ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سه‌ره‌تا ده‌بێ ئه‌وه‌ بڵێین كه‌ ته‌واوی دۆسێیه‌ی دادپه‌روه‌ری له‌ ژێر پرسیاری جیدی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدایه‌ و ده‌یان تێبینی و داواكارییان پێشكه‌شی عیراق و كوردستان كردووه‌ له‌ هه‌ردوو راپۆرتی ره‌وشتی مافه‌كانی مرۆڤی عیراق و كوردستان ( UPR ) كه‌ له‌ سالانی 2010 و 2014 كه‌ له‌ جنیڤ خوێندرانه‌وه‌ ... تێبینیه‌كانیش ته‌واوی دۆسێیه‌كه‌ی گرتۆته‌وه‌ ... هه‌ر له‌ یاساكان و پێكهاته‌ی ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌ری و دادوه‌ران و داكۆكی كردنی و راكردن له‌ سزا و دادگایی صوه‌ری و ته‌ده‌خولی ده‌سته‌لاتی سیاسی له‌ كاروباری قه‌زا و ده‌یان سه‌رنجی تریش .... 

له‌گه‌ل هه‌موو ئه‌وانه‌ش ته‌ده‌خولی ده‌سته‌ڵاتی یاسادانانه‌ له‌ كاروباری قه‌زا و عه‌داله‌ت له‌ رێگه‌ی عه‌فوی عام و ته‌ده‌خولی ده‌سته‌ڵاتی ته‌نفیزیش له‌ كاروباری قه‌زا له‌ رێگه‌ی عه‌فووی خاصه‌وه‌ كه‌ ده‌سته‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێم بوو ...

ئێستا پرۆژه‌ یاسایه‌ك پێشكه‌ش كراوه‌ به‌ ناوی پرۆژه‌ یاسای لێبووردنی گشتی له‌ هه‌رێمی كوردستان ، ئێمه‌ پێمان وایه‌ كه‌ { له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی عه‌فوی عام خۆی كارێكی مه‌ترسیداره‌ كه‌ بریتییه‌ له‌ ته‌ده‌خولی ده‌سته‌ڵاتی ته‌شریعی له‌ كاروباری ده‌سته‌ڵاتی قه‌زائی } هه‌ر خودی پرۆژه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ مه‌هزه‌له‌ی ته‌شریعی ...

له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه‌ی خواره‌وه‌ :-

له‌ مادده‌ی یه‌كه‌م ده‌ڵی ئه‌حكامی ئه‌و یاسایه‌ محكوم و متهم ده‌گرێته‌وه‌ .... باشه‌ متهم چۆن ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ هێشتا بڕیار نه‌دراوه‌ كه‌ تاوانه‌كه‌ی كردووه‌ یان نا ؟! به‌ڵكو خۆی بێتاوان ده‌رچوو !! ... تۆ بۆ دێی بڕیاری ئه‌وه‌ی بۆ ده‌رده‌كه‌ی كه‌ وه‌ك تاوانكار مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ل ده‌كه‌ی و منه‌تیباری عفوی عامێكی ده‌كه‌ی كه‌ هێشتا قه‌زییه‌كه‌ی یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه‌ و وا ده‌كه‌ی ئه‌و فرصه‌ته‌ی له‌ده‌ست ده‌ربچێ بۆ داهاتوو ئه‌گه‌ر فعلا تاوانێكی كرد .

له‌ مادده‌ی دووه‌م كه تایبه‌ته‌ به‌ سووككردنی سزای له‌ سێداره‌نه‌ ده‌ڵێت سزای ئیعدام ده‌كرێته‌ سزای هه‌تاهه‌تایه‌ بۆ ئه‌و كێشانه‌ی ئاشته‌وایی هه‌یه‌ ، ئاخه‌ر معقوله‌ قانون معلق بێت له‌سه‌ر ره‌غبه‌ و ئیراده‌ی كه‌سه‌كان ؟؟؟؟ ده‌بووایه‌ له‌ گشتی بڵێت هه‌موو ئه‌و سزای له‌ سێداره‌دانانه‌ی كه‌ حوكمی باتی پێ ده‌رچووه‌ ده‌كرێته‌ هه‌تاهه‌تایه‌ و كه‌ به‌ بیست ساڵ تقدیر كراوه‌ .

مادده‌ی سێیه‌م هه‌مان شت باس له‌ مه‌رجی ئاشته‌وایی ده‌كاته‌وه‌ بۆ شمول بوونی به‌ ئه‌حكامی یاساكه‌ و ئه‌وه‌ش عه‌یبه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه‌ به‌ حه‌قی یاسا كه‌ یه‌كێك له‌ صیفاته‌كانی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێ ( فرچ ) بكرێت و كاركردن به‌ پێچه‌وانه‌ی یاسا ده‌بێـت تاوان بێت نه‌ك حه‌ق .

