەیان هێشت قازی بژی ئەوانەی هێمنیان بەخەمی نیشتمان کوشت ئەوانەی لەفەرەنسای دایکی دیموکراسیدا قاسم لو هاوڕێکانی شەهید دەکەن و ساکینە چانسز فیدان دۆغان لەیلا سۆیلە مز

هاوڕێکانی خەڵتانی خوێن دەکەن.ئەوانەی ئەنفالیان کردین کیمیاویان ڕژان بەسەرماندا چەن ملیۆن مرۆڤیان لە زێدێدی خۆیان هەڵ کەند ئەوانەی کۆبانێیان وێران کرد. ئەوانەن ئێمە دەتوانین لەگەڵیان بژین.ئەوانەن گوێیان بە ناوی کوردو ووشەی کوردی و قوتابخانەی کوردی گوندی کوردی کەڕەو حەز بەبیستنی وەها ناوێک ناکەن و لەسەر هەڵوێستەکانیان ئاپۆ و سەلاحەدین و یوکسەن داخ و هاوڕێکانی لەزیندان تووند دەکەن.ئەوانە کوڕی سەرکردەکانی کورد(ساڵح وسلیم و احمد بانی خێڵانی و محمدی حاجی محمود و کریم احمد) شەهید دەکەن.باشە ئەوە لەگەڵ ئەوان ئەی بۆ ئێستا لە نێو خۆماندا بووین بە چەن بەش و هەربەشە و چەندین سوکایەتیمان لە سینەدا بۆ یەک هەڵگرتووە و ئاوی تۆوی ڕقوکینەدەدەین دژ بەیەکتر و دانی خێر بەکتردانێن و جوانی یەکتر نابینین.هەر ڕۆژەو بۆ دژایەتی یەکتر لەبەرەیەکی دژ بە گەلەکەمانداین و هەتا ئێستاش نەمان توانیوە بەرەیەکی خۆمان هەبێت و هەمووان لەسەر مافی ڕەوای گەلەکەمان یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بین و کەشتی خەبات و تێکۆشان بەدەریای خوێنی شەهیدان بگەیەنین و لە نیشتمانی یەک هەڵوێست بۆ مافی ڕەوای گەل لەنگەر بگرین و ئەم هەواڵەی سەرکەوتنیش لەزاری دایکی چوار شەهیدەوە بیگەیەنین بە (قازی و شێخی پیران و هێمنی شاعیر و بە ئاپۆ و سەلاحەدین)و هاوڕیکانیان و بە شەهیدانیش بڵێین ئەوە لەسایەی یەک خوێنی ئێوەدا بەئاوات و ئامانج گەشتین.دەزانن بۆ ناتوانین لەگەڵ خۆمان باشبین و لەگەڵ دووژمن باش ژیان بکەین و جوانیەکانیان بینین و ئەو هەموو نەهامەتیە لەبیر بکەین.

لەبەر ئەوەیە ئێوە هەتا ئێستاش بەرژەوەندی خۆتان لەپێش بەرژەوەندی گشتیەوە داناوەو چیش لەدەستان هاتووە درێغیتان نەکردووە بۆ پاراستنی.بە بێ ئەوەی گوێ بە مەترسیەکان و تێک چوونی ڕێزەکانبدەن.

چوونکە ئەوەی ئێوە گوێتان پێ نەداوە ئەوەبووە نیشتمان و مرۆڤەکانی نیشتەجێی چیان بەسەردێت.هەر ئەوەشە وای کردووە جوانی خەڵکی تر بینن و چاوتان لەئاست جوانی خۆی کوێر بێت و هەمیشە وویستوتانە لەم ڕێگەوە پێگەتان جۆش و خرۆش بدەن و هەمیشە کەم بینیتان بۆ کارەکانی یەکترهەبووەو خۆشیتان بە باشەکانی یەتر نەهاتووە.بۆیە ئێستا دڵ پڕ لەڕق و دەم پڕ لەقسەی نەشیاوە بەرامبەر بەیەک.دڵینام ئەوەش لەمێژووی دوورودرێژی خەباتان سەرچاوەی گرتووە و هەتا ئێستاش پێوەی دەژین و بە عەقڵیەتی موو ئامەرە لەگەڵ یەک کاردەکەن.هەر ئەوەش بوو وای کرد لەخەباتی ڕزگاری خوازیتان چەندین جار بگلێن و تووشی هەڵەی گەورە گەورەبن.هەتا ئەو بەرگەش فڕەنەدەن و بە شێوەیەکی سەردەمیانە و لەسەر بنەمای دڵسۆزی لایەن گرانتان پەروەردە نەکەن و پڕیان نەکەن لەڕۆحی نیشتمانی ئەوە هەر بەردەوام دەبێت هەرچەن کاتی دەوێت بۆ داماڵینی ئەم بەرگە.چوونکە کەم نین ئەو ساڵانەی عازی شەڕو دژبەیەکی و چووێن فرۆشی تیادرا.ئەوەش بزانن ئەوەی ئێستا لە ساحەی سیاسی کوردی و لەشەقام لەنێو جەماوەر دەگوزەرێت هیچی لەگورزی دووژمن کەمترنیە وە ڕەنگە دووژمنیش هەر ئەوەی ویستبێت.ئەوان حەزدەکەن هەولێری چێتی و سلێمانی چێتی و کەرکوک چێتی و دهۆک چێتی وهیتد بکرێت.چوونکە هەتا وابکرێت ڕق زیاتر دەکات و ئەوانەی بەغداو ئەنکەرەو تاران و دیمەشق پێیان کردین لەبیر دەچێت.لەکۆتایدا دەڵێم ئەوانەی بەسەتان ساڵە دوژمنی یەکن و خوێنی یەکتر حەڵاڵ دەکەن و دەریایەک خوێنی یەکتریان ڕشت دەتوانن بەرامبەر بە ئێمە ببنەیەک و لەپەرلەمان پێکەوە دەنگ بدەن دژ بەحەقی ڕەوای گەلەکەمان.بەس ئێوە لە ژیانی سیاسیتان هەتا ئێستا نەبوون بەیەک دژ بە نەیارەکانمان و مەترسیەکان نەبوو بەهۆی یەک هەڵوێستان هەروەک ئەوەی شعەو سونەی عێراق

ئێوە هەر ڕۆژەو لەلایەکەوە درزێک دەخەنە جەستەی نیشتمان

 

تێبینی/ئەوەم لەگەڵ هەموو حزبەکان و لایەن گرەکانیشیان بوو