ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

تائێستا لە ووڵاتی ئێمەدا تا ئەم ساتەش دەست لەکار کێشانەوە و دەست هەڵگرتن لە پۆست وپلەو پایەکاندا هێشتا لە فۆرمەلە یاساییەکەی دەرنەچووەو نەبۆتە نەریت، بەردەوام لەبازنەی بەرژەوەنی تایبەتی خولدەخوات، خۆ ئەگەر بۆ هەموو سەرە

تایەک کۆتاییەک هەبێت ئەوا بەرلە شکستی گەورەوبەرلە قەیران ولەهەموو ساتە وەختێکی پێویستدا،هەرکاتێک قۆناغەکە و ژینگەی شوین و پۆستی کارکردن و لێپرسرواێتی بیخوازێت دەست لەکارکێشانەوە و وازهێنان و دەست هەڵگرتن لە 

ئەرک وپلە و پۆستەکان زەروورەتێکی مێژووی قۆناغەکانە ، بەڵام تا ئێستا دەست 

لە کارکێشانەوە لای ئێمە کەمترین رووداو و شەرم ترین دەنگە و کلتورێکی باڵا

دەست نیە. ئەو کارەسات وشکستانەی کەلە هەرێمی کوردستاندا ڕوودەدات لەهەر ووڵاتێکی کەی دونیادابێت سەرکردەکانیان دەست لەکار دەکێشنەوەو ئامادەییش دەردەبڕن بۆ هەموو لێکۆڵینەوەو سزایەک بەرانبەریان.

لەجیهانی پێشکەوتوودا ووڵاتانی گەشەسەند ودا تەنانەت لە بواری وەرزشەکەشیاندا بەر لە قەیران و بەر لە رووداو و بەرلەشکست و لە ساتەوەختی هەموو ئەوانەشدا کلتوری وازهێنان و دەست لە کارکێشانەوە بەهزر و بیریاندا رۆچووە و زیاتر لەوەش زۆر جار کەسایەتیەکان و ئەستێرە دیارەکان لە ترۆپکی ئامادەی و ناوبانگ وسەر کەوتندا لە پێناو نەمری خۆیاندا و وەک هەڵوێست و وەک هەستکردن بە بەرپرسیارێتی و بە ئارەزووی گۆرانکاری و بە دروست کردنی بیانو گەلێک کە ئامانج تیایدا تەنیا خزمەت کردنە ، وازهێنان و دەست لەکار کێشانەوە لە ئەرک و کارەکانی خۆیاندا دوور لە چاوەروانییەکان دەکەنە پڕۆسە ، بۆ ئەمەش نمونە گەلێکی زۆرمان لەبەردەست و لەبەر چاوەدەبینین و دەبیستین لە ووڵاتە دیموکراسی ورۆژئاوایەکان وەزیروئەندام پەرلەمان وبەرپرسەکان چۆن لەبەرامبەر کارەساتێکی سروشتی و رووداووناعەدالەتی و ئاشکرابوونی گەندەڵیەک لە وەزارەت وحکومەت ھەڵوێست وەردەگرن ودەست لەکاردەکێشنەوە و رێزلە ئیرادەی دەنگدەران وھاووڵاتیان دەگرن ، لەپێناو پلەو پایەو پۆست و ئارەزوەکاندا بەرژەوەندی گەل ناخەنە سەرووی بەرژە وەندی کەسی و حیزبی .