مادده‌ی چواره‌م ... ده‌ڵێت ئه‌و قه‌زییانه‌ی له‌ ژێر تحقیقن ئه‌وه‌ رێكاره‌كان راده‌گیرێن ... له‌ هه‌موو دونیا نه‌بووه‌ كابرا جارێ نازاندرێت تاوه‌نه‌كه‌ی كردووه‌ یان چه‌ند تاوانی تری كردووه‌ تۆ بێی عه‌فووی بكه‌ی ... ئه‌وه‌ ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ ده‌سته‌ڵات ده‌یه‌وێ بیانپارێزێت ... ده‌نا هه‌ر وه‌ك ووتمان كێ ده‌ڵێ خۆی بێتاوان نییه‌ ئه‌صلا ... یان كێ ده‌ڵێ تحقیق ده‌یان تاوانی تری ئاشكرا ناكات ؟؟؟؟؟ ... تۆ چۆن تحقیق ده‌وه‌ستێنی ؟؟؟؟؟؟؟؟؟

مادده‌ی پێنجه‌م ...باسی سه‌رپێچی ده‌كات واته‌ مخالفه‌ ... ئه‌صلا مخالفه‌ خۆی به‌ غه‌رامات كۆتایی پێ دێت تۆ بۆ گرتووته‌ ؟؟؟؟ ...

مادده‌ی شه‌شه‌م ... ریزپه‌ڕه‌كانه‌ .... ئێمه‌ پێمان وایه‌ كه‌ تۆ باسی عه‌فووی عام ده‌كه‌ی نابێ وشه‌ی ئیستیسنا‌و ( ریزپه‌ڕ ) به‌كار بێنی ... چونكه‌ وشه‌ی ( عام ) و ( إستپنا‌و ) یه‌كناگرنه‌وه‌ له‌ ناو یه‌ك یاسادا ... بۆیه‌ ده‌بێ عفوه‌كه‌ بۆ هه‌موو تاوانه‌كان بێت ، ده‌نا ده‌بێته‌ عفوی تایبه‌ت ...

مادده‌ی حه‌وته‌م ... رێكاری جێبه‌جێ كردنه‌

مادده‌ی هه‌شته‌م .... پێویست ناكات چونكه‌ مه‌نگق ئه‌وه‌یه‌ كه‌ عفو بۆ تاوانه‌كانی پێش ده‌رچوونی یاساكه‌ بێت

ماده‌ی نۆیه‌مكه‌ بریتییه‌ له‌ كاره‌ساتی یاسایی ... ئه‌وانه‌ی حوكمی غیابیان هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر له‌ شه‌ش مانگ خۆیان راده‌ست بكه‌ن عفو ده‌كرێن .... یه‌عنی یه‌كێك هیچ حیسابێك بۆ یاسا و قه‌زا و عه‌داله‌ت نه‌كات تۆ بێی بڵێی وه‌ره‌ تا عه‌فووت بكه‌م .... شتی وا له‌ هیچ شوێنێكی دونیا نییه‌ ... ئه‌صله‌ن كه‌ گیرا ده‌بێـت سزا زیاتر بكرێت به‌وه‌ی كه‌ ئیحتیرامی قه‌زای نه‌گرتووه‌ نه‌ك عه‌فووی بكه‌ی ... له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌ هه‌مان شت ده‌بێـت له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی رێزی یاسای گرتووه‌ و چه‌ندین ساڵیشه‌ له‌ سجنه‌ ... چۆن ده‌بێ یه‌كێك 15 ساڵه‌ سجنه‌ و یه‌كێك له‌ ئه‌وروپا رایبوورادووه‌ وه‌ك یه‌ك مامه‌له‌ بكرێن ؟!؟!؟

مادده‌ی 10 و 11 و 12 رێكارن سه‌رنجی له‌سه‌ر نییه‌ .

له‌ ئه‌خیردا هۆكاری ده‌رچوونه‌ ... ده‌لێ ئه‌و یاسایه‌ وه‌ك ده‌رفه‌ته‌ بۆ تاوانكار تا بۆ كۆمه‌ڵگه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ ... 

- باشه‌ تۆ هۆكاره‌كه‌ت بۆ تاوانكار و كه‌چی گومانلێكراویش مشمول بووه‌ .

- پاشان له‌ یاساكه‌دا نه‌ینووسیووه‌ كه‌ عه‌فووی عام پشت به‌ راپۆرتی توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئیداره‌ی سجن و داواكاری گشتی ده‌به‌ستێ یان نا ؟؟؟ ... 

- چۆن ده‌زانی له‌ چاكسازی سوودی وه‌رگرتووه‌ ؟؟؟ كێ ده‌ڵێ خراپتر نه‌بووه‌ .

بۆیه‌ ئه‌و یاسایه‌ بریتییه‌ له‌ كاره‌سات ئه‌گه‌ر به‌و هه‌موو كه‌م و كوڕییه‌ تێبپه‌ڕێندرێت ...

ئێمه‌ ئاماده‌ین لێژنه‌یه‌ك له‌ پسپۆرانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی هاوكار بین و شتێكی شایسته‌ دابڕژین هه‌تا ته‌ده‌خول و ده‌ستوه‌ردانه‌كه‌ له‌ كاروباری قه‌زا علی الاقل شتێكی باشی لێ بكه‌وێته‌وه‌ ...