ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەمڕۆ ۲۷/۱۱/۲۰۱۷ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ووتی بێ کارەبای دەگەڕێتەوە بۆ دەست پێوەنەگرتنی هاوڵاتیان بە بەکارهێنانی کارەبا ،بەبڕوای من بەکارهێنانی ئەم چەمکە لەلایەن سەرۆکی حکومەت کە لە سەرێکەوە گلەی بێت لە سەرێکەوە ،تۆمەتێکی نازانستیانەی نا دەوڵەت داریانەیە چونکە کاری سەرەکی حکومەت بریتیە لە دابینکردنی خزمەت گوزاریە جۆراو جۆرەکانە بەتایبەت ئاو و کارەبا ومووچە وهەلی کار لەبەرامبەردا (ڕەسم وباج) لە هاوڵاتیان وەردەگرێت وە ڕسم بەپێی بەکارهێنان و گرنگی سوودەکەیان لە هاوڵاتیان وەردەگیرێ ،تۆ کاتێک کارەبات بۆ هاوڵاتی دابینکرد ڕەسمی لێوەردەگری بەپێی بەکارهێنان واتە کاری حکومەت نیە تکای کەم بەکارهێنانی کارەبا بکەی ،بەڵکو لە دوونیادا کارەبا بۆشایەکی باشی داهات بۆ حکومەت دابیندەکات کە پێی دەوترێت وەبەرهێنان لە کەرتی کارەبا حکومەت حەزدەکات هاوڵاتی و کۆمپانیاکان زۆرتر کارەبا بەکاربێنن تا داهاتی زیاتر بۆ حکومەت مسۆگەر بکەن ،چۆنکە بۆ زانیاریتان بەرهەمهێنانی کارەبا کەمترین تێچوونی تێدەچێت و لە ووزەی با و خۆر دروست دەکرێت ،بەڵام حکومەتی هەرێم پەنا ناباتە بەر ئەو ڕێگایانەبۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە پێناو قازانجی کۆمپانیای بەرپرسەکان ئەوە مانای ئەوەیە حکومەت خۆی نایەوێ لەماوەی ۲٦ ساڵ حوکمڕانی کارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بکات،پێموای تاوانبارکردنی هاوڵاتیان لەلایەن سەرۆکی حکومەت بەوەی دەست ناگرن بە کارەباوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەم خاڵانە..

۱- ئامادە نەبوونی سەرۆکی حکومەتە بۆ دانەنان بە شکستهێنانی حکومەت لە کەرتی کارەبا بەدرێژای۲٦ساڵ ،کە لە ئێستادا ناتوانێ تەنیا ۱۰کاتژمێر کارەبا بەرهەم بهێنێت لە ۲٤کاتژمێردا..

۲-خۆ بواردنی حکومەتە لە لێپرسینەوەی پەرلەمان لە وەزارەتی کارەبا ،کە دەبوو دەمێک با پەرلەمان لێپرسینەوەی لەگەڵ ئەو وەزارەتە کردبا و متمانەی لێ سەند بایەوە،چونکە شکستی هێناوە

۳-گوناهبارکردنی هاوڵاتیە کە هەست بە بەرپرسیاریەتی ناکەن ،کە ئەمە خۆی پێشێلکاری یاسایە بەرامبەر هاوڵاتیان چونکە پەیوەندی نێوان هاوڵاتی و حکومەت لە ڕووی دابینکردنی کارەباوە ڕەسم ڕێکی دەخات خەڵک پارە دەدات و حکومەتیش پێویستە کارە بابدات...

٤-چاوپۆشیکردنی حکومەتە لە ڕەسمی مۆڵە گەورەکان و شاری یاری و کۆمپانیاکان و کارگە پیشەسازیەکانە کە کارەبایەکی زۆریان بۆ دەچێت و زۆربەیان چەندین ساڵە ڕەسم نادەن بەحکومەت وحکومەتیش چاوپۆشیان لێدەکات چونکە هی بەرپرسە باڵا دەستەکانن..