ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ده‌مه‌وێت سه‌ره‌تا به‌م پرسیاره‌ ده‌ستپێبكه‌م ،ئایا هه‌ولێر ..كۆریای باكوره‌  ؟ به‌رله‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره‌ به‌به‌ڵێ ،یان به‌نه‌خێر ،ده‌زانم ئه‌م شاره‌ ئازیزه‌ پایته‌ختی ئه‌م هه‌رێمی كوردستانه‌یه‌ ،هه‌رێم پاش ڕشتنی ده‌ریاك خوێن و شه‌هیدبوونی هه‌زاران ڕۆڵه‌ی ئه‌م نیشتمانه‌و چه‌ندین ساڵ خه‌بات و قوربانیدان وئه‌نفال و كیمیاباران و ڕاگواستن و به‌عه‌ره‌بكردن و به‌بعسی كردن كه‌ دواخه‌ونی هه‌موو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بوو ،ببینه‌ خاوه‌نی هه‌رێمێكی خۆماڵی ،به‌داخه‌وه‌ نه‌توانرا ،هه رێمی كوردستان ببێته‌ هه‌رێمی هه‌مووان .وه‌ك وتم پاش ئه‌م هه‌موو قوربانیدانه‌ بوینه‌ته‌ خاوه‌نی هه‌رێمێكی قه‌یراناوی كه‌ پایته‌خته‌كه‌ی هه‌ولێره‌ . جارێكی تر ده‌مه‌وێت بێمه‌وه‌ سه‌ر سه‌ری دێڕ و بپرسم ئایا هه‌ولێر ...كۆریای باكوره‌ ، دیاره‌ ئه‌گه‌ر نا ، چما له‌و پایته‌خته‌ هه‌لی كار زیاد له‌پێویسته‌ ؟فه‌رمانبه‌ران له‌كاتی خۆیاندا نه‌ك موچه‌ی ته‌واو چاره‌كه‌ موچه‌كه‌یان وه‌رده‌گرن ؟ ته‌واوی خزمه‌تگوزارییه‌كان نه‌وه‌ستاون و له‌ پێشكه‌شكردندان ؟ یان ......هتد ؟

ئه‌گه‌ر نا ، ئه‌م ده‌ربڕینه‌ی ئێمه‌ ته‌واو پێچه‌وانه‌یه‌ ،ئه‌دی بۆ ده‌نگێكی ناڕازیی له‌و پایته‌خته‌ خۆشه‌ویسته‌ نابیسترێ ؟ یان بۆ له‌پێناوی مافه‌سه‌ره‌تاییه‌كانیاندا له‌ته‌ك ده‌نگه‌ ناڕازییه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمدا نابنه‌ هاوده‌نگ ؟ یان ئه‌وه‌تان له‌ژێر فشاری تۆڕه‌ جاسوسی وچاوسوركردنه‌وه‌ و تۆقاندن و ترساندندان .

ده‌كرێت بپرسین ئه‌گه‌ر ئه‌و شاره‌ كه‌له‌ڕابردوودا له‌شكری هۆلاكۆ به‌زێن بووه‌ ،هۆكار چییه‌ ؟له‌ته‌واوی ئه‌م هه‌موو ناعه‌داله‌تییه‌ی بوونی هه‌یه‌ و ئه‌و هه‌موو قه‌یرانه‌ی ڕوبه‌ڕووی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بوه‌ته‌وه‌ نایه‌ته‌ ده‌نگ و ببێته‌ پاڵپشتی ته‌واوی ئه‌و ده‌نگه‌ ناڕازییانه‌ی له‌ئێستادا بۆیه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌م ناعه‌داله‌تیانه‌ پێویستیان به‌ هه‌ماهه‌نگی خه‌ڵكه‌ ناڕازییه‌كه‌ی ئه‌م شاره‌ خۆشه‌ویسته‌ هه‌یه‌ .  

  • 1