ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

سەۆرکی ئێستای ئەمریکا وەها خۆی هەڵکێشا کە هەڵەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئۆباما لە خۆرهەڵاتی ناوەراست دا و لە عێراق دا بە تایبەتی ڕاست ئەکاتەوە گوایە (( ئەو عێراقی لە دەست دا ئەم ئەیسێنێتەوە لە ئێران ... هتد))

حکومەتی ترەمپ لە گەرمەی شەڕ لەگەڵ ـ داعش ـ دالە عێراق لەسەر دوپەت یاری ئەکرد. لەلایەکەوە هەڵپەی کۆنترۆڵ کردنی هەرێمی کوردوستانی ئەدا. بەشان و باڵی پێشمەرگەدا هەڵی ئەدا. فڕکان فڕکان ئەم وەزیر و ئەو ژەنەراڵ خۆیان ئەگەیاندە هەولێر!! مەبەستەکە ئەوەبو کە هەرێمە وەکو یەدەک (ئیحتیات) لە ژێر باڵی خۆی بخات!! پەتی دوەم بەخۆیی و دۆستەکانیەوە سەرگەرمی ئەوەبون کە حکومەتی عەبادی بپێچنەوە بە ڕەوڕەوەی سیاسەت و هەڵوێستی خۆیانەوە!! بەپێی رۆژگارو بەرژەوەندی خۆیان لەسەر ئەم دو پەتە ئەمبەرو ئەوبەریان ئەکرد!!

سەبارەت بە عێراق دروشمی وەدەرنانی ئێران/ ی هەڵگرتبو لە عێراق دا. دژی بوونی سیاسی و فکری و سەربازی ئێران کاری ئەکرد بەتایبەتی (حەشدی شەعبی) کە بە هێزێکی چەکداری ئێران/ ی حساب ئەکرد. ئەوەبو لە ماوەی سێ ساڵی ڕابوردودا ڕێگەیان نەدا ئێران بەناو خاکی هەرێم دا سەربازو تفاقی جەنگ بگەیەنێت بە حکومەتی سوریا!! یارمەتی هەمە جۆری ئەدا بە حکومەتی عێراق چەندین پایەگای بۆ مەشق کردن و ڕاهێنانی سوپای عێراق دامەزراندبو. ژەنەراڵەکانی پێیەکیان لە بەغداد و پێ کەی تریان لە واشنگتۆن بوو!!

ئەم بێنەو بەرەیە بەردەوام بو تا موسڵ و حەویجە لە ژێر دەستی ـ داعش ـ رزگارکران و ئیتر ئەمریکا و عێراق پێویستیان بە هێزی پێشمەرگە نەما!! بەگومانیشەوە سەیران ئەکرد!!

کاتێکیش حکومەتی هەرێم پرۆسەی (ڕیفراندۆم) ی هێنایە کایەوە. لەپێناو سەربەخۆی کوردوستان دا. پرسیارێکی زەق و ڕەق هاتە ڕێی حکومەتەکەی (ترەمپ)  ـ کامیان هەڵئەبژێری حکومەتی یەکگرتوی عێراق یان حکومەتی کورد؟ ... ئەوەبو بێ چەند و چون (عێراق) ی یەک پارچەی هەڵبژرادو پشتی کردە کورد!! (ڕیفراندۆم) دوا بخەن!! چونکە عێراقی یەکگرتو یەعنی کوردوستان/ یش بە هەمو سامان و داهاتی ژێر زەمین و سەرزەمینەوە, یەعنی حکومەتی عەبادی/ ش هەنگاوێكی تر لە خۆی نزیك ئەكاتەوە. یەعنی تورکیا و دەولەتەکانی عەرەب لە خۆی زویر ناکات. یەعنی بوار نامێنێ دەولەتانی تر پەل بهاون بۆ کوردوستان, بۆ نمونە ڕوسیا!! بەهۆی ئەم هەڵوێستە نا پەسەندەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیەوە ڕۆژانی ١٦ و ١٧ ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ ئەم کارەساتە لە هەرێم دا (کەرکوک و دوز و گەلێ شوێنی تر ڕوی دا و بەردەوامیش ئەبێ. تا عەبادی کورد ئەگێرنەوە بۆ (حوکمە زاتیەکەی) سەدام/ ی ٢٠٠٣ .

جا هەڵەکە لێرەدایە ـ ئەمریکای ترەمپ بەجدی لەکاردایە بۆ ئەوەی دەسەڵاتی ئێران ـ حەشدی شەعبی ـ لە عێراق کەم بکاتەوە و نەی هێڵێ!! بەڵام بەهۆی ئەم هەڵوێستەیانەوە لە ماوەی ٢٥/٩ تا ٢٥/١٠/٢٠١٧ دەسەڵاتی ئێران و (حەشدەکەی) لەسەرانسەری عێراق دا پەرەی سەند!! نەک هەر ئەمە بەڵکو ئێران بە هۆی ئەمەشەوە بواری بۆ ڕەخسا کە بەناو خاکی هەرێم دا زەخیرە و تفاقی جەنگ و چەک و هێزی (حەشد) بگەیەنێتە سوریا.. واتە لە سوریا/ شدا بەهێز تر بوو!!

کورد واتەنی ئەمریکا (بۆ ڕیش چوو سمێڵی نایە بانی) وا دیارە ترەمپ تازە پێی زانیوە چۆن هەڵەیەکی کردوە؟! بۆیە وەزیر (تیلەرسۆن) بەهەڵە داوان گیشتە بەغداد و داوای لە حکومەتی عێراق کرد کە (حەشدی شەعبی) ئێرانی ئەبێ لە عێراق بچێتە دەرەوە!! حکومەتی عەبادی/ یش ئەڵێ (حەشدی شەعبی) هێزێکی عێراقیە بەبڕیاری پەرلەمان.

جا ترەمپ وەرە ( ئەم کەرە لەم قوڕاوە دەربهێنە) !!!