ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئاشکرایە لەم سەردەمەدا ، کۆمەڵگا ، بە ڕۆژهەڵا ت و ڕۆژ ئاوا یەوە ..دووچاری بیرو کردە وەی دوواکەوتووی.. تووندڕەوی بٶوەتەوە ....بۆ تێپەڕاندن و قوتاربوون لێی گەلێ هەنگاو و ڕێوشوێن گیراونەتە بەر ..بەڵام هیچیان چارەسەر و کاری گەرنە بوون .. ئەمانە جۆرەها ڕێگا ی تووند ڕەوی و ترس و دڵەڕاوکێی جۆراو جۆریان پەیڕەو کردووە .. لەژێر زۆر ناو و ناو نیشاندا .. :- وەکو بە ئاگابوونەوەی ئیسلامی ( الصحوە الاسلامی) وە برایانی ئیسلامی (ئیخوان المسلمین ) وئەحزابی چاکسازی و داد پەروەری ، زۆر لەناویی تری تازە.. کە زۆریان لەژێر ناوی تاسو لووسی دڵگیرانەدا هاتوون .. بە ڵام بنەماکانیان لەسەر هزری هەڵخەڵەتاندن ، ترساندن ، تووند ڕەوی داپلۆسێنەرانە ، چەواشە کردن ، خۆ کوژی ،چەشنەها وادە و ڕاسپاردە ، سەرچاوەیان هەڵگرتووە .. لەژێر ناونیشانی( حزب اڵڵە ، دادو گەشە پێدان و .حشد .سەرکەوتووانی ئەڵڵا و حو‌‌‌سی و دەیان حزب و کۆمەڵەو ڕێکخراوی تر ......) 

ئەمانە هەروا بە ئاسانی و ئاسایی چۆنیەتی بەرانگار بوونەوەو رزگاربوون لێیان نابێت و ناکرێ ،بەتایبەیتی لە ڕێگەی تۆڕەکانی ئینتەرنێت ( فەیس بوک و توێتەر ،،،،). چوونکە دەرکەوتووە ئەوان زیاتر سوودمەند ترن لە بەکار هێنانیدا ..بەتایبەتی لە بوواری بڵاوکردنەوەی پروپاگاندەکانیان و پەیوەندی و نەخشە رێگاکانیان و.......هەروەکو چۆن رێکخراوەکانی قاعدەو بنلادن سوودمەند بوون لێی زۆر بەچڕی بەکاریان دەهێنن .

بیناکردنی کۆمەڵگا لەسەر بنەماکانی چاکسازی کۆمەڵایەتی ، لە بنەڕەتەوە .. ڕۆشنبیر کردنیان بە هزری پێشکەوتنگوازانە ... ماوە نەدان بە بواری تەشەنە نەکردنی بیرو بۆچوونەکانیان لە ناو ماڵو کۆمەڵگادا ببێتە ئەرکی سەرشان ، هەرچۆن ئەوان لەناو کۆمەڵگای ئەمڕۆماندا گرتووانەتە بەر.لە هەموو بوارێکدا فرسەت ئەهێنن ………