ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

چەند خاڵیکی گرنگ

یەکەم: زۆر پێخۆشحاڵی لەسەر ڕۆشتنی بارزانی وەک ئەوە بڵێت کە ئەو قۆناغە تەواو بوو وە چوینە قۆناغێکی تازەوە.
دووەم: ئامادەیی ئەمریکا بۆ مامەڵەکردنی ڕاستەوخۆ وە " ئیستا" لەگەڵ سەرکردایەتی نوێی هەرێم لە هەردوو نێچرڤان بارزانی و قباد تالەبانی ، وەک ئەیەوێت بڵێ " ڕۆشتنی بارزانی مەرجێکمان بوە بۆ بەشداریمان لە گەڵ حکومەتی هەرێم، وە ئەمەش ئەوە ئەگەیەنێ کە ئەمریکا داوای لە مسعود بارزانی کردوە کە بڕوات.
سێهەم : وەسف کردنی سەرکردایەتی نوێی هەرێم، مانای ئەوەیە ئەمریکا ئیستا ئامدەیە کە کار لەگەڵ نێچرڤان و قباد بکات وە پشگیریان بکات دژ بە لایەنەکانی تری ناو هەردوو حزبەکە . دوور نیە بەرهەم ساڵح بەشدار پێ نەکەن دوای گەڕانەوەی بۆ ناو یەکێتی.
چوارەم: باسی بوونی هەرێمێکی بەهێز ناو عێراقێکی یەکگرتووی فیدرال دەکات بە گوێرەی دەستور. ئەمە ئەوە ئەگەیەی کە مەسەلەی ڕێفراندۆم تەواو بوو ، وە ئیستا ئەبێ ئەم سەرکردایەتیە "نوێیە" هەرێم خۆیان کۆبکەنەوە وە نەختی بەهێز بن، چونکە ئەمریکا نایەوێت حکومەتی مەرکزی زۆر بە‌ێز و توانا بێت لەبەر ئەوە جارێکی تر پێویستی بە هەرێم هەیە بۆ ئەوەی بالانسێکی پێ بکات لەگەڵ بەغدای شیعە.
پێنجەم: بە ئاشکرا هەڵوێستی خۆی بۆ عبادی ئاشکرا کردوە، وە مانای ئەوەیە کە ئەمریکا نەک تەنها پشتی عبادی دەگرێت بەڵکو هیوایەکی گەورەی پییە..
شەشەم: ئەمریکا لەگەڵ بەریتانیا گەڕانەوە بۆ عێراق بەڵام لە ڕێی هەرێمەوە نا بەڵکا ڕاستەوخۆ لە ڕێی بەغدا وە بەرژەوەندیەکانیان بەتایبەت نەوتی کرکوک بۆ " کۆمپانیای پیتڕۆڵی بەریتانی BP" وە نەوتی باشوور بۆ بازاڕەکانی ئەمریکا وەک مانگی هەشت عێراق وە بۆ یەکەم جار زیاتر لە سعودیە نەوتی فرۆشتوە بۆ ئەمریکا.
حەوتەم: ئەمریکا ڕۆڵی خۆی بەهێزکرد لە بەغدا لەسەر حسابی هەرێم کە وەک کوردەکە ئەڵێ " ئەمە لە گیرفانمایە" مەبەستم ئەوەیە کە ئەمریکا هەمیشە مامەڵەی لەگەل کوردستان و حکومەتی هەرێک کردوە وەک نیمچە کۆڵۆنیەکی خۆیان چۆن وویستبویان ئاوا بەکاریان هێناوە، وە لەمەودوا ئەم مامەڵەیە زۆر خراپتر دەبێت، چونکە هەرێم زۆر لاواز تر بوەتەوە.
هەشتەم : ئەمریکا ئەیەوێت چەند گۆڕانکارێکی ڕووکەشی لە سیستمی دەسەڵاتی کوردستان بکات، بەڵام سیستمەکە وەک هەر خۆی بهێڵێتەوە، هەر بۆیە ئیمڕۆ یەکسەر برت مکگۆرک ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ پشتگیری حکومەتی نێچرڤان و قباد تا هەڵبژاردنی نوێی 2018، ئەمەش ئەوە ئەگەیەنێ کە ئەمریکا نەک نایەوێت سیتمەکە بگۆڕێت بەڵکو بیپارێزی وە ئەمەش خۆی لە خۆیا ڕەتکردنەوەیەکی حکومەتی ڕازگاری نیشتمانیە کە بەرهەم ساڵح و بزووتنەوەی گۆڕان داوای دەکات... لەبەر ئەوە بە دووری نازانم بەرهەم بێنەوە ناو یەکێتی وە بەشێک بێت لەو دەسەڵتەی کە "نوێ" ی کە ئەمریکا دەیەوێت.
بە کوردیەکەی، ئەمریکا سزایەکی باشی هەرێم و مسعود بارزانی دا، وە ئیستا هەموو سەرداوەکانی بەدەست خۆیەتی وە لە ئەنجامی ئەمەش کورد وە مەسەلەی دەوڵەتی کوردی بۆ دواڕۆژێکی دوور دورخرایەوە.