بەڵام لەئەزموونی حوکمداری ھەرێمی کوردستاندا بانگەشەی دیموکراسی ومەدەنیەت و عەدالەت ومافی ھاووڵاتی وبەژەوەندی گەل و میللەت کاسی کردووین ،بەڵام بەس بەقسە نەک بەکردار!ئەوان نەک دەست لەکارناکێشنەوە بەڵکوشەڕیش لەسەرکورسی مانەوەیان دەکەن لەچەند کابینەی یەک لەدوایەکدادەبنەوە بە بەرپرس و وەزیر...هتد

تا ئێستا لە کوردستان پاش ئەم ھەموو شکستانە سەرکردەیەکمان نەبینی دەست لەکار بکێشێتەوە،دان بە شکستی خۆیدا بنێت و بەرەو روی لێ پێچینەوەو بکرێت،ھەمیشە بەھانە بۆ تاوان و شکست و گەندەڵییەکانیان دەھێننەوەو تائێستا خۆیان بە سیاسییە دانسقەکان دەناسێنن،مردن نەبێت لە کورسی جیا نابنەوە.وەک ئەوەی لەم ووڵاتەدا 

تەنیا خۆیان شایستەو پسپۆرو خەمخۆرودەسپاکی گەل بن.

کاتێک ئیهودباراک کە لەساڵی ٢٠١٢ وەزیری بەرگری ئیسرائیل بودەستی لەکار کێشایەوە کەلەوپەری دەسەڵاتیدابو،ناوبراو پێشتریش پۆستی سەرۆکی ئەنجومونی وەزیرانی لە ئەستۆبوە،دەست لەکار کێشانەوەکەی کەسایەتیەکەی زیاتر بەرزکردەوە لەنێوەندە سیاسیەکانی ووڵاتەکەیدا،ئەوان سەروەری یاسایان کردبە بەشێک لە کلتوری ووڵاتەکەیان وشانازیشی پێوەدەکەن.

دەبێت ئێمەی کوردیش چاولەکارە باشەکانی ووڵاتان بکەین و دەست لەکارکێشانەوە لەرێکارە یاساییەکەیەوە بکەین بەبەشێک لەکلتوری ووڵاتەکەمان، دەبێ دەست بکەین بە چاندنی تۆوی کولتووری دەست لەکارکێشانەوە. 

هەربۆیە دەرهاویشتەکانی ڕیفراندۆم وکارەساتەکانی ئەم دواییە وا دەخوازێت کەهەست بەوبەرپرسیاریەتە مێژووییەبکەن دان بەشکستە کانتاندابێنن و دەست لەکار بکێشنەوە،ئەگەرنا ئەوەمافی ئەوخەڵکەیە کە داواتان لێبکات دەست بەجێ دەست لە کاربکێشنەوەوڕێگا خۆشکەن بۆ خەڵکانێک کە باشتر بیر دەکەنەوەوخوێندنەوەیان ووردترە بۆ ڕووداوەکان وگۆڕانکاریە نێودەوڵەتیەکان.

ئەگەر بڕواتان بە بنەماکانی دیموکراسیەت هەیە وەک ئەوەی هەمیشە بانگەشەی بۆ دەکەن ئەوە دەبێت هەربەرپرسێک کە بەر پرسیاریەتی هەیە جا لەهەر پلەو پۆستێکی سیاسی و ئیداریدابێت، نەیتوانی خزمەت بە گەل ونیشتمانە کەی بکات، یاخود شکستی هێنا لە ڕاپەڕاندنی ئیش وکارە کانیدا، وەیان هەستی کرد ووڵاتەکەی بەرەو هەڵدێر دەچێت و میللەتەکەی ڕووبەڕووی مەترسی دەبێتەوە ئەوە گەورەیی یە بۆ ئەو بەر پرسە یا ئەوسەرکردەیە کە هەست بە لێپرسراوی خۆیبکات و دان بنێ بەشکستەکەیدا ودەست بەجێ دەست لەکار بکێشێتەوە.لانی کەم ئەوشەرەفەی پێدەبڕێت کە ببێتە پێشەنگ بۆ نەوەکانی ئێستاو ئایندە،مێژوویش بەنەمری دەی هێڵێتەوە،بەپێچەوانەشەوە مێژوو ڕەحم بەکەس ناکات وتووڕیان دەداتە زبڵدانەوە.