ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

(1)

ئه‌زموونی دونیا پێمان ده‌ڵێت له‌ سه‌رده‌می قه‌یرانه‌ ئابووری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوورییه‌كاندا،به‌هه‌ڵبژاردن بێت یان به‌ خۆسه‌پاندن وكوده‌تا حزب و لیستی قه‌یراناویی په‌یدا ده‌بن.ئه‌زموونی فاشیست و نازییه‌ت له‌ ئه‌وروپا.شه‌ڕو ململانێكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌رهه‌می ئه‌و كلتووره‌ن.

ئێستا عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌قه‌یرانێكی سیاسی و ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تی قوڵ تێده‌په‌ڕن .له‌و بارودۆخه‌شدا هه‌ندێك كه‌س و حزب و گروپ پێیانت وایه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عێراق و كوردستان له‌ به‌رده‌م هه‌ڵبژاردندان بۆی هه‌یه‌ به‌ هه‌ڵبژاردن ململانێ سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و بگره‌ ئابوورییه‌كان به‌هه‌ڵبژاردن كۆتاییان پێدێت.ئه‌مه‌ هه‌م ئه‌مریكاییه‌كان هه‌میش چه‌ندین گرو پ و حزب وده‌سته‌ گره‌وی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.به‌ڵام بیریان چووه‌ قه‌یران قه‌یران به‌رهه‌م ده‌هێنێت.گره‌وكردن له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان گره‌وكردنه‌ له‌سه‌ر ئه‌سی تۆپیوو!

(2)

عه‌بادی بۆته‌ فریاد ره‌س. چه‌پ و راست گره‌وی له‌سه‌ر ده‌كات.یه‌كێك داوای پاره‌و ئه‌وی دیكه‌ سنوور و هه‌ندێكیش كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی لێده‌كات!

عه‌بادی بۆته‌ فریاد ره‌س بۆ ئه‌مریكاییه‌كان،بۆ شیعه‌و سونه‌و هه‌ندێكیش له‌ كوردان!ئه‌وان بیر له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ بۆی هه‌یه‌ هاوپه‌یمانێتی پێش و پاش هه‌ڵبژاردن به‌چوارده‌سته‌ و هه‌ریه‌كی سووچێكی چارۆگه‌كه‌ بكرێت و عه‌بادی پێ به‌رزبكه‌نه‌وه‌ بۆ سه‌ركورسی حوكمدارێتی جارێكی دیكه‌.

ئه‌زموونی پاش ساڵی 2003ی عێراق پێمان ده‌ڵێت عه‌بادی نه‌بووه‌و نابێت به‌ فریاد ره‌س،رۆژێك له‌ رۆژان گره‌و له‌سه‌ر عه‌لاوی و دواتر له‌سه‌ر مالیكی و جه‌عفه‌ری ده‌كرا كه‌ ببێت به‌ فریاد ره‌س و نه‌بوون.عه‌بادیش هه‌روانابێت به‌ فریاد ره‌س و ئه‌زموونه‌كه‌ دوباره‌ ده‌بێته‌وه‌.ئه‌وه‌ی بڕیار ده‌دات دواجار خه‌ڵكه‌ ئه‌گه‌ر پێوه‌ره‌كه‌ هه‌ڵبژاردن بێت. نه‌ پێگه‌ی حزبی ده‌عوه‌و و نه‌ پێ"ه‌ی لایه‌نه‌ سونییه‌كان و ته‌نانه‌ت نه‌ پێگه‌ی پارتی و یه‌كێتی له‌رووی جه‌ماوه‌رییه‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ له‌ق بووه‌ كه‌ به‌رهه‌می تازه‌ی لێ په‌یدا بێت.به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ململانێیكه‌ توندتر بووه‌و له‌و توندبوونه‌ش هێشتا توندتر به‌رهه‌م دێت نه‌ك چاره‌سه‌ریی.گره‌وكردن له‌سه‌ر عه‌بادی گره‌وكردنه‌ له‌سه‌ر ئه‌سپی تۆپیوو!

(3)

سیناریۆی تازه‌ قسه‌ی له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت.ژماره‌یه‌ك ناوو لیست له‌ عێراق و كوردستان قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت كه‌ بۆی هه‌یه‌ بتوانن شتێك له‌بارودۆخه‌كه‌ بگۆڕِن.له‌راستیدا ئه‌و لیست و قه‌وارانه‌ نه‌ك هه‌رناتوانن ببنه‌ به‌شێك له‌و گه‌مه‌یه‌ی كه‌ هه‌یه‌ له‌هه‌ڵبژاردن،به‌ڵكو هه‌ندێكیان پێگه‌ی سیاسی و بازرگانی خۆشان لاوازده‌كه‌ن.

ئه‌و لیست وقه‌وارانه‌ له‌وكاته‌ی كه‌ شتێكی تازه‌یان پێ نیه‌،له‌هه‌مان كاتدا نه‌بوونه‌ته‌ به‌شێك له‌ موعانتی خه‌ڵك،ئه‌وان كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی نێو ژووره‌ تاریكه‌كان و نێوباخچه‌ رازاوه‌كانن كه‌ به‌پاره‌ی نه‌وتی خه‌ڵك دروستیان كردوون.به‌كورتی له‌نێو ئێش و ئازاری خه‌ڵكه‌وه‌ په‌یدانه‌بوون.ناشتوانن نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك بكه‌ن.گره‌وكردن له‌سه‌ر فریادره‌سی ئه‌وان،گره‌وكردنه‌ له‌سه‌ر ئه‌سپی تۆپیوو!