ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

1

ریفراندەممان ئەنجامدا، بێگومان چاوەڕێی هەندێك هەڕەشەو پەرچەكرداری وڵاتانی توركیا‌و عێراق‌و ئیران بووین..بەلام ئەوەی كە زۆر راست دەرچوو كە عەقلی دەسەڵات لەعێراق نەگۆڕاوە چ سوننە حوكم بكات (سەردەمی سەدام) یان شیعە حوكم بكات ( فەتوای مەرجەع)..هەمان ئەنجامە . 

2

چی دەربارەی فیدرالی كە لەدەستور هاتووە؟ ، لەگوتاری ئێستای سەركردەكانی عێراق و لایەنە سیاسیەكانیان ، بەشێویەك قسە دەكەن وەك ئەوەی هەلێكیان بۆ رەخساوە كەلەو فیدرالی‌و دەستورە پەشیمان ببنەوە‌و بەناوی زۆرینەی سیاسی كەباسی حوكمیان دەكرد، هەر نیازیان هەبوو بەم زۆرینە سیاسیەش دەیانویست دەستور هەموار بكەنەوە بەڵام فرسەتی ئەوەیان نەبوو بەهۆی ناڕەزایەتی سوننەو شەڕی داعش ..بەڵام ئێستا بەفرسەتی دەزانن. ئەمە نیەتیان بوو!!.

3

ئەگەر گوتاری شەعبەوی و هاندان لەژێر لەخۆدانی حوسین‌و عاشورادا رانەگرن‌و بۆ عەقل و مەنتق نەگەڕینەوە..بریاری سەربەخۆیی كوردستان نزیكتر دەكەنەوە و ماوەی گفتوگۆ كەمتر دەبێت...چونكە ئەوان (واتا بەرپرسانی بەغدا) كە لەدوای 2003ـەوە كاربەدەستن ، هەموو كێشەكانیان‌و چارەسەرنەكردنی گرفتی هاولاتیانی خۆیان‌و پرسی داعش‌و خراپی پەیوەندی نیوان خۆیان (سونەو شیعە) و رەهەند‌و هەیمەنی ئیرانی و ئەمریكا ..دەیانەوێ بەپرسی سەربەخۆیی كوردستان خۆ دەرباز بكەن..بەڵام شتێكی دیكەیان لەدەست دەردەچێت ئەویش كورتبوونەوەی ماوەی بڕیاری راگەیاندنی سەربەخۆییە..