ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

یەکەم: دوای ئەوەی نزیکەی سێ ساڵ لەمەوبەر ـ داعش _ لە دەورەبەری کەرکوک دور خرایەوە. نەوتەکەی کەرکوک کەوتە ژێر دەستی حکومەتی هەرێم و لە تورکیاوە بەڕێ ئەکراو پارەکەی بۆ هەرێم ئەگڕایەوە!! حکومەتی بەغداد لەبەر شەڕی موسڵ لێی بێ دەنگ بوبو!! نەوتی ناوخۆی هەرێم/ یش بێجگە لەو بڕەی کەلەرێگەی تورکیاوە بەڕێ ئەکرا. حکومەتی هەرێم ڕێکەوتن نامەیەکی سەبارەت بەدەرهێنان و ناردنە دەرەوەی نەوتی کوردوستان لەگەڵ روسیا مۆر کرد. وەکو ئەوترێ ئەو ڕیکەوتنە ستراتیژیە بو بە هۆی سەغڵەتکردنی ئەمریکا و بەتەواوی لە حکومەتی هەرێم دڵگران بو!!

یەک دو مانگ لەمەوبەر حکومەتی عێراق لەگەڵ ئێران پێک هاتن کە نەوتی کەرکوک بە بۆری بەرەو ئێران بەڕێ بکریـت. بێ گومان دوای سەندنەوەی لە حکومەتی هەرێم!!

ئەمە کێشە سەرەکیەکەیە کە هەڵوێستی ئەمریکا و ئێران و عێراق/ ی یەکخست و ئەمریکاپشتی کردە کورد!! واتە هەڵوێستیان یەکبو بۆ داگیرکردنەوەی کەرکوک (نەوتی کەرکوک) وەکو لە ڕۆژانی ١٥ و ١٦ /١٠/٢٠١٧ دا روی دا.

هەرکێشەی نەوت/ یش بو کە ناکۆکی لە نێوان پارتی و باڵێکی یەکێتی نیشتمانی دا دروست کرد و ئەمان هەڵوێستی تایبەتی خۆیان نواند کە لەگەڵ هەڵوێستی حکومەتی بەغداد و ئیران دا یەکی گرتەوە و حکومەتی بەغداد ئەوەی بۆ خۆی قۆستەوە!!

دووەم: کیشەی دوەم واتە ریفراندۆم لە پیناو سەربەخۆیی کوردوستان دا ئەمیش بنچینە ئابوریەکەی دیسان ئەگەرێتەوە بۆ بوونی سامانی نەوت و گاز لە کوردوستاندا. بەتایبەتی ئەو ڕێکەوتنە لەگەڵ روسیا دا..

بێ گومان ئەمریکا و عێراق و ئیران و تورکیا و هاوپەیمانەکانی ئەمریکا ئەبێ دژی ریفراندۆم و دەرئەنجامەکەی رابوەستن چونکە لەکاتی سەرکەوتنی دا و بە هۆی نەوت و گازەوە ئەم دەولەتە تازەیە جگە لەوەی کە دەوڵەتی عێراق کەرت و پەرت ئەکات. ئەکەوێتە ژێر کاریگەری سیاسەتی ڕوسیاوە. واتە ڕوسیا لەم رێگایەوە بەڕەسمی دێتە ناوچەکەوە و مانەوەشی لە سوریادا زیاتر ئەچەسپێ!!

هەر بۆیە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی زۆر بەجدی هەوڵیان دا کە ریفراندۆم نەکرێ یان دوا بخرێ و چەندین (بەدیل) و پێشنیازیان خستە بەر دەستی لوجنەی باڵای ریفراندۆم, یان بە واتایەکی ڕاست تر بەردەستی بارزانی سەرۆکی ئەو لوجنەیە هەموی ڕەتکرایەوە!!

کاتێکیش گشت پرسیەکە ئەنجام درا. ئەوانە هەمویان بون بە پاڵپشت و هاوکاری حکومەتی بەغداد و دەست خۆشیان لێ کرد!! بۆ ئەوەی نەوت و گاز لە سەرانسەری عێراق دا بکەوێتەوە دەستی حکومەتی بەغداد کە ئەمریکاو ئێران ململانێیانە لەسەر ڕاکێشان هەر یەکە بەلای خۆی دا!! لەسەر ئەم ئەساسەیشە کە عەبادی ئەڵێ گفتو گۆ لەسەر نەوت گاز ناکەم!!

ئەوەتا ڕوسیاش هاواری لێ هەستاوە و ئەڵێ (( ڕیکەوتن سەبارەت بە نەوت لەگەڵ هەرێم ـ ستراتیژیە ـ نێو دەوڵەتیە حکومەتی بەغداد ئاگای لە وردەکایەکانیەتی, واتە شەرعی یە)) ئەمەیش بۆنی ململانێی لێ دێ لە نێوان ڕوسیاو لایەنە نەیارەکانی دا لەمەو دوا.

ئالەم ڕوانگەیەوە (فیدرالی هەرێمی کوردوستانی عێراق) بەو شێوەیەی جاران لە مۆلەقەدایە!! چونکە لەناوخۆدا بەرهەڵستکاری بۆ دورست بوەو ڕازیە بەو شێوەیەی کە حکومەتی بەغداد ئەیسەپێنێ!! بەمانایەکی تر هەمو جەمسەرەکانی بواری ئابوری, باری دارایی, هێزی چەکدار (سوپا) , کاروباری نێو دەوڵەتی (دەرەوە) ـ دیبلۆماسی و بازرگانی ....هتد بەتەواوی ئەکەوێتە دەست حکومەتی مەرکەزی!!

واتە دەسەڵاتی ـ فیدرالی ـ ئەگەر بمێنێ لە سنوری لامەرکەزی پارێزگاکان تێ ناپەڕێت!! کورد واتەنی (( ڕیسەکە بوەوە بە خوری!!))

خۆلاسەی قسە ئەم گۆرانکاریانە سەرجەم دەرهاویشتەی کێشەی نەوتە....