ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

1

بەرزكردنەوەی دروشمی دەستور بۆ ئیستهلاكی محەلیی ‌و شەڕو ركابەری  نێوخۆی براكانی شیعە و رەدێكی براكانی نێوخۆی سوننەیە..شەڕیش دژی كوردستان باشترین رێكلامە...

2

بەغدا ئەگەر دەستور جێبەجێبكات، واتە دەبێت زۆر دیموكراسی بێت ‌و لەبن عەبای ئێرانیش بێتە دەرەوە ، ئایا حكومەت‌و سیاسیەكانی بەغدا دیموكراسین و دەزگای دیموكراسی هەیە؟ ، هەروەها ئایا ئەو 42 فەصیلەی بەرەی  شیعە كە وەلائیان بۆ ئیرانە دەتوانن دەستبەرداری وەلائەكەیان بن؟

3

دەستور ئەگەر سەقفی داواكاری بەغدا و هەرێمی كوردستان بێت، زۆر یاسا و بنەمای دامەزراوەیی دەوڵەتی عێراقدا دەبێت بگۆڕێت‌و هەندێكیش دابمەزرێت ، كەپێم وانیە هێشتا بنەمای ئەم دەوڵەتە فیدرالیەتە رەخسا بێت، بۆیە بنەمای دەستور ‌و جێبەجێكردنی پێویستی بە نێوبژیوانێكی بەهێز هەیە بۆئەوەی زەمانەتی پرۆسكە بكات ، كەچەندین ساڵی دەوێت تاوەكو دەسەڵاتی بەغدا ‌و دەسەلاتەكانی هەرێم ‌و دەسەڵاتە هاوبەشەكان هی هەر لایەك دەچەسپێت .

4

دەستوری عێراق ی 2005 بنەمای فیدرالیەتە لەهەردوو باری جێبەجێكردن‌و نەكردرنیدا، رێگا لەسەربەخۆیی كوردستان ناگرێت ، چونكە دەستورێكی خاوەن چەندین بنەمای پێكناكۆكیە و تەفسیری جیاواز هەڵدەگرێت..بەڵام لەهەمووی گرینگتر ، ئەوەیە كێن ئەوانەی دەستور دەكەنە بنەما و جێبەحێی دەكەن‌و پێوەی پابەند دەبن ، ئایا بڕوایان پێی هەیە ؟، یان هێشتا مەنتقی خۆسەپاندن‌و هێز بەلایانەوە ئەساسە ..كەمن وای دەبینم  بەغدا بەم عەقلیەتەو تەسلیمبوونەی بە ئیران ناتوانیت دەستور و مافەكان بۆ هەموو هاوڵاتیانی عێراق  لەلایەك‌و كوردستانی دابین بكاتو حێبەجێی بكات